عبدالڵە پەشێو:دایک

0
دایک*
بۆ جه‌میله‌ – سەر ‌داده‌خه‌م.
بۆ ژان دارك و تریشکۆڤه‌ – سه‌ر داده‌خه‌م
به‌ڵام ژنێک، له‌ خاکی پڕ مه‌رگی مندا،
پێ له‌ جه‌رگی خۆی بنێت و ببێ به‌ داک،
له‌ به‌رپێیدا کڕنووش ده‌به‌م،
ناوچه‌وانم ده‌سووم له‌ خاك!
عبدلڵە پەشێو
30/8/1979 – پۆتسدام
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*جه‌میله‌ بوحه‌یرەد: کچه‌ فیداکاری جه‌زایری.
ژان دارك: کچه‌ قاره‌مانی فه‌ڕه‌نسی.
تریشکۆڤه‌ ڤالنتینا: یه‌که‌م ژنه‌ گه‌ردوونگه‌ڕی شوورەوی.
چەقی گەردوون
كێ دەزانێ،
كوێیە چەقی ئەم گەردوونە،
ئەم گەردوونە بێ سنوور و میچ و بنە؟!
ئێوە هەرچی دەڵێن… بڵێن،
بەڵام، بۆ من،
چەقی گەردوون ناوكی ژنە!
عبدلڵە پەشێو
٢٩/٦/ ٢٠١١ – ڕیگا- تالین
Leave A Reply

Your email address will not be published.