لەساڵ ڕۆژی ٥-٣-١٩٩١دا :ئیدارەدانی شورایی تاقە ئاڵتەرناتیڤەکە لەبەردەم خەڵکدا بۆهێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر

0

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەم جارە لەیادی ساڵ ڕۆژی ٥-٣-١٩٩١ دا کە ڕۆژی خرۆشان وڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لەدژی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی حزبی عس لەعێراق وکوردستان بوو کە یەکەم ڕۆژ لەشاری ڕانیەسەربە پارێزگای سلێمانی لە کوردستانی عێراق دەستی پێکرد وێڕای بەرز ڕاگرتنی ئەویادە،پرسیارێکی ئاراستەی چەند کەسایەتێک کردووە بەم شێوەیە :

پاش سی ساڵ لەخرۆشان وڕاپەڕینی جەماوەری ٥-٣-١٩٩١ بەڵام کۆمەڵگای کوردستان لەناو کێشە وقەیرانی زۆردایە ئایا چۆن دەکرێت کۆمەڵگا بەرەوکۆمەڵگایەکی باشتر ئاراستە بکرێت؟ 

سەلام عارف :

ئەمڕۆ بۆ ئیفلیجکردنی ڕاونان و تۆقاندنی نوسەران و ڕۆژنامەوانان، لە فشاری جەماوەری زیاتر ھیچیتر نابینم، بەڵام ھەموو دەزانیین کە زەخمی فشاری جەماوەری پابەندی ھەڵکشانی کۆی بزوتنەوەی جەماوەرییە لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیھان بەرچاومان ڕوونە،کە بزوتنەوە لە داکشاندایە چونکە گورزی مزری لێوەشێنراوە لە حاڵەتێکی وادا پەنابردنەبەر ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە ناوچەیی و جیھانییەکان، ھەوڵو چالاکی پوچەڵ نییە ڕاکێشانی پشتگیری ئەوان و چەند حیزبێکی جیھانی زەبەلاح لەو بوارەدا ڕۆڵی خۆی جدەبینێ، بەڵام جارێ باوەک سەرەتائەک بە پێی توانا دەستبکرێ بە کۆکردنەوەی واژۆ ئەو بوارە بھوژێنرێت کە خۆی لە خۆیدا دەبێتە خەبەرکردنەوەو ھۆشیارکردنەوە گەر بینیمان بەرەوپیرھانی جەماوەر پۆزەتیقەو بەشێک لە جەماوەر خۆڕسک ئامادەیە، پێویستە وەک بلبیلەی چاو پارێزگاری بکرێت تا ھیچی نامۆ بە خەباتی جەماوەری خۆی تێھەڵنەقورتێنێت تا بەلا ڕێگەیدا ببات ھەموو ھێزێک بو ھوروژاندنی بزوتنەوەی فشارئ دژ بە داپڵۆسینو تۆقاندن.

 

هونەرمەند خالید ڕەشید:

بە دامەزراندنی حکومەتیکی کاتی لەخەلکی تیکنۆکرات وشارەزا دور خستنەوەی دەستی حیزبەکانی ناو دەسەلات بەلام پرسیارە سەختەکە ئەوەیە ئایا دەست بەرداری دەسەلات ئەبن؟لانی کەم بۆ ماوەیەکی کاتی خۆ سر کردن؟دەنا زۆر زەحمەتە مرۆڤیک کەهەموو ژیانی بەدەستی راست نوسیبێتی ئیستا پیی بلییت وەرە بەدەستی چەپ بنوسە.

وەلید محەمەد چاڵاکوانی سیاسی:

گەلی تێکۆشەرو قارەمانی کوردستان لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عێراق بەدڕندەترین شێوە پەلاماردران ، کیمیاباران ، زیندەبەچاڵکردن ، ئەنفال ، ڕاگوێزران ….. گەلی کوردستان تینووی ئازادی و سەربەخۆیی بوو. لەدەرفەتێک دەگەڕان بۆ ئەوەی تامی ئازادی بچێژن و لەدەست نەهامەتییەکانی ڕژێمی بەعسی دڕندە ڕزگاریان ببێت. ئەوە بوو دوای خەبات و تێکۆشانێکی زۆر گەلی قارەمانی کوردستان توانی لە ڕۆژی ٥ ی ئاداری ۱۹۹۱ لە دژی ڕژێمی بەعسی دڕندە ڕاپەڕێنن و ووڵاتەکەمان لەدەستی داگیرکەران ڕزگاربکەن. لە ۱۲ ی ئاداری ۱۹۹۱ کە ئەو کات تەمەنم شەش ساڵ بوو بە گڕۆتینەوە بەشداریمان کرد لە ڕاپەرین و ماوەیەکی کەم شاری ئاکرێ مان لەدەست ڕژێمی بەعسی فاشی ڕزگار کرد. گەلی کوردستان بە ئومێدەوە ڕاپەرین بۆ ئەوە ڕاپەرین وەک گەلانی جیهان بەئاسودەیی بژین . گەلەکەمان بۆ ئەوە ڕاپەری بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن ناسنامەی خۆی بەڵام بەداخەوە لەماوەی ڕابردوودا وەک پێویست ئامانجەکانی ڕاپەرین بەدی نەهاتوون. لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە پێویستە هەموومان پێکەوە بەرەو چاکسازیی هەنگاو بنێین و پێکەوە کاربکەین و خەبات و تێکۆشان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردستان بەدی بهێنین. لەسەر هەموو تاکێکی کوردستانی پێویستە دلسۆزانە ئەڕکەکانی ڕاپەرێنێت بۆ ئەوەی ئەمەش ڕووبدات پێویستە حکومەتی کوردستان چاکسازیی لە کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵادا بکات و گرنگیەکی باشتر بە پەروەردەو خوێندنی باڵا بدرێت . وەک بەشداربوویەکی ڕاپەرینی پیرۆز داوا لە گشت پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەم تەباو یەکهەڵوێست و یەکگرتووبن بۆ ئەوەی ئاواتەکانی گەلەکەمان بەدی بێنن.

محمود حەلاق :

سڵاو ئێوەولە ماڵپەڕی ئاڵتەرناتیڤی شورایی .هەر ڕێک شورا ئەو تاقە ئاڵتەرناتیڤەیە لەبەردەم خەڵکدا . بەڵام چۆن و بەچ ئالگۆو میکانیزمێک شورا بکرێتە تاقە ئەڵتەرناتیڤی خەڵک هەتا بتوانێت ئاڵ و گۆڕی ڕیشەیی لەکۆمەڵگادا بهێنێتە کایەوە بەقازانجی خۆی لەپێناوی گرتنە دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا ؟! بەبڕوای من کاری ڕێکخراوەیی و کۆبوونەوە لەگەڕەک و شوێنی کارو ژیانی کرێکاران و خەڵکی کوردستاندا یەکێکە لەو میکانیزمە عەمەلیانەی کە دەتوانێت خەڵک وهەوادار بکات بەئاسۆو ئامانجێکەوە لەدەوری یەک کۆببنەوە تا مەشوەرت و نەخشە ڕێگایەک دابڕێژن کەچۆن و لەکام ڕێگاوە دەست بۆ دەسەڵاتی سیاسی خۆیان بەرن … کۆبوونەوە لەگەڕەک و ناوەندەکانی کار ، کۆبوونەوە لە فەرمانگەو ناوەندەکانی خوێندن ، سیمینارو کۆبوونەوەی گشتی ….تاد .. دەتوانێت سەروسیمایەکی گشتی تر بدات بە چوارچێوەی شورا وەک ئامرازێکی کاریگەر ، تا لەم ڕێگایەوە خەڵک بەگشتی پەی ببات بە هێزی کۆمەڵایەتی و ئیرادەی ڕاستەوخۆی خۆی لەدیاری کردنی چارەنووسی خۆیدا ... تەبلیغ کردن و ڕۆشنکردنەوەی مەهامەکانی شورا بۆ خودی خەڵک ، ڕۆشنکردنەوەو پەروەردەو فێرکردنی خەڵک لەسەر شورا کەچیەو چۆن هێزی گەورەی کۆمەڵایەتی خۆی تێدا ئەناسێت ، وێناکردن و تەعریف کردنی شورا بۆ خەڵک ، بۆنمونە : ڕێک وەک پەرلەمان و پەرلەمان تاران کە چۆن خەڵک دەنگ ئەدات بەکەسێک کەحیزبێک هەڵیبژاردووەو ، ئەو کەسە هەروەک محامیەک لەجیاتی ئەو قسە ئەکات ، جارو بار دەهۆڵ لێ ئەدات و شەڕە بۆکس دەکات ، یاسای چەند ژنەو یاسای کۆیلەیی دەرئەکات لەپەرلەماندا ، موچەی چەند ملیۆنی لەجیاتی ئەو وەر دەگرێت و دواتر بە موچەیەکی خەیاڵی خانەنشین دەکرێت … سەفەرو ناوماڵی کەشخەو تەئمین کردن و مسۆگەر کردنی ژیانی داهاتوی خۆی و منداڵ و خانەوادەکەی …تاد… ئەمانە هەموی لەسەر حسابی خۆشخەیاڵی و وەهمی خەڵکی دەنگدەر خۆیەوە بەڕێوە ئەچێت ، خۆ ئەگەر ئەو حەقیقەتە بۆ دەنگدەر ڕوون بکرێتەوە کەچۆن بەدەستی خۆی ، خۆی کەلەبچە دەکات ، بەپێی یاسا بۆی نیە قسەیەک بکات لەسەر ژیانی خۆی کەچۆن زەلیل کراوە ، مادام محامیەکی گرتووە تا دیفاعی لێ بکات دەبێ بێدەنگ بێت . ئەگەر ئەم سیاسەتە واقعیەی بۆ ڕوونبکرێتەوە کەمایەی نەهانەتیەکانی ئەوە ، ئەو کاتە دەتوانێت شورا کە دەخالەت کردنی خۆیەتی لە وێناکردن و دیاریکردنی چارەنوسی خۆیدا ببێتە ئامرازێکی موعتەبەر و خۆشەوویست کە دیفاعی لێ بکات … هەربۆیە ئەرکی کۆمۆنیستەکانە کە دەخالەتی ڕاستەوخۆ بکەن لەشوێنی کارو ژیانی هاووڵاتیان و کرێکاراندا و پەیامی واقعی شوراو سیاسەتێک کە هەیەتی بخەنە پێش چاویان و ئەو ئیرادە مەزنە کۆمەڵایەتیەی خەڵک بناسێنن بەخۆیان کەچۆن ئەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بهێنێتە پێشەوە لەپێناوی ئاڵ و گۆڕی ڕیشەیی لەژیان و چارەنوسی خۆیان و کوردستانێکی باشتردا .

کمال ڕەشید :هەر گەل و وڵاتێک داگیر کرا گەشە کردنی ناسروشتی دەبێت ، هەموو بڕگەکانی ئابوری دەبەسترێت بە کۆمپانیا بیانەیەکان جوڵاندنی شعوری قومی و ئاینی کو شعوری زۆرینەی خەڵکی گرتوە شتێک نیە زاویڕبرجوازی نشتمانی بێت ،ئەوەی هەیەگرێدراوی ئیمپریالیزم سەرمایەداری جیهانیە . دەسەڵات تێگڕای مەرجەکانی سندوقی دراوو بانقی نێو دەڵەتی کێ بەجێ دەکات.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.