یه‌کسانی

0
دکتۆر.تاهیر بابان
یه‌کسانی
بـــولبــول کــــه‌ تــۆ ئـــازادی
لـــه‌ دارســـتــانـــا شــــــادی
ئـــه‌فــڕی ئــه‌یـده‌یـتـه‌ بـاڵێ
لــه‌ گـوڵــی زه‌رد بـۆ ئــاڵێ
هـــه‌رده‌مـــه‌ی لــه‌‌ ئـاوازێ
نــه‌غـمـه‌و ده‌لـیــلی ڕازێ
وا پــــڕ بــه‌ دڵ ئــه‌خــوێـنی
گــولـــزاری پــێ ئــه‌دوێـنـی
تــــا گــوڵـی تــۆ بـه‌ نـاز بێ
دارســـتــان پـــڕ ئـــاواز بــێ
ئێمه‌ی به‌ندی ناو قه‌فه‌س
ئاواتمان یه‌ک باخه‌و به‌س
کــه‌ دو گــوڵ تـیـا هـادیـیـه‌
یـــه‌کــسـانــیـو ئـــازادیـــیــه‌
بــه‌ڵام ئـه‌وه‌ی جـێـی داخه‌
ڕێــگــر لـــه‌ ده‌وری بـــاخـــه‌
بعسین مه‌لان ده‌ست پیسن
باخمان سیسه‌و گوڵ سیسن
ئــه‌وه‌ی لــه‌ بــاخ ‌ ئــاو دێــره
بـــاخــــه‌وانـــه‌و چـــاو دێــــره‌
ئـــه‌گـــه‌ر عــره‌ب یــا کــورده‌
تـــه‌نـــیـــا بــــۆ‌ کـــــارێ ورده‌
کـــه‌ هـــه‌وڵــو تــێـکــۆشـانی
‌بـــه‌هـــره‌و نـــاوو نـــیـشـانـی
بـــه‌رهـــه‌مـــی دارســتــانــی
لــه‌ بــه‌غــداو کــوردسـتــانی
هــه‌موی هـه‌رده‌م بۆ خۆ یه
نه‌ک جۆری به‌هــره‌ی تـۆ یه‌
ئـیـتــر لای ئــه‌و ئـیـنـسـانـی
یـــا ئـــازادیـــو یــه‌کــســانــی
چــۆن ئــه‌گــاتــه‌ ده‌سـتــوری
یــا کــه‌شــیده‌ی ئـه‌سـتــوری
بـــــاخــــێ ڕابـــــه‌ری وابـــــێ
دوره‌ لــــــه‌وه‌ی ئـــــاوابــــــێ
بــا سـه‌ده‌ی بـیـستویه‌ک بێ
تـێـکـنـۆلـۆجـی لـــه‌ تـه‌ک بێ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.