بەهاری خەم

0
✍︎︎مەتەرێز
بەهارێکی خەم، هاتووە، لە جێی باران خۆڵ ئەبارێ
ئاوەدانی شوێنی مەرگەو ئەم خەڵکە بۆچۆڵ ئەتارێ!!
گرانی دەرگایی گرتووەو هەژار بە دیوارا ئەڕوا
دەوڵەمەندیش بێبەزەیی، بە ناو خوێنی شارا ئەڕوا !
خوێنی کۆڵبەرو کۆڕۆنا، خوێنی خۆ کوژی لاوەکان
بۆ خۆی قاسەی داخستووەو دانیشتووە بۆداوەکان !
بۆ بڕینی قۆڵی برسی، دەرگایی دووکانی گرتووە 
لە سەر کورسی ئەخوولێتەوە، کۆگاکانی پڕ کردووە  !
داماوەکانیش هەڵوەدا، لەسەر شاخەکانی کوێستان
بۆ بژێوی ژیانی خۆیان، کۆڵ لە پشتانی بێ وێستان !
یا کۆڵبەری دەوڵەمەندو گیانبازانی سەر سنوورن
یا بۆکۆڵێ گیایی فرۆشتن، چەوساوەکانی ڕێی دوورن !
بەهارێکی چەندە وشکوو، کوێستانێکی هەڵپڕووزاو
قاقڕێکی، ماڵ وێرانکەر، خەڵکانێکی دڵکڕووزاو.
بەد بەختەکانی زبڵدان، ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ پتر ئەبن
زەبوونەکانیش بێ خۆراک،نەخۆشو بێ هێزتر ئەبن
کێ بێ لە هاواری گەل و ناڵەی شەو بێداری برسی
کێ بێ، تۆڵەمان بستێنێ، لە ورگ دارانی کورسی.!
Leave A Reply

Your email address will not be published.