خوێندکارانی ڕانیە ناڕەزایەتیان دەربڕی ویاداشتێکیان دایەحکومەت

0

تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ڕانیە بەشێک لەنوێنەری خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەهەردووبەشی وێژەیی و زانستی لەسنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆدووشەممە١٥ی ئازاری٢٠٢١ هاوکات لەگەڵ بەشێکی ترلە خوێندکارانی ناڕازی شاروشارۆچکەکانی تری کوردستان گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی ڕانیە یاداشتێکی چوارخاڵیان خوێندەوە،کەتێیدا ئەم خاڵانەی خوارەوە داواکرابوون:

١ـــ کەمکردنەوەی مەنهجی خوێندن

٢ـــ داواکارین ڕۆژەکانی پێداچونەوەی وزاری لە٢٨ڕۆژەوەبکرێت بە٤٠ڕۆژ

٣ـــ ڕەخساندنی کاتێکی گونجاوتابتوانین پێداچونەوەبۆتاقیکردنەوەی نیوەی وەرزبکەین

٤ـــ هێواشکردنەوەی خێرایی وانەگوتنەوەی مامۆستایان بۆخوێندکاران.

ئەوەی گرنگەبگوترێت ،لەدوای گەیاندنی یاداشتنامەی خوێندکاران بە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە، ڕێپێدراوی قسەکەر( یوسف جلال ) لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە لەکۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە : ئەوان داواکانیان بەرزدەکەنەوەبۆسەروی خۆیان تابتوانن لەسنورەکەی خۆیان پرۆسەی خوێندن سەرکەوتوببێت تاخوێندکاران نائومێدنەبن لەخوێندن وسەرکەوتوببن لەخوێندنی ئەمساڵ. لەگەڵ گەیادنی داواکاری خوێندکاران ئەوان چاوەڕێن و هیواداخوازم کە داواکاری خوێندکاران وڵام پێبدرێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.