پلانی پسپۆرانی خۆپاراستنی تەندروستی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

0
حسن احمد
دیلمان دڵشاد
پسپۆرانی خۆپاراستن
بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ھەموو شێوازەکانی گەیاندن(کەناڵەکان-رێخراوەکان-چونە ناو خەڵکی )ئیتر ھەموو رێگایەک کە بگات بە ھاوڵاتیان.
-داوا لە رێکخراوە ناحکومی و حکومیان بکردێت بەژداربن لە بلاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-داخستنی شوێنە نا پێویستیەکان لە ئێستادا تا کۆنترۆلکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا،وەک نێرگەلەخانەکان،چایخانەکان،کافیەکان،گازینۆیەکان،نادییەکان.
-کۆنترۆل کردنی بەریەک کەوتنی یەکتری بە دیاری کردنی کات،بۆ نمونە بازار لە سەعات ٦ی بەیانی تا ٨ ئێوارە لەدوای ئەوە ھیچ شوێنێک کراوە نەبێت.
-دابینکردنی ئەو پێداویستیە خۆپارێزیانەی کە پێویستن بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو ئەو کەسانەی کە بەژدارن لە رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-جێبەجێکردنی یاساو رێنماییەکانی بەشی infection control لە دامەزراوە تەندروستیەکان.
سنوردارکردنی بینینی نەخۆش لە کلینکە تایبەتەکان سەپاندنی رێنماییە خۆپارێزیەکان لەو شوێنانە.
-قەدەغەکردنی بینینی گومان لێکراوان لەلان نۆرینگەکان،ھەر کەسێک چارەسەریان پێبدات سەزابدرێت.
-زوو ئاگادارکردنەوەی تووشبوان دوای دەرچونی ئەنجامەکانیان پێدانی رێنمایی تەواو بۆ چارەسەرکردن.
-دابینکردنی پێداویستی پشکنین واتا زیادکردنی رێژەی پشکنینی گومانلێکراوان.
-ریکۆردکردنی داتا و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زانستی باش و دروست.
-پاڵپشتی و ھاندانی توێژەران بۆ توێژینەوەی زانستی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Leave A Reply

Your email address will not be published.