دەربارەی ئێمە

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی” سەکۆیەکی ئازادیخواز و یەکسانیخوازانەیە، کە دژایەتی هەموو ستەم و زوڵمێک دەکات و پشتیوانی و بەرگریکاری ئازادی و بەرابەری و یەکسانی ژن و پیاو و سەرجەم مافەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشان و دەستفرۆشان و ژینگەپارێزیە و هەروەها پشتیوانی لە تێکۆشانی هێنانەدی (نان، کار، ئازادی و ئیدارەدانی شورایی) دەکات.
*ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ حیزب و ڕێکخراو و دەسەڵات و حکومەت و گروپێکی دیاریکراو نیە و نابێت ،بەڵام ماڵپەڕێکە خۆی بە پشتیوانی تێکۆشانی چینی کرێکارو زەحمەتکێش وخەڵکی چەوساوە دەزانێت لەیەک سەنگەردایە لەدژایەتی سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەرودزوگەندەڵ، بۆهێنانەدی ئیدارەدانی شورایی .
*ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی بە هەماهەنگی وهاوپشتی وهاوکاری و یارمەتی تێکۆشەران و شارەزایان و هەڵسوڕاوانی مەیدانی بزوتنەوەی شورایی و کرێکاریی و ژنان و مناڵان و ناڕەزایەتیەکان، بابەتی گفتوگۆ و چاوپێکەوتن و لێکدانەوەی جۆراوجۆری سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی، کە تایبەت بە بزوتنەوەی شورایی و کرێکاریی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی، تێدا بڵاودەکرێتەوە.
*ئامانجی “ئەڵتەرناتیڤی شورایی” گەشەپێدانی ڕاگەیاندنێکی ڕادیکاڵی ئازادیخواز و یەکسانیخوازانەیە بۆ بەگژداچوونەوەی سەرجەم یاسا و سیستەمی چەوسێنەر و دز و گەندەڵ. هەر بیروباوەڕێک کە مرۆڤەکان ڕاپێچی چەوسانەوەی نەتەوایەتی وچینایەتی وڕەگەزی ونەژادی و نابەرابەری و نایەکسانی و هەژاری و ئاوارەیی دەکات. پشتیوانی دەکات لە تێکۆشان بۆ هێنانەدی ئازادی ڕادەربڕینی بێمەرجی سیاسی و ئاینی و بەرابەری و یەکسانی ژن و پیاو و ژینگەپارێزی.