ژنان و کێشەی دووچەرخەسواری لە ئێران

0

✍ وەنەوشە کریمزادە

قژی سەرت، جەستەت، ڕێگەڕوێشتنت، پێکەنینت، جلوبەرگەت، خۆ جوان کردنت ، ھی تۆی ژن ھەمووی دەبێ داپۆشرێت، لەبەر چی، چۆن تۆ ژنیت، چۆن زادەی وڵاتێکی کە سەردەمدارەکانی ئایین و ھەموو بووارە کانی کۆمەڵگەیان تێکەڵ کردوو و تۆی ژن دەبێ بە پێ ویست و خۆاستی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەی حکوومەتی ئێران تاکەی ناێھەوەی ئەو شتە قەبووڵ بکات کە کۆنتڕۆڵی جەستەی ژن، شتێکی تایبەتمەندییە، نەک شەریعەتی. حکوومەتی ئێران ھەر ھەڵسوکەوتێک کە ژنان بێکەن لێ ھەراسانە بۆ نموونە کە دووچەرخە سواری ژنان بە بۆ چوونی ئەوان بۆتە کردەوەیەکی ناحەز و خەراپ و سەبارەت بە ئەو شتە ڕێبەری ئێران فتوای داوە کە دووچەرخە سەواری ژنان حەرام نییە ئەگەر لە شوێنی بەرچاو نەبێ و ھەروەھا کوتراوە کە نێو ماڵ جگەیەکی باشە بو وەرزشی ژنان، کە ئەویش دەبی بزانین ئایا دوچەرخە سواریش لە نێو ماڵ دابێ؟ ئەلان لە وڵاتی ئێران ھیچ گیرو گرفتێک نییە، وەکوو ھەژاری، بێ کاری، کۆڵبەری، منداڵانی کار، دەستدرێژی و کێشەی ئابووری، و گرفتی گەورەی حکوومەت تەنیا دوچەخەسواری ژنانە و لە خۆی دا گرفتێکی زۆر گەورەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت، بۆچی؟ چونکە لێرەدا نێوی”ژن”و دوچەرخە سەواری ژنانە و لە ھەر شوێنێک نێوی “ژن” ھەبێت لە ڕوانگەی ئاخوندەکان گەورەترین گرفتە، بۆ نموونە کاتێک کە ژنێک سەری بەدەرەوەیە و مافی خۆیەتی کە چۆن ھەڵسوکەوت بکات و لە لایەکی کە خەڵکانێک ھەن کە لە ژێر تەوژمی ھەژاری و برسێتی دان، لە ڕوانگەی ئەوان گرفت ھەمان قژەسەری ژنەکەیە. ئەو توندوتیژی و ڕاھێنانی کۆمەڵگەی دژ بە ژنان لە نێو خەڵکی ئاسائی، لەئاکامی بەرەنجامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە ماوەی ٤٢ساڵ بە دواوەی بۆ، بۆنموونە کۆمەڵگەی پیاوسالاری یەکێک لەو دەسکەوتانەیە کە بە ھۆی “نامووس” و غیرەت لە حەقی ژنان دا دەکرێت کە چەندە ناپەسند و قێژەونە و ڕۆژ نییە کە ھەواڵی خۆکۆژی و کوشتنی ژنێک، کچێک و دایکێک لە پارچە پارچەی ئەو وڵاتە کە بە بیانووی پاراستنی “نامووس” بە دەستی باب و برا و مێرد، ئەنجام دەدرێ نەیبیستین، کۆماری ئیسلامی ئێران بە جۆرێک “لە ئاوی ڵێل ماسی دەگرێت” و لە شتێکی چکولە دەگەڕێت کە بە بیانووی جۆراوجۆر جیاوازی و نایەکسانی ژن و پیاو بێنێتە بەر باس و دێھەوەی ئەو یاسا بێ مانایەی کە ماوەی چەندین ساڵە لەسەری ژن دەدات و ھەرکات نابەرابەری ژن و جیاوازێکانی دەخاتە بەرچاو، ئەو ھەڵسوکەوتانەی حکوومەتی ئێران لە گەڵ ژنان ئەوەڵین کەڕەت نییە و ئاخرین کەڕەتیش نابێ و ئاگاداری ژنان لە چاو ساڵانی ڕابردوو و ئامادە بوونیان لە مەیدان، نێگەرانێکی گەورە بۆ حکوومەتە و دەترسن لە بزووتنەوەی ژنان، و دەبینین کە ئەو نایەکسانی و توندوتیژی و جیاوازیانەی دژ بە ژنانە زیاتر لە سەر ژنان کارێگەری بۆ تا پیاوان و توانایی زاتی نھێنی لە ژنان دا چاڵاک کردوو و ژنان داخوازی بارودۆخێکی دوور لە ستەم و سەرکوت کردن لە وڵاتی ئێرانن کە مافی ھەر ژنێکە. “سێمۆن دووبووار نووسەری بە ناوبانگی فەڕانسەوی لە سەر ئەو باوەڕە بۆ کە سەرکوت کردنی یەک کۆمەڵگە تەنیا لە ڕێگەی ژنان مەیسەرە، چونکە ژنانی ئازاد بە ھێزن و دەتوانن منداڵانی ئازاد و ئازادە پەروردە بکەن. بی گومان حکوومەتی ئێران ھەر لە بەر ئەوەیە کە تەواوی ھێزی خۆیی داوەتە سەر سەرکوت کردن و زیندانی کردن و سەپاندنی یاسای نادروست بە سەر ژنان دا تەرخان کردوو. بەڵام ئێستا بە ھۆی بوونی ئینتەرنێت و دونیای مەجازی کە لە بەر دەست دایە ھەر ژنێک و ھەر تاکێکی ئازادیخواز لە ئێران بە ناردنی وێنە و ویدێو و ھۆکارەکانی حکوومەت و سەپاندنی زوڵم و زۆری دژ بە ژنان بە خۆیان دەتوانن ببن بە ھۆکاری گوڕانکاری سەبارەت بە ژنان. 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.