یەکسانی

مناڵان زوڵملێکراوترین بەشی کۆمەڵگەن!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود پێویست بە بەڵگە هێنانەوە ناکات، کە لە کۆمەڵگەی چینایەتی ئیستادا، مناڵان بێبەشترین و ستەملێکراوترین توێژی کۆمەڵگەن. راستە ستەم و نابەرابەری، هەڵاواردن و هەژاری، بێکاری و گرانی، دەیان دەردو موسیبەتی تر یەخەگیری چینی کرێکار و توێژە بێبەشەکانە، بەڵام لەناو کورەی ئەم نابەرابەریی و ستەم و زوڵمە سیستماتیک و بێ پەروایەدا، مناڵان زوڵملێکراوترین بەشی کۆمەڵگەن. ئەگەر کرێکاران و کارمەندان، لاوان و ژنان، زوڵمیان لێدەکرێت و مافیان پایماڵ دەکرێت، بەڵام توانای بەرگری لەخۆکردنیان هەیە. لەکاتێکدا مناڵان…

بەیاننامەی یەکێتی لاوانی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا

پیرۆز بێت ٦/۱ ڕۆژی جیهانی منداڵان لە منداڵانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ٦/١ ڕۆژی وە بیرهێنانەوە و بە دواداچوونی بارودۆخی منداڵانە بارودۆخی منداڵان لە کودستان بەرەو ئایندەیەکی نادیار و نا تەندرووست هەنگاو دەنێت و حکومەتی هەرێم پلانێکی جدی و جێگای ئومێدی بۆ داهاتوو نیە. ئەم بێ پلانیەش وایکردووە کە منداڵان لە باودۆخێکی نا تەندرووست بژین وا دەکات مافەکانیان پێشێل بکرێت،بەهۆی جەنگە یەک لە دواییەکەکان.قەیرانە دروستکراوەکان بەرەو بە تایبەت کردنی کەرتە گشتیەکان لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵی ژیان،تێکچوونی باری کۆمەڵایەتی گشتی…

(سه ما بكه ن )

تاڤگە ابراهیم  سه ما بكه ن هه تا هه رچی ڕق و قینه له نێو دڵتاندا ده ربچێ سه ما بكه ن تا توندی و تیژی و مرۆڤ كوژیتان له بیر چێ! سه ما بكه ن با بارانی عه شق و خۆشه ویستی ڕۆحی هه موتان دابگرێ؛ سه ما بكه ن به ڵكو ناختان له خه م وئازاری ئه م ژیانه خاڵی بێ! سه ما بكه ن هه تا جوانی و میهره بانی به سه ر باڵاتاندا ببارێ؛ سه ما بكه ن تا گوڵ خونچه ی خۆزگه كانتان به ڕوتاندا بپشكوێ! سه ما بکه ن له گشت كوچه و شه قام و باخێكی شاره كان سه ما بكه ن وه ك په پوله سپی یه كانی ناو باخه كان. باڵنده كان ئاسا پۆل پۆل له شه…

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان ١/٦

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م منداڵانی كوردستان و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین هیوادارین ئه‌و یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌رجه‌سته‌ كردنی مافه‌كانی منداڵان و پاراستنیان له‌ پێشێلكاری و ناخۆشیه‌كان. جیهانی منداڵان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و پێویسته‌ منداڵان ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنرێ تا خۆشیه‌كانی ژیانی منداڵی ببینن و موماره‌سه‌ی بكه‌ن ، نابێ به‌ هیچ هۆكارو پاساوێك ژیان ومافی منداڵان زه‌وت بكرێن یان تێكه‌ڵ به‌ ململانێ وكێشه‌كانی گه‌وره‌كان بكرێن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان گرنگی…

ڕێژەی هەژاریی لە بریتانیا لە بەرزبوونەوە و زیادبووندایە

زاهیر باهیر بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بڕی هەژاریی لە نێوانی خیزانانا کە باوكان و دایکان هەردوکیان کاردەکەن یاخود هەر یەكێکیان، بەرزترین ڕێژەیە لە ٢٥ساڵ لەمەوبەرەووە . لەو راپۆررتەدا نیشانی دەدات: • ١٤ ملیۆن کەس لە بریتانیادا لە هەژاریدا دەژین. • هەژاری لە نێو خێزاندا کە کار دەکەن لە ساڵی ١٩٩٦ و لە ڕێژەی لەسەدا ١٣ وە بۆ لە سەدا ١٧.٤ سەرکەوتووە. • لە ساڵی ٢٠١٠ وە بارودۆخەکە بەو رادەیە خراپبووە کە خێزانێك کە کاریشدەکەن مەترسی هەژارییان زۆر لەسەرە. • ئەو هۆکارانەی کە زیاتر ڕۆڵیان هەیە لەو هەژارییەدا ئەمانەن: ١-…

ئەگەر پیاوێک بیەوێت هاوسەرگیری بکات!!

هەرێم هەژان دەبێت لانی کەم خانوویەک بە سی هەزار دۆلار بکڕێت یاخود خانوویەک بەکرێ بگرێت بە دوو سەد دۆلار. دەبێت دوو بۆ سێ جار خەرجی بکات وەک مارەبڕی سەرەتاو و خوتوبە و ئاهەنگی گواستنەوە، ئەمەش لانی کەم دە هەزار دۆلاری دەوێت. ئەگەر نەگونجێن و پیاوەکە بیەوێت هاوسەرەکەی تەڵاق بدات، دووبارە ژنەکە کۆمەڵە پارەیەک بە بەهای زێڕ لە پیاوەکە وەردەگرێت. ئێستا ئێمە تێگشتین ئەگەر پیاوێک بیەوەێت هاوسەرگیری بکات، دەبێت نزیکەی دە ساڵ پێش هاوسەرگیری پارە کۆبکاتەوە، ئەگەریش بیەوێت هاوسەرەکەی تەڵاق بدات دووبارە گیرفانی دەدۆشن،…

ژن و به ربه سته کانی

نوو سه ر:ونوشه کریم زاده رۆژ نییه هەواڵی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی" ژنێک" " کچێک" "دایکێک" یان "خوشکێک" له ڕۆژهەڵاتی کوردوستانەوه نەبیسین و ڕۆژ نییه له پارچەیەکی ئەم نیشتمانەماندا ژنێک له لایەن مێردو کەس وکارییەوه به بیانووی ڕسوایی و "پاراستنی ناموس" نه کوژرێ! ژن کوژی بووەته به شێک له ژیانمان و بە داخەوە دوروشمی " ژن له کوردوستان زیاتر له هه مو شوێنێکی دونیا ڕیزی لێ گیراوه " تەنیا لە قاڵبدا دەوترێ و ئەمە بەس دروشمە و ژن کوژی بووەته به شێک له کولتوری کۆمەڵگا و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم کولتوره بۆگه‌نه زیاترگەشە دەکات و پەرەدەسێنێت…

شەپۆلێک لە خۆکوژی و کوشتنی ژنان و نیگەرانی سەرۆک!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەم چەند هەفتەی رابردوودا، شەپۆلێکی بەرین لە خۆکوژی و ژن کوژی، لەژێر سایەی دەسەڵاتی پیاو سالار و دژە ژنی هەریمدا، روویدا. چەندین ژن لەلایەن کەس و کار و کەسانی نزیکیانەوە گیانیان لێ سەندرایەوە و تیرۆرکران، چەندین ژنیش بۆ راکردن لە دۆزەخی ژیانیان و بێ ئومید بوونیان لە ژیان، دەستیان چووە گیان خۆیان و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا... سەرۆکی حکومەتی هەرێم!! لەبەرامبەر بەو شەپۆلە لە خوێنڕیژی ژنان، نیگەرانی!! ڕاگەیاند و وتیشی" هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە"... هەندێک نووسەری دژە ژنیش نیگەرانی…

کچانی ڕاکردوو

وەنەوشە کەریم‌زادە کچانی ڕاکردوو بەو کچانه دەوترێ کە لە تەمەنی ژێر 18 سالیدا بەهۆی جوراوجۆر و له ژێر گووشاری هەلومەرجەکان و نابەدڵ له ماڵ و بنەماڵە کەیان ڕادەکەن و به کۆمەڵگە پەنا دەبەن. دەبێ له خۆمان بپرسین که ئایا بنەماڵەکان ڕۆڵیان له ڕۆییشتنی کچەکانیاندا هەیە؟ و ئایا کۆمەڵگە ئەو کچانه قەبووڵ دەکات؟ به هۆی لێکۆڵینەوەکان کچان ئامانجییان له ڕۆییشتن له ماڵەوە و بەمەبەستی گەیشتن بە دوو شت، که له نێو ماڵێدا بێبەشن بۆ نموونه؛ سەربەخۆیی و یا هەبوونی ڕەوابیتی ئازاد، ئەو ڕێگایه دەگرنەبەر. ڕاکردن بەمەبەستی ڕزگار بوون له…

سایکۆلۆژیای خۆشەویستیی رۆمانتیک لای ژنان!

تاڤگە سابیر گه‌ر سروشتی مرۆڤ زۆر به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه‌، به‌ڵام (خۆشەویستیی) له‌دووری ئه‌و لێکوڵینه‌وه‌ چڕوپڕانه‌ ماوه‌ته‌وه‌‌. خۆشەویستیی شیعر و مۆسیقای خسته‌گەڕ پتر له‌ خستنه‌گەڕی توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌. ده‌رئه‌نجام سامانێکی گه‌وه‌ره‌مان له‌ شیعر و مۆسیقای جوان له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بۆماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ بی تێگه‌یشتنێکی زۆر له‌ باره‌ییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ها مه‌زنه‌ی که‌ ئه‌درێت به‌ خؤشه‌ویستی له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌وه‌کان له‌ گشت شارستانییه‌کاندا.‌ ‌ چه‌مکی خۆشەویستیی…