بیروڕا

جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت 💐 New نەو مانایەکی نوێ. Roz ڕۆز بە واتای ڕۆژ یان خۆر دێت.

نەورۆز لە نێو گەلانی ئاریاییدا پیرۆز دەکرا. نەورۆز لە سەردەمی ئیمپراتۆرەکانی ماددا بەڕێوە دەچوو. ماددەکان خۆیان مێژوویی سەر هەڵدانی جەژنی نەورۆزیان نەنووسیووەتەوە، بەڵام لە سەردەمی ئەوان یادی ئەو جەژن دەکرایەوە. جەژنی نەورۆز لە سەردەمی…

٨ی ئازار دەبوایە ڕاچڵەکینێک بێت بۆ گۆڕانکاری بە تێکۆشانی هاودەنگی بۆ هێنانەدی ئازادی ویەکسانی !

ئاوات ڕەسوڵ لەئێستا ئەوەی تێکۆشانی لەبارەوە ناکرێت لە کوردستان هاوپشتی و هاودەنگی ڕێکخراو و حیزبە کۆمۆنیست وشیوعی وچەپەکانە هەریەکەیان تەنها لەنووسینی پرۆگرام وبەرنامەکانیاندا باسی تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی بەگوێی…

هەڵبژاردن لەئێران ناتوانێت بەر بە هەنگاوەکانی ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیزم بگرێت

ئاوات (عبدالرحمن رسول ) ئەگەر هەڵبژاردنی پەرڵەمانی و دەنگدانی زۆرینە پێوەری گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا بووایە دەبووایە چەندەها ساڵ لەمەوبەر فاشیزمەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی لەئێران لەدەسەڵاتدا دووربخرابانایەوە . لە دوایی…

(باڵاپۆشی ) جل و بەرگی بەرگی سیاسی بۆ زنجیری کۆیلایەتی !!

ئاوات (عبدالرحمن رسول) هیچ سەرسوڕمانی ناوێت هەرگیز ناکرێت چاوەڕوانی لەدارێکی ژەهراوی میوەیەکی خۆش وسوودبەخشت پێبدات بۆ خواردن . سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەری کوردایەتی بنەماڵەکانی تاڵەبانی وبارزانیش بەهەمان شێوە داری ژەهراوین…

کۆمەڵەی مارکسی- لینینی یان کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەرئەنجامەکەی بۆ خزمەتی بۆرژوازی بوو نەک…

ئاوات (عبدالرحمن رسول ) ئارام  واتە شاسوار جەلال کە تائێستاش لەلایەن هاوڕێ کیانی وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو وبەتوانا و خاوەن فکرێکی ڕادیکاڵی کۆمۆنیست وچەپێکی نوێ دەی ناسێنن بەگرینگی یەوە باسی دەکەن !! هەروەها کەباس لەمێژوویی…

چەپەکانی ئەڵمانیاو خەڵکانی ئازادیخواز دژی ڕاسیزم و دیپۆرتکردنەوەی پەناهەندەکان هاتنە مەیدان

ئاسۆ شابان ئاماری پۆلیس، لانیکەم ٥٠ هەزار کەس لە شاری هامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی ڕاستڕەوە توندڕەو ڕەگەزپەرستەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ڕێکخراوەکان باس لە بەشداربوونی ١٣٠ هەزار کەس دەکەن، لە هەر حاڵەتێکدا…

ئەم موشکبارانەبەرهەمی بۆگەناوی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی یە !

ئاوات (عبدالرحمن رسول) لەگەڵ ئەوەی مەحکوم و شەرمەزاری سەرجەم کردەوە دڕندانە و دژە ئینسانی یەکانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەدرێژایی تەمەنی لەخۆی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دەکەم کە دژ بە ژنان و گەنجان ولاوان و خەڵکی…

ئەگەری لەناوچونی ھەرێمی كوردستان

ئەڤین عزیز/ ستۆكۆلۆم ھەرچەند لەرووی دەستوریەوە دانپێدانراوە لە چوارچێوەی عراقی فدراڵدا بەڵام تا ئێستا چەند جارێك راستەوخۆ بە سەرانی ھەرێم وتراوە كە ئەزمونی ھەرێمی كوردستان نامێنێ دواجاریش لە دھۆك راستەوخۆ پێیان وترا، لەراستیدا…

ترۆتسکی، شۆڕشی بەردەوام

خالید مەجید فەرەج بیرمەندێکی مارکسی زۆر گرنگە، ناوە ڕاستەقینەکەی لیف دافیدوفیتش برونشتاین لە ساڵی 1879 لە دایک و باوکێکی جولەکە لە ئۆکراینای سەر بە ئیمپراتۆریەتی ڕووسی لە دایک بووە. لە ئۆدیسیا بەند دەبێت، سەرۆکی پاسەوانەکانی…

هەنگاوی ئێستا و داهاتوویی خەڵکی ناڕازی

ئاوات (عبدالرحمن ڕەسوڵ)  ئەزانین ودڵنییاین ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەڕلەمانی لەعێراق وکوردستان هیچ جۆرە گۆڕانکارێکی باشتر بۆ باشبوونی شێوەی ژیانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش بەتایبەتی و خەڵک بەگشتی بەدی ناهێنێت بەڵکو…