ساڵانە هەزاران کەس لە خوێنکاری زانکۆوپەیمانگاکان خوێندن تەواودەکەن ئیترلەچاوەروانی ئەوەدان دامەزرێن وبچنە سەرکارێک کەچی نەئەوەتە دایان مەزرێنن نەئەوەتە بیمەی بێکاریان پێبدەن

0

هێرش بۆ سەر دەستفرۆشان درێژ کراوەی ئەو تاوانانەیە کە دەسەڵاتی کۆنەخوازو چەوسێنەر لەکوردستان بەردڕێژایی دەسەڵاتی بەرامبەر دەستفرۆشانی زەحمەتکێش ئەنجامی دەدات.هەربۆئەو مەبەستە وەک ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دیدارێکمان  ئەنجمدا،لەگەڵ بەڕێز وەستا مەهدی هەڵسوڕاوی بواری کرێکاری وکۆمۆنیستی. 

ئەڵتەرناتیڤی :لەگەڵ ئەوەی بێکاری وهەژاری وبرسێتی زۆررە لەکوردستان لەهەمان کاتدا بەردەوام لەلایەن بەرپرسان وپارێرێزەرانی دەسەڵات لەکوردستان هێرش دەکرێتە سەر دەستفرۆشان وخەڵکی زەحمەتکێش کەلوپەل وپێداویستی یەکانیان لێ دەشکێنن یان دەست بەسەری عەرەبانە وکەرەستەوپێداویستی یەکاندا دەگرن،ئەمەش بەبیانوی ئەوەی گوایە دەستفرۆشان ڕەچاوی پاراستنی یاساکان ناکان وزیادەڕۆیی دەکەن،سەرنجت لەسەر ئەم کردەوە دژە ئینسانی یە چی یە کەبەرامبەر خەڵکی زەحمەتکێش دەکرێت کەلەکاتێکدا بەجۆرێکی مەمرەومەژەی ژیانی خۆیان سەربەرزانە دابین دەکات ؟

وەستا مەهدی/ سوپاستاندەکەم بۆئەم دەرفەتەی بۆمنتان رەخساند،سەرەتا دەبێ بڵێم کە بێکاری وهەژاری برسێتی یەکێکە لەخەسڵەتەکانی نیزامی سەرمایەداری هەتاکۆمەڵگا چینایەتی بێت وکاری بەکرێ ئیدامەی هەبێت ئەم دیاردانەش هەردەمێنی لە هەرشوێنك ئەم حاڵەتانە زۆرتربێت نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵاتدران وسەرمایەداران زۆرترین کەڵەکەی سەمایەیان لەسەرحسابی بێمافکردنی کرێکاران سەریەک ناوە.هێرشی دەسەڵات بۆسەر دەستفرۆشان شتێکی تازەنییە ساڵانە ئەم کارە رودەدا وهەرجارەوبیانویەکیان هەیە .من هەروەك وتم چاوچنۆکی دەسەڵاتداران وسەرمایەداران بەجۆرێكە کە بەوەش رازی نابن کە خەڵك بێکاردەکەن دەیانەوێت بەهەرشێوەك بێت کۆنترۆڵی هەرچی بازارهەیە بکەن .ئێوەسەرنج بدەن لە ساڵانی نەوەت وسێ بەدواوە چ گۆرانکارێەك لەبازاری کاردا ڕویداوە سەرەرای ئەوبێسەرەوبەرەییەی کە هەیە وهیچ یاساورێسایەك جێ بەجێ ناکرێ وبازاربەتەواوی ئازادە لەبەردەم خاوەن سەرمایەدا هاوکاتیش کردنەوەی ئەوهەموومۆڵە کە زۆربەیان موڵکی دەسەڵات دارانە وهەرچی خاوەن دوکانە بچوکەکان خەریکە مایەپوچ دەبن دەستفرۆشانیش کە لەسەرشۆستەوجادەکان خۆتان وتەنی بە جۆرێکی مەمرەومەمژی ژیانی خۆیان دابین دەکەن .

ئەگەر بیانوی دەسەڵاتداران ئەوەبێت کە دەستفرۆشان یاسا رچاونانەکەن بە بروای من پێچەوانەکەی راستە دەسەڵاتدران وسەرمایەداران وحوکمەت پێشێلی دەستورویاساشیان کردووە ،هەرخۆی ئەوەی لەیاساورێساکانی کەخۆیان یەك تەرەفە دایان رشتووەو شەرعیەتیان پێداوە پێشێلی دەکەن .لەودەستورەی کەمن بەشبەحاڵی خۆم سەرتاپایم رەفزە هاوکات یاساکانی تایبەت بەرێکخستنی پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان و..هتدلەویاسایانەی کە لەباشترین حاڵەتا زۆردژە ئینسانییەو لەقازانجی سەرمایەدارانە ،ئەگەر پێشێل نەکرێن لانی کەم کرێکاران وخەڵکی بەشمەینەت ناچارنابن سەرشۆستەوجادەکان بگرن ودەبێ حوکمەت یان هەلی کاردابین کایان بیمەی بێکاری بداتە هەموئەوانەی بێکارن.ئەزانی هیچ ئینسانێك ناتوانێت دەس بەرداری ژیان بێت،ئاخرساڵانە هەزاران کەس لە خوێنکاری زانکۆوپەیمانگاکان خوێندن تەواودەکەن ئیترلەچاوەروانی ئەوەدان دامەزرێن وبچنە سەرکارێک کەچی نەئەوەتە دایان مەزرێنن نەئەوەتە بیمەی بێکاریان پێبدەن ئەگەریش خۆیان کارێك پەیدابکەن لە پەنایەکەوە شونێك بدۆزنەوەوکاری تیدا بکەن بۆدەبێ مەنعیان بکەن ئەگەرئەمە پیی دەوترێ ناشیرن کردنی سیمای شارکەواتە پێش هەرشتێك ئەوە هۆکارەکە دەسەڵاتە کە سیمای شارناشیرن دەکا نەك خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش .ئاخرمەگەر هێرش بۆسەر موچەومەعاشی مامۆستاو فەرمانبەرو کرێکاروکارمەند پێشێلی یاسانییە ؟بەبروای من ئەوەی کە دەسەڵات دەیکا ئەوەیە کە دەیەوێت بەخەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش بڵێت کە خۆی چۆنی بوێت ئاوهادەکا، رێشەی ئەم سیاسەتەی کە پیادەی دەکەن هەروەك لەقسەکانی پێشومدائاماژەم پێدا کۆنەو شتێکی تازەنیە ئەوان دەیانەوێت هێزی کاری هەزان زۆربکەن ئیتر بۆیان گرنگ نییە خەڵك هەژاربێت نەخۆشی وبەڵاوموسیبەتەکانی چینی کرێکاروزەحمەتکێش زۆربن  .هێرشوپەلاماری ئێستا بیانویەك کە مجارە بەخەڵکی دەگرن ئەوەیە لەکوردستان قەیەرانی حوکمەتی هەیە حوکمەت توشی قەیەرانێکی ئابوری وسیاسی وابۆتەوە بەجۆرێك ترسی لەخەڵکی نارازیە کە دیسان بخرۆشێ ودەسەڵاتەکەیان لەدەست بدەن هەوڵئەدا لەرێگای ترسوتۆقاندنەوە رقوتورەیی خەڵك دامرکێنیتەوە ئیترهێرش بۆسەردەستفرۆشان ودەستگیرکردنی خۆپیشاندەرو بەکارهێنای تەنانەت دادگاو مەحکوم کردنی خەڵک گشت ئەمانە لەئێستادا بۆدەربازکردنی دەسەڵاتەکەیانە .

ئەڵی شوراتەرناتیڤیی:لەکوردستان دەسەڵات بەردەوام کەرتی تایبەتی گەشەپێدەدات وکەرتی گشتی وەکو کەرتەکانی کارەبا وئاو وپەروەردە و خوێندن وتەندروستی بەمەش باروگوزەرانی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش قورستر دەکات لەلایەکی تریش بەردەوام دزی وگەندەڵی گەشەپێ دەدرێت بەبۆچوونی ئێوە ئەوبێ باکی یەی دەسەڵات لەچی یەوە سەرچاوەی گرتووە؟ ئایا هێزی ڕوبەڕووبوونەوەی خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵاتی چەوسێنەر لەکوردستان ئەوەندە لاوازە کەناتوانێت کاریگەری هەبێت لەگەڵ ئەوەی زۆریش قوربانی دەدات لەسەرشەقامەکان؟

وەستامەهدی/سەبارەت بەکەرتی تایبەتوکەرتی گشتی ئەمەوێ ئەوەبڵێم کە ئەوئاڵوگۆرە سەرەتای دەستبردنە بۆکۆتایی هێنان بە جۆرێك لەسەرمایەداری کە سەردەمێك دنیا دوقوتبی بو هەردوکیان هەرسەرمایەداری بوو یەکێکیان دەوڵەت خۆی سەرمایەداربوو وخوی خاوەن کاربو خۆی بازاری سەرمایەگوزاری دەچەرخان ولە بەشێکی زۆرلەوڵاتانی دنیابەتایبەت ئەم وڵاتانەی کە پێی دەڵێن جیهانی سێهەم وجۆرێك هاوپەیمانییان هەبوولەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت وەك عیراق،سوریا،لیبیا،مسر،تونس ،یەمەن لەم وڵاتە جۆرێك لە خۆشگوزەرانی ورەفاه هەبووهەڵبەتە لەژێرتەئسیری شورشی ئۆکتۆبەردا .لەوسەردەمە دا دەسەڵاتدارانی ئەووڵاتانەی کەوەلائیان بۆیەکێتی سۆڤیەت هەبوهەمان سیاسەتیان پەیرەودەکرد .تادوای شکستی شۆرشی ئۆکتۆبەریش لەچوارچێوەی نیزامی سەرمایەداری دوڵەتیشدا نەیانتوانی ئەودەستکەوتانە لە خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش بسەننەوە .پرۆسەی هەڵوەشانەوەی ئەم جۆرە لە سەرمایەداری دەوڵەتی دوای شکستی یەکێتی سۆڤیەت دەستی پێکرد .ئیتر ئەوە باسێکی دورودرێژە ولەم مەجالە کورتەدا ناکرێ بە درێژی باسی بکەین .ئەویتریان سەرمایەداری بازاری ئازادە کە ئەویش هەرسەرمایەداری یە،بەڵام دەوڵەتوحوکومەت ئیتر کارێکیان بەسەر بازارەوە نییە تەنها کۆکردنەوەی باج و جۆرێك ئیدارەی بەرێوەبردنی خەڵک وپارێزگاری لە یاساودەسەڵات دەکا.لەهەرشوێنك کرێکاران توانیبێتان روبەرووی دەسەڵاتدارانوحوکمەت ببنەوە ولەبەرامبەر بێمافیەکانیان بەجواب بووبن توانیویانە بەربە هێرشی خاوەنکارودەسەڵات بگرن.

لە کوردستان لەماوەی نزیك بە شێ دەیە   چینی کرێکار دەوری گێراوە لە نارەزایەتیە جەماوەریەکاندا. هەموو ئەو گەنجانەی دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان و هەموو ئەو فەرمانبەرو کرێکارو کارمەندو ئەوانەی هیزی بزوێنەری بزوتنەوە کۆمەڵاتیەکانن، توێژو بەشەکانی چینی کرێکارن. بەڵام هەر ئەوکرێکارانەی کە سەنگەری خۆیان نەدۆزیوەتەوەو لەسەنگەری ئەوبەرن، واتە هێزە بۆرجوازیەکانن بەشێوەی جۆراوجۆر رێکیان خستوون بەقازنجی خۆیان، بەهۆی وەهمێکەوەیە کە بەو هێزە بۆرژوازیانەیان هەیەو بەداخەوە هوشیاری چینایەتی و سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی لاوازە لەناویاندا کە وایکردوە کەمتر پەی بە بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسیە سەربەخۆ و چینایەتیەکانی خۆیان بەرن. ئەمەشە بە ئاسانی ناڕەوێتەوەو کاری بە حەوسەڵەی دەوێ. ئاخرتۆ سەری ئەو هەموو ئیمکاناتە بکە کە بەدەست چینی دەسەڵاتدارەوەیە و چۆن بەکاری دێنێت بۆ چەواشەکردنی کرێکاران. بەڕای من کرێکاران کاتێك هەست بەبوونی خۆیان دەکەن وەکو چینێک و خاوەنی بەرژەوەندیی جیاواز لە بۆرژوازی کە لەڕووی فکری و سیاسیەوە هوشیاری چینایەتیان گەشەی کردبێت و تاڕادەیەك ڕیزی خۆیان رێکخراو کردبێت و حزبی سیاسی خۆیان دروستکردبێت. تا ئەمە نەبێت مەحاڵە لە حەلقە داخراوەدا کرێکاران دەورو نەخشێکی ئەوتۆیان هەبێت بە قازانجی خۆیان بشکێتەوەبۆیە دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی کورد بێباکن .

 

 ئەڵتەرناتیڤی شورایی:ئایا بزووتنەوەی کرێکاری لەکوردستان چۆن دەتوانێت ببێتە هێزێک بۆ گۆڕانکاری هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاروزەحمەتکێشان ؟ چۆن دەتوانێت خۆی ڕێکخراوبکات بەچ جۆرێک چونکە چەندین ڕێکخراو وسەندیکا هەیە لەکوردستان بەڵام ژیانی کرێکار بەردەوام بەرەوخەراپتر دەچێت پرسیارەکەئەوەیە ئایا لەدەرەوەی ( حیزب) دەتوانێت خۆی وەک ڕێکخراوێکی چینایەتی خۆی ڕێکخراوبکات؟ ئەگەر دەتوانێت ئەمە چۆن دەکرێت؟ ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئایا بە تێڕوانینی بەڕێزت خاڵی هاوبەش چی یە بۆتێکۆشانی خەڵکی ناڕازی کوردستان هەتاوەکو خۆیان لەدەست دەسەڵاتی چەوسێنەرودزوگەندەڵ ڕزگاربکەن؟

وەستامەهدی: بۆئەوەی چینی کرێکاری کوردستان وەك هێزێك دەرکەوێت و لەئاستی خەباتی ئابوری و سیاسیشدا هاوسەنگی هێزی خۆی لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی کوردستان وتەواوی بەرەی بۆرجوازی بەهەموو باڵە جۆراوجۆرەکانیەوە نیشان بدات، پێویستە چینی کرێکار وەکو چینێکی سەربەخۆ کە بۆخۆیەتی خۆی نمایش بکات، ئەمەش لەورێگایەوە دەبێت کە یەکەم؛ هوشیاری چینایەتی و کۆمۆنیستی لەناو چینی کرێکاری کوردستاندا گەشە بکات و دەورو جێگای کرێکارانی سۆشیالیست لە خەبات و ناڕەزایەتی کرێکاریدا زیاتر بەرجەستەو کاریگەر بێت. دەبێ کاریگەری فکری و سیاسی بزوتنەوە و ڕەوتە بۆرژوازیەکان لەناو چینی کرێکاردا بێکاریگەر بکرێ و بکرێتە دەرەوە. پێ بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕەی لەو مەیدانەدا ڕوودەدات، هۆشیاری چینایەتی کرێکار و درک کردنی بە بەرژەوەندی جیاوازی خۆی لەگەڵ بۆرژوازیدا قایمتر و ڕوون و شەفاتر دەبێ. واتە دووەم ؛ زەمانەتی جیابوونەوەی ڕیزی سایسی کرێکار لە بۆرژوازی مسۆگەرتر دەبێت. هەروەها سێهەم، کرێکار بەپێی پێگەی ئابوریەکەی خاوەنی جۆرێك لە ئیمکاناتی رێکخراوبوونە. لە خراپترین هەلومەرجیشدا جۆرێك خۆڕێکخستن هەیە لەناو کرێکاراندا. بەڵام دەبێ ئەم خۆڕێکخستنە گەشەی پێبدرێ و هەوڵ بدرێ کە بەهێزو فراوان بکرێت. بەبڕاوی من بە دەستبەربوونی ئەم سێ فاکتەرە دەتوانرێ چینی کرێکار لەڕووی ئابوری و سیاسەوە پێگەی شایستەی خۆی پەیدا بکات. بەڵام ئەوە ئەرکی ڕابەرانی سۆشیالیستی چینی کرێکار و هەڵسوڕوانی کرێکاری و کۆمۆنیستیە کە دەست بەرن بۆ بەجێ گەیاندنی ئەم ئەرکە. هوشیارکردنەوە و دابینکردنی ڕیزی سیاسی سەربەخۆی چینایەتی و رێکخستنی سیاسی و جەماوەری چینی کرێکار بەندە بە پێگەو هەوڵ و تێکۆشانی ڕابەرانی عەمەلی و سۆشیالیستی کرێکاریەوە. بەبڕاوی من جێگاو نەخشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و رێکخراوە سیاسیە کرێکاریەکان وپێگەو دامەزراوە خەباتکارە کرێکاری و سۆشیالیست و شۆڕشگێرەکان لەم ڕووە پڕبایەخ و گرنگە.

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.