سەبارەت بەهۆکاروئامانجی سکاڵاتۆمارکردن لەسەر سەرۆکی حکومەتی کوردستانی عیراق چالاکوانان بەئەڵتەرناتیڤی شورایی یان ڕاگەیاند:

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی بەدواداچوونی کرد لەسەرهۆکاروئامانجەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق .هەربۆئەومەستەش چەند پرسیارێکی ئاراستەی چالاکوانانی  سکاڵاکار کرد ئەوانیش بەسوپاسەوە وەڵامی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شواریی یان دایەوە:

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : لەکوردستان وێڕای هەبوونی نووسینگەو ڕێکخراوی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی لەکوردستان بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانانی وڕەخنە گران وڕۆژنامەنووسانی ڕادیکاڵ هەتا ئێستا ئەم ڕێکخراوانە کەپڕوپاگەندەی بەرگری لەماف وئازادی یەکان دەکەن توانیویانە لەگەڵ ئەم جۆرە هەڵسوڕانە مەدەنیانەی چالاکوانانی مەدەنی هیچ جۆرە فشارێک بخنە سەر لایەنی دەسەڵاتدار لەکوردستان هەتا بارودۆخ بەوجۆرە لەباربێت کەبتواندرێت سەرۆکی حکومەت لەدادگا لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت ؟

یاسین عبداللە مامۆستاو چالاکوانی مەدەنی :پرسیارەکە زۆر بەجێ یە بەڕاستی ،ئێمەش گلێی وڕەخنەی تەوامان لەوبارەیەوە لە ڕێکخراوەکان هەیە،بەتایبەتی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زۆرجار ئێمە لەگەڵیان دانیشتووین،وەنەتەوەیەکگروەکان هاتوون گوێیان لێگرتووین وسکاڵای خۆمان گەیاندووەبۆلای ئەوان بەڵام هیچ دەوروکاریگەرێکیان نەبووە،پێم وابێت بەجۆرێک لەجۆرەکان دەسەڵات توانیوێتی چەواشەکاری لەبەرامبەرئەو ڕێکخراوانەدابکات.شتەکان بشارێتەوە لێیان. ئەوانیشی ڕازی کردووە بەپێی ئەو دەوڵەمەندێیەی خۆیان بەهۆی کۆکردنەوەی ئەوهەمووسەروەت وسامانە لەلای بەرپرسان .لەلامان ڕوونە کۆکردنەوەی ئەوسەروەت وسامانە لەڕێگەی دزی وگەندەڵی یەوە بۆ بەرپرسەکان بەکاردەهێندرێت،بۆ دروستکردنی لۆبی لەولاتان لەدەرەوەدا،لەئەوەوپا وئەمریکابۆ ئەوجۆرە شتانە بەکاردەهێندرێت،بۆبەرگریکردن لەخۆیان ودەسەڵاتەکەیان.من پێشم وایەڕێکخراوەکانیش کەوتونەتە ژێر ئەو جۆرە ڕازیکردنەیان ئەوەتا دەسەڵاتداران چەواشەیان دەکەن .ئێمەهەموو بەڵگەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و تیرۆرکردن ودەستگیرکردنی چالاکوان وڕۆژنامەنووسانمان بۆبردوون.ئەمەشتێکی تازەنییە زۆر لەخەڵکی تر توانیویانە ئەو سکاڵایانە بکەن،لەسەربەرپرسان زۆر ڕاستە هیچ ئەنجامی نەبووە.ئێمە لەو سکاڵایەدا چەند ئامانجێکمان هەیە،دەمانەوێت دەسەڵاتی قەزایی ودەسەڵاتی یاسا ودادگاکان ڕۆڵی خۆیان بۆبگەڕێتەوە،نەک تەنها ببن بەداردەستی دەسەڵاتداران وبەفەرمانی ئەوان خەڵکی بێ تاوان دادگایی بکەن.ئامانجێکی ترمان ئەوەیە کەناڕەزایەتی یەکان بەپێی یاسابچنە پێشەوە و ڕوبەرویی دەسەڵاتدارانببینەوە،ئامانجێکی ترمان ئەوەیە کەئەم قەرزەی لێ بڕن وماف خورانی هاوڵاتی یان وموچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە،تائێستا نەگەڕاونەتەوە بۆپرسی پەرلەمان ،کەلەپەرلەمانەوە ئەوبڕیارە بدات هەرخۆیان ئەو بریارە دەدەن بۆیەدەمانەوێت لەوڕێگەیەوە داوایی مافی خۆمان بکەین وبێتەبەڵگەیەک بۆگۆڕینی سیستەمی حکومڕانی لەکوردستان.

ئەڵتەرناتیڤی شورایی: ئەگەر دادگاکان و هیچ وەڵامێکی ئەرێنی ئەوسکاڵایەی ئێوەی نەدایەوە هەنگاوی داهاتووتان چی دەبێت؟

یاسین عبداللە مامۆستاو چالاکوانی مەدەنی :

 

ئەگەرئەم سکاڵایە هیچ ئامانجێک بەدی نەهات،ئێمە بەردەوام دەبین،وەک چۆن لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووینە لەبایکۆت ،خۆپیشاندان.ئەوجارە ڕێگەی یاسایی گرتومانەتەبەر،بەردەوام دەبین،ڕێگای تر دەگرینەبەر،بێگومان لەبچوکترین مافی خۆمان خۆشنابین،بەهیچ شێوەیەک کۆڵنادەین وماندوونابین،دەسەڵات دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی یەوە کاتێک نارەزایەتی یەکان توندوتیژی لێبکەوێتەوە.ئێمەش ئەگەربتوانین بێ دەنگبین مناڵەکانمان بێ دەنگ نابن،ئەوان بەرپرسیار دەبن لەئەگەری وەڵامنەدانەوەو بەدوا دا نەهاتنی سکاڵاکەی ئێمە،بێ ئەنجام بوونی سکاڵاکە ،بەدڵنییاییەوە ئەوان بەرپرسیارن لەئەگەری ڕوودانی هەرڕووداوێکی نەخوازراوئەگەر لەداهاتوو ڕووبدات،ئیتر دەرفەت نادرێتەوە بۆ دەسەڵات بەڵگەماندەبێت ،ئیتر ناتوانن بەسیخوڕو تیرۆرست ناومان بزڕێنن،وەک ئەوەی کەتۆمەتیان بۆچالاکوانانی بادینان دروستکردووە ناتوانن بۆئێمەشی بهۆنەوە،ئێمە ڕێکارێمان گرتۆتە پێم وایە بۆ داهاتوو  ئەگەر ئەوان وەڵامیان نەبوو ئێمە هەرجۆرە ڕەدوفیعلێکان هەبێت مافی خۆمانە ناتوانن بەتیرۆرست دەستی دەرەکی ناومان بێنن چونکەءیمە بەڵگەمان هەیە داوایی مافی خۆمان کردووە.

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئایا پێتان وایە لەکوردستان لەژێر ئەم جۆرە دەسەڵات وسیستەمەدا دەتواندرێت سەرۆکی حکومەت دادگایی بکرێت بانگهێشتی دادگا بکرێت کە ئێوە سکاڵاتان لەسەر تۆمارکردووە؟

سەلامان کۆچەری ڕۆژنامەنووس وچالاکوان:

لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکانی تنفيذي، تشريعي و دادوەری تێکەڵاوکراون، ئێستا حکومەت خۆی سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەکانەو لەبری ئەوەی پەرلەمان لێپرسینەوە و رەقابە بەسەر حکومەتدا بکات حکومەت لێپرسینەوە و رەقابە بەسەر پەرلەماندا دەکات. دەسەلاتێکی پۆلیسی تووند هەیە و نەک ناتوانرێت سەرۆکی حکومەت بانگی دادگا بکرێت بەڵکو پەرلەمانیش ئەو دەسەڵاتەی نیە، حیزبەکانی دەسەڵات هەموو شتێکیان مۆنۆپۆل کردووە و لە ناو حیزب یشدا چەند کەسانێک دەسەڵاتیان تاپۆ کردووە، بۆیە ئەستەمە نەک سەرۆکی حکومەت بەڵکو کوڕی بەرپرسێکیش بچێتە دادگا چونکە هەرێمێکی بێ موئەسەسات و تەتبیقی یاساین.

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ئایا ئێوە وکەسانی هاوڕایی ئێوە لەسەر ئەم سکاڵایە ڕوبەڕووی هیچ جۆرە گرفت وکێشەیەک نەبوونەتەوە لەجۆری هەڕەشە لێکردن بۆ وازهێنان لەوجۆرە هەنگاوانە؟ ئەگەر ڕوبەڕووی گرفت وکێشە بوونەتەوە ئەکرێت بزانینین چ جۆرە گرفت وکێشە وفشارێکتان بۆهاتۆتەپێش؟

سەلامان کۆچەری ڕۆژنامەنووس وچالاکوان  :بەڵێ لە هەرێمی کوردستان، چالاکوانان، رۆژنامەنووسان و مامۆستایان لەسەر داکۆکیکردن لە داواو مافی خەڵکی ڕوبەڕووی هەڕەشەو مەترسی فعلی بوونەوە، وەک ڕەشبگیری، لێدان و رفاندن، یان لە ڕێگەی هەڕەشە لە کەسوکاریان و فشاری کۆمەڵایەتی وایان کردووە کەوا خەڵکی بە هەڵوێست و چالاکوانان لە کاروچالاکی دژ بە دەسەڵات دوور بخرێنەوە. لە ئێستادا دەسەڵات بە دروستکردنی کەیسی جۆراوجۆر لەسەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانان وەک کەیسی ئەمنی و تیرۆر دەیانەوێت هەر هەوڵ و جوڵەیەکی مەدەنی لەکەدار و کپ بکەن، دۆخی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان زۆر لە مەترسیدایە و هەرێمی کوردستان بۆتە هەرێمی پۆلیسی و زیندان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و دژە گەندەڵی.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.