سروودی ئەنتەرناسیوناڵ کە کاکەی فەلاحی شاعیر لە ساڵی ١٩٦۹وەریگێراوەبۆ زمانی کوردی

0
سروودی ئەنتەرناسیوناڵ
کە کاکەی فەلاحی شاعیر لە ساڵی ١٩٦۹ وەریگێراوە بۆ زمانی کوردی.
سروودی ئەنتەرناسیوناڵ
هەڵسن لە خەو، زۆرلێکراوی ئەم جیهانە
ئەی ئەوانەی ساڵ دوانزەی مانگ برسیتانە
مافی ئێوە وەکوو پشکۆی دەم بورکانە
بەهۆی هەوڵ و کۆششەوە سەرئەکەوێ
سفرە و خوانی ڕازاو بەزۆر دەست ئەکەوێ
هەڵسن لەخەو، ئەی لەشکری بەشخوراوان
پێشێل ئەبێ شتی پووچ و بۆش و تاوان
سەر هەڵ ئەدا بە کۆمەکی گشت لایە
ئەوەی خۆزگە و خەوی خۆش و هیوایە
تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان
بۆ بانگەکەی دوا شۆڕشی میللەتان
مافی مرۆڤ،سەرئەکەوێ، نییە هێزێ
لەژوور سەرمان بێت و ئێمە بپارێزێ
نە قەیسەرە و نە کەس ئیتر گەورەمانە
کە ڕزگاربوون لە خوێن مژین هیوامانە
ئەرکی پیرۆز لەسەر شانی هەموومانە
ئەڵێن گوایە بۆشە مافی هەژاران
بۆشە ئەرکی گران و سەروسامان
ناومان ئەبەن کە بێ نرخ و نۆکەرین
لەمە زیاتر سەرشۆڕیی هەڵناگەین
تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان
بۆ بانگەکەی دوا شۆڕشی میللەتان
ئەی ڕەنجدەران! لە شار و دێ، لە کوێ بین
ئێمە لەگشت پارتێکی تر بەهێز ترین
با تەممەڵ و بێ کارەکان ڕابماڵین
تاکەی بە خوێن هەر نێچیری قەڵ و داڵین
وەک پێویستە با هی ئێمە بێ جیهان
با خۆراکی بەردەمی ئەوان بێ گیان
تا ئەوکاتەی کە ئەیان کەین سەرنگوون
ڕۆژی ئێمە هەڵدێ بەبێ ئاوابوون
تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان
سالی ١٩٦٩
Leave A Reply

Your email address will not be published.