ڕێگا چارە هەرئەوەیە فشاری خەڵک بۆ سەر ئەم دەسەڵاتە ملهوڕە زیاترلەوەی ئێستاهەیەپەرەبستێنێ

0

بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانانی مەدەنی وڕۆژنامەنووس وهەڵسوڕاوانی سیاسی هەر لەزیندانی کردن و هەڕەشە لێکردن و بریندارکردن وهەتا تیرۆر کردن و کوشتن وبێ سەروشوێن کردن و ڕفاندن بەهۆی ڕەخنەگرتن وکاروچالاکی یەکانەوە.بەتایبەت کەسانی ڕادیکاڵی ڕەخنەگر لەسیستەمی کۆنەخوازوچەوسێنەر ودزوگەندەڵ.لەوچوارچێوەیەشدا ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی پرسیارێکی ئاراستەی هەڵسوڕاوانی سیاسی وچالاکوانی مەدەنی و کەسانی ڕەخنەگر کردووە. چۆن دەکرێت پاشکشەبکرێت بەم جۆرە فشارانەی دەسەڵات لەکوردستان بۆسەر هەڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی مەدەنی ؟سەرنجەکان وەک خۆی لێرە بڵاودەکەینەوە.

سۆران مام عزیز :

چۆن دەکرێت پاشە کشە بکرێت بەو جۆرە فشارانەی دەسەڵات بۆ سەر هەڵسوڕاوان و چالاکوانان لە پێناو گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە ژیانی کۆمەڵدا ؟ بەدەر لەوەی من بڕوام بە دەسەڵاتی خەڵکە بە گشتی لە بری دەسەڵاتی کەمینە ، بەڵام لە هەنگاوەکانی بەرەنگار بونەوەدا لە ڕێگا و تاسەکانی بەردەم هەوڵدان بۆ دابین کردنی بە هێز کردنی دەسەڵاتی خەڵک دەکرێت رەچاوی خاڵە لاوازەکانی دەسەڵات و بەهێزی بەرەی خەڵک بکەین بە پێی کات و شوێنێک کە ڕوداوێکی تیا ڕودەدات . چۆن ئەم باسە ببەستینەوە بە ڕۆژگاری ئەمڕۆ و هەنگاو بنێین نەک بە ئاراستەی ئەو فشارانەی کە کەمینە دەیخەنە سەر هەڵسوڕاوان و و چالاکوانانی کۆمەڵگا . بەڵکو بە هاوکاری و پێشڕەوی و هەتا گیانفیدا کردن لە پێناو گەیشتن بە دەسەڵاتی زۆرینەی خەڵک ؟؟ بە کورتی لای من پەسەندە گفتو گۆ بکەین لەسەر ڕوداوە ڕاستەقینەکانی ئەم زەمەنە کە کاریگاریەکانی دەبینین لە ڕۆژگارەدا کە بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە :

١- بمانەوێت و نەمانەوێت لەم ڕۆدا ڕاستە شەقامی ئەم مانۆڕە سەرەتا لە سۆشیال میدیاوە دەست پێ دەکات بە هەموو جۆرەکانیەوە ( چەند دەسەڵاتی کەمینە لە رێی سۆشیال میدیای فەیک و هەڵخەڵەتێنەرەوە کار دەکات) دەبێت دوو هێندە کار لەسەر پێ داگیری پانتای دەسەڵاتی خەڵك بکەینەوە بۆ بەڕێوە بردن و ، بواری بەدیلی ئەوان نەدەین بۆ بە لا ڕێدا بردنی ئەو متمانەی کە لە سۆشیال میدیا دروستمان کردوە ترسی خستۆتە هەیکەلی ئەوانەوە .

٢- دروست کردنی پردی متمانە لە نێوان خەڵکدا بە گشتی کە دەسەڵاتەکان زۆر دەمێکە کاری لەسەردەکەن و نایانەوێت ئەو متمانیە هەبێت لە نێو خەڵکدا ، کە ئەمەش بە دوو شێوە دەکرێت :

آ- کاری نهێنی هاوکاری و پشتیوانی یەکتر لە ئەڵقەی گەڕەک و هاو پیشە و گروپە ڕێکخراوەکاندا بۆ پتەو کردنی هێزی دەسەڵاتی خەڵک و متمانە بە خۆ بون .

ب- پشتگیریکردنی هەموو هەوڵە بە ئاشکرا کانی سەر شەقام و سۆشیال میدیاکان کە ئامانج لێی تارگێتێکی کاتیە و دەکرێت وەک کارێکی مەدەنی هەوڵی بۆ بدرێت لە پێناو ڕزگارکردنی کەسانێک کە ژیانیان لە مەترسیدایە و باوەڕێک کە دەبێت نەهێڵین لەدەستی بدەین ، لە هەمان کاتدا فێر بون لە کاری پشتگیری و هاوپشتی و پێکەوە خەبات کردن کە دواتر هێزی باوەڕ بونمان بە مەسەلە سەرەکیەکان دەبێتە کاری پێکەوەی لە بری کاری چەند کەسێک لە بازنەیەکی بچوکی داخراوی خەڵك( کە دەتوانین هەموو ئەو گردبونەوە و ناڕازەیاتیە مەدەنیانەی خەڵك لەم جۆرە خەباتەدا پۆلێن بکەین و بە هێندی وەربگرین و بەشێک بین تێیدا لە پێناو هەوڵی گەڕانەوەی متمانەی هێزی خۆمان بێ ڕابەرایەتی کاریزما و حیزبە دەسەڵاتدارەکان )  .

٣- فروان کردنی ئەم ئەڵقانە کە مەترسی دروست بکات بۆ سەر دەسەڵات و لە هەنگاوەکانیدا بتوانێت کەمترین فشار بخاتە سەر هەموو تاکێکی کۆمەڵ بە هەڵسوڕا و کەسانی ئاسایەوە.

سەمیر دۆڵانی :

ئەڵتەرناتیڤی بۆ ئەم دەرفەتەکە بۆتان ڕەخساندم . گەلی باشوری کوردستان لە ڕووی دەسەڵاتی ناوەکی و دەرەکی زوڵمی لێکراوە بەچەند ڕێگایەک کاریان لەسەر کردووە بۆ تێکدانی پەروەردەی کورد و ترازاندی تاک لە خێزان وکۆمەڵگا بۆئەوەی ئیتر جارێکی تر گەل یەک نەگرنەوەو یەک دەنگ نەبن ئەمەش لە قازانجی ئەم دەسەڵاتە چەوسێنەرەیە . ئەمەش بە درووستکردنی حزبەکان یان درووستکردنی دیندار و بێ دین یان سوک وە بچوک و چاوشۆڕکردنی گەل لە ئاستی بێگانەو داگیرکەر . ئەمانە وای لەم گەلە کردووە کە نەتوانرێت یەک دەنگبن . بۆیە من لێرەو هیوادارم هەموو کورد باشوور بە هەموو چین و تۆێژەکانەوە یەک دەنگبن بۆ نەهێشتنی دەست تێکەڵکردن حزبە سیاسیەکان لەکارو فەرمان و بڕیاری دادگا وەلە بەڕێوەبردنی فەرمانگەو هەموو دام ودەزگا حکومیەکان . چونکە یەک دەنگی میلەت هێزێکی گەورە ئەبێت بۆ چەسپاندنی داواکاریە ڕەواکانی ڕۆژنادەنووس و چالاکوانی مەدەنی و ئازادی خوازان و هەموو مافەکانی گەل.

هەیسەم ک پ :

 ئەوەی کە لە دادگای روژنامەنوسان و چالاکەوانی بادینان نشان درا،ناکری وەک دادگای ناوی بەرین .تەنیا نشان دانی دەسلاتیکی حزبی و عەشایری بوو.ناوەروکی ئەتھامەکان دوپات بونەوەی ئەو توھمەتانەبون کە پیش دەست پی کردەنی دادگاە لە زەمانی بەرپرسو دەسلات دارەکانی پارتی ،لە سەر گیراوەکان ،بلاو بەبووە. لە ناو ئەو دادگا تەشریفاتی نمایشی ئەوەی کە دیار کەوەت بی تاوانی

حەقانیتی گیراوەکان بو .سازدەرانی ئەو شانوگەری تەنیا توانیان دەسلات و مەلھوری خویان بە رابری کومەلگای کردستان نشان بەدەن.ئەو پینچ کەسە بەشیک لە پیشرەوانی کومەلگای کردستانن کە بو مافی ژیان ئازادی بیان رای دەربرین کەوتونە تە ژیر زەختو زوری دەسلات بویە جی خویەتی کومەلگای کردستان بە پی داگرتن لە سەر مافە رەواکانیان ،پشت گیری ئەو خوشەویستانە بکەن و تیکوشانی خویان بە خەنە سەر رەوتی نارەزایەتیکانی پیشتری خویان و مەجال نەدەن رەوت و کەسانی تر کە بەشیک لە کوی ئەو دەسلاتە تاوانبارەن وەکو فرشتەی نجات خو بە جماوەر بەناسینەن.

سەردار عەبوڵا حەمە :

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە باشترە ئاوڕێک بدەینەوە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی کە چۆن توانراوە چەوساندنەوە یا ستەم رەت بکرێتەوە و دەسکەوت بەدەست بێ . کاتێ سپارتاکۆس دەستی برد بۆ شۆڕشی کۆیلەکان هەر چەندە ئەو ئامانجەی ویستی کە رزگار بوونی کۆیلە کان بوو بە تەواوی بە دی نەهات و شکستی خوارد بەڵام لەو کاتەوە ئیتر خاوەن کۆیلەکان لە ترسی ئەوەی شۆڕشێکی تر سەرهەڵنەدات کەمێ مامەڵەی خۆیان باش کرد لە گەڵ کۆیلەکانیان . لە سەرەنجامدا بەشۆڕش وای لێ هات سیستەمی کۆیلایەتی ڕێشەکێش کراو کۆیلە ئازاد بوو. فیوداڵیش دوای چەندین ڕاپەرین و شوڕشی جوتیاری و شۆڕشی بۆرژوازی کۆتایی هات ، لە سەدەکانی ناوەڕاستیش بەهۆی ڕاپەڕین و رينسانسەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی خوێنای و گەندەڵی کلێسا هات لە ئەوروپا . ئەو دەسکەوتە ماددی و مەعنەویانەی ئەمڕۆش لە ئەوروپا لە ڕێگای چەندین و ڕاپەرین و نارەزایەتی و مانگرتن و کەمپینەوە لە لایەن بەشی هۆشیاری کۆمەڵگاوە سەپێنراوە بە سەر دەسەڵاتی بۆرژوازی ئەم کۆمەڵگایانە. گوڕانکاری هەرگیز لە خۆوە ڕوو نادات ئەگەر هێزێک نە بێ فشاری خۆی دانەنێ لە سەر دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر . لە سەردەمی ئێستاماندا کە سیستەمی سەرمایە حاکمە ئەو هەر بەدوای قازانجەوەیە هەموو هەوڵی خۆی لەو پێناوەدایە .سیاسەت وتاکتیک و پیلانەکانی لە پێناو ئەوەدایە و هیچی تر ، ئەوەی کە خۆی دەيڵێ بۆ چاکسازی و ریفۆرم هەموو قسەی پووچە ، ئەگەر خەڵکی ستەم لێکراو چاوەڕێ ی ڕەحمەتی ئەوان بکا بۆ چاکسازی ئەوا هەرگیز نایبینن . مێژووی کۆمەڵگاکان بریتی بوە لە مێژووی ململانێ ی چینایەتی ، لاسەنگی هێز بە لای کامیاندا بووبێ ئەو لایە سوود مەند بووە جا خەڵکە چەوساوەکان یا سەرکوت کراون یا سەرکوتوو بوون. یا توانیویانە شۆڕش بکەن وەک لە کۆمۆنەی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبەری روسیا یا خود توانیویانە نارەزایەتی و خۆپیشاندان بکەن و چاکسازی و ریفۆرم بسەپێنن بەسەر بۆراژوازیدا وەک ئەوەی لە کیشوەری ئەوروپا و ئەمەریکا و ئیسترالیا و ئاسیا روی داوە . بەبێ ئەم جۆرە بزووتنەوانە مەحالە هیچ دەسکەوتێ بەدەست بێ و پاشەکشە بە دەسەڵاتی ملهوروچەوسێنەر بکرێ. لە کوردستانیش ئەم بزووتنەوانە هەبوون بەڵام هێشتا لاسەنگی هێزی کۆمەڵایەتی خەلکی ستەم دیدە نەیتوانیوە لەو ئاستەدا بێ پاشەکشە بە دەسەڵاتی ناسیۆنالیستی کورد بکات . هۆکاری ئەوەی لە کورستاندا تا ئێستا دەسەڵاتی کوردایەتی پارتی و یەکێتی توانیویانە لە ماوەی ٣٠ ساڵی دەسەڵاتەکەیاندا ئەو هەموو ملهوڕیە بکەن لەدزی و لە تاڵانی و کۆکردنەوەی سامان لەتیرۆرکردنی کۆمۆنیستەکان و چەپ و ئازادیخوازان وچالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ورۆژنامە نوسان یا زیندانی کردنیان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێشتا ئەو هێزەی کە دەیەوێ فشارەکانی کاریگەرری هەبێ لە سەرگۆڕانکاری ریشەیی بە ئەندازەی پێویست لە مەیداندا نیە . چونکە هێشتا خەڵکێک هەیە خۆشباوەرە بە لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کە گۆڕانکاری بکەن و خەڵکیش هەیە لە ژێر کاریگەری ئیسلامی سیاسی و سەلەفیدایە کە ئەمانە بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگرن لە بەردەم هەر گۆڕنکاریەکی ریشەیدا ، یا خەڵک دوور دەخەنەوە لە مەیدانی خەبات و لە باشترین حالەتدا دوعا دەکەن ( خوا چاکی بکات ) . بۆ ئەوەی چاکسازی ریشەیی و گۆڕانکاری ریەشەیی ڕووبدا بۆ ئەوەی ئازادی سیاسی و بیروباوەڕو عەقیدە ورۆژنامەگەری دابین بکرێ هێزێکی گەورەتر بۆ فشارێکی زیاتر پێویستە لەوەی ئێستا وە پێویستی بەیەکگرتووبوون و رێکخراو بوون هەیە . ئەگەر چاو لێ بکەین ئێستا هێزی فشار و خەڵکی ئازادیخواز زۆر گەورەیە بەڵام بە پرژوبڵاوی کار دەکەن یا بە سیستی دەجوڵێن ، ناڕەزایەتی خەلکیش هەیە وخۆپیشاندان و گردبووبەوەش هەیە بەڵام چونکە پرژو بڵاوە ئامانجەکانی خۆیان ناپێکن و زوو سەرکوت دەکرێن بەبێ دەسکەوتیش خەڵک دەچنەوە ماڵەوە. چەند ڕێگا ئەخەمە ڕوو بۆ پاشەکشە پێ کردنی ئەم دەسەڵاتە و ڕیز گرتن لە ئازادی هەڵسوڕانی سساسی و مەدەنی :

١- بەردەوامی دان بە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان و کەمپینەکان.

٢-ریسوا کردنی ئەم دەسەڵاتە لە ئاستی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا.

٣-پێک هێنانی رێکخراوی جەماوەری سەربەخۆ کە پاشکۆی هیچکام لە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نەبێ و خۆیان جیا بکەنەوە لە سەرجەم حیزبە کانی کوردایەتی و ئیسلامی سیاسی. باشترین رێکخراویش شوراکانن و کۆمۆنەکان و کۆمیتە شۆڕشگێڕەکانن لە ڕێگای کۆبوونەوە گشتیەکانەوە.

٤- دەبێ لەلایەن هەلسوڕاوان و پێشڕەوانەوە دەست پێشخەری بکرێ بۆ دەست بردن بۆ ڕێکخراو کردن و هوشیار کردنەوەی ئەو خەڵکەی کە بێ ئومێدو بێ ئیرادە کراوە بە هەر هۆیەکەوە بێ. ٥- دەبێ ژنان لە ئاستێکی فراوانتردا بێنە مەیدانی ئەم خەباتەوە ، بە هاتنی ژنان بۆ ئەم مەیدانە لاسەنگی هێز زۆر بە قازانجی مافخوراوان دەگۆڕێ.

٦- گەنجان زۆر گرنگی یان پێ بدرێ و لە ناو رێکخراوەکاندا پلەی رابەریان پێ بدرێ.

٧- راگەیاندن زۆر گرنگە کەناڵ و تەلەفزیۆنەکان بکرێنە سەنتەری هۆشیار کردنەوەو رێکخراو بوونی خەڵک، لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە حیزبێکی کۆمۆنیستی خاوەن بەرنامەیەکی ڕۆشن پێویستە بۆ ئەوەی بەردەوامی بدرێ بە نارەزایەتیەکان رابەری کردنی جەماوەر تا ڕاماڵینی دەسەڵات . پێویستە کۆمۆنیست و چەپەکان خۆیان یەکگرتوو بکەن لەو حیزبە سیاسەدا یا ئەگەر ئەمەش نەکرا دەتوانن لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ ئامانجێکی دیاری کراو کۆببنەوە .

ئارام قادر سابیر :

بەرەنگاریی و قەرزاریی لە جیهان و سیستمێکدا، کە دامەزراوەکان بە شێوازی ئایدیۆلۆژی و ستەمکار و فاشییانە ئەرکیان سەرکوت و کپکردن و کۆنتڕۆڵی زیاتر بێت، ئەوا بەرەنگاری و ڕەخنە و ملنەدان دەبێتە ئەرکێکی ئەخلاقی و شۆڕشگێڕانە. بەڵام ئەم بەرەنگاریی و ملنەدانە، تەنانەت بیرکردنەوە لە بەرەنگاری و هەڵوێستی چالاکانە لە هەمبەر سیستم دەبێتە تاوان و بە گوێرەی یاساکانی سیستم و دامەزراوە ئایدیۆلۆژییە سەرکوتکەرەکانی، زۆر بە ئاسانی دەمانکات بە دژەسیستم و ئانارشیست، مایەی هەڕەشە و دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکان، ترسناک و تیرۆریست. کەواتە هەموو بەرەنگاران لە سایەی وەها دەسەڵات و سیستم و جیهانێکدا، هەروەها لە سایەی زۆرینەی خامۆش و بێدەنگ (بە دەربڕینی بۆدریار) و کەمینەی دەسەڵاتنوێن. تیرۆریست_بوونێک و بە تیرۆریستکردنێک قەرزارن، چونکە لە فەرهەنگی ئەواندا بەرەنگاری دژەسیستم واتای تیرۆریست دەگەیەنێت. نەوشیروان مستەفاش بە ئاخیری عومری کرا بە تیرۆریست! ببینن (ئۆجەلان) تیرۆریستێکی پڕ بەها و شۆڕشگێڕ، شۆڕشگێڕێکی تیرۆریست، زۆر بە سادەیی جوانترین و باشترین و پڕ شەهامەتترین تیرۆریستە. ئەم جۆرە سیستمانە لە کەلێن و کەلەبەرەکانی خۆیانەوە دادەڕزێن و هەرەس دێنن. ئازادی بۆ سەرجەم ئازادیخوازان.

حەمەی حاجی مەلا :

من پێم وایە ڕێگا چارە هەرئەوەیە فشاری خەڵک بۆ سەر ئەم دەسەڵاتە ملهوڕە زیاترلەوەی ئێستاهەیەپەرەبستێنێ .ئەوانە ئەگەرناوی کوردیان لێ بکەیەوەهیچ جیاوەزیەکیانیە لەگەڵ کۆنەبەعسیەکان ئەوانە لەهەمان مەدرەسەو قوتابخانەیە گەورەبون.تەنهالەفافێکی دروینەیان بەناوی دێموکراسی وئازادی ڕادەربڕین لەخۆدەوە.خۆیان دەیان وسەدان چەقەڵو ڕێویی یان بەناوی ڕۆژنامەنوسو ڕای جیاواز دروست کردوە،ئەوەش بۆچاوبەستەکی وپێش گرتنی خەڵکی ئازادیخوازەو بەس.ئەگەر ئەم چەند ڕۆژە سەرنجت دابێت چەندان کەسی وەک شیرینی کچی فواد مەعسوم دەنگی خۆیان بۆپشتیوانی لەحوکمی دادگای هەولێر ڕاگیاندوەو ئەم دادگایەبەڕەوادەبینن.!!

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.