زیاتر لە ٥٨زیندانی تەنها لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکڕات و بەدیاریکراویش لەدەڤەری بادینان هەیە. هەریەک لەو زیندانیانە بەتۆمەتی جیاواز و بەشداریکردن لەخۆپێشاندان و هاندان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراون یاخود ڕفێندراون بەبێ بوونی بڕیاری دادوەر

0

بۆزیاتر تێشک خستنەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ ولۆبی کردنی بارودۆخی زیندانییەسیاسی یەکانی ناو زیندانەکانی کوردستانی عێراق و هەنگاوە پێویستی یەکانی داهاتوو بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان. ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دیدارێکی لەگەڵ بەڕێز (ڕەگەز کەمال ڕێکخەری ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆمافەکانی مرۆڤ) ئەنجامداوە:

 

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی: بەتێڕوانی ئێوە ئایا لەهەردوو ناوچەی زەرد وسەوز کە دابەشکراوە وەک دەسەڵاتی حیزبی زیندانی کراوی چالاکی سیاسی و چالاکی مەدەنی بوونی هەیە ؟

 ڕەگەز کەمال:بێگومان، لەهەردوو زۆن هەر لەسەرەتای درووستبوونی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی تەواوی ئەو ئازادیخوازانەی کە دەنگ و ڕەنگیان جیاوازبووە و دژ بە دەسەڵات بووە ڕووبەرووی دەستگیرکردن و هەڕەشە و تیرۆر بوونەتەوە. لەدواین کابینەی حکومەتی هەرێمیش بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان زیاتر هەستی پێدەکرێت بەهۆی هاتنە پێشەوە دوو بەرپرسی دوو دەزگای ئەمنی مەترسیدار لە هەردوو زۆنی زەرد و سەوز. بەدڵنیاییە ژمارەیەک زیندانی سیاسی و چالاکوان لەئێستادا لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوەکەمان ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ زیاتر لە ٥٨زیندانی تەنها لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکڕات و بەدیاریکراویش لەدەڤەری بادینان هەیە. هەریەک لەو زیندانیانە بەتۆمەتی جیاواز و بەشداریکردن لەخۆپێشاندان و هاندان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراون یاخود ڕفێندراون بەبێ بوونی بڕیاری دادوەر.

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی: لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک خۆپیشاندەر کرانە قوربانی وبرینداربوون هەروەها چەندین ڕۆژنامەنووس تیرۆر کراون ئایا ئەم دۆسی یانە گەیەندراوەتە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ودەوڵەوتانی ئەوروپی هەڵوێستی ئەو ڕێکخراو ودەوڵەتانە کە خۆیان بەرگری کاری مافەکانی مرۆڤ دەزانن چۆنە؟

 ڕەگەز کەمال:بەڵێ، لەچەند ساڵی ڕابردوو تا ئەم ساتە پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵ ناوەندەجهانیە هەیە، بۆیە هەر پێشێلکاریەک بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان ئەنجامبدرێت ڕاستەوخۆ دەیگەیەنینە ڕێکخراوەجیهانیەکان و ڕاپۆرتی خۆیان بڵاودەکەنەوەو خۆم چەندین چاوپێکەوتنم بۆیان ئەنجامداوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و زیندانیکراوان تائێستاش دەیان ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ و بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان بڵاوکراوەتەوە تەنانەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە لەڕاپۆرتەکانیدا سەرزەنشتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر ئەو توندوتیژیانەی ئەنجامی دەدات دژ بە خۆپێشاندەران و دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان. بۆیە، تەواوی ئەو ناوەندەجیهانیانە زۆر بەجدی کار لەسەر پێشێلکاریەکان دەکەن و ساڵانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دانیشتن ئەنجام دەدەن و داوایان لێدەکەن کە ڕێز لە بیروڕای جیاواز بگرن. هاوکات، بەردەوام فشار دەکەن لەسەریان بەمەبەستی ئازادبوونی گیراوان و فراوانکردنی مەودای ئازادیەکان.

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی: دۆسی یەی زیندانیکراوانی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی بادینان لەڕوویی لۆبی کردنەوە گەیوەتە کوێ بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆئازادکردنیان ؟

 ڕەگەز کەمال:هەر لەسەرەتای دەستگیرکردنی چالاکان و ڕۆژنامەوانانی بادینان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی ناوەندەجیهانیەکانمان لێ ئاگادارکردووتەوە، هەرزوو ڕاپۆرتی CPJی جیهانی و ئامنستی ئینتەرناشناڵ و فڕۆنتڵاین دیفێندەرزی جیهانی بڵاوکراوەتەوە. هەروەها، دوای دادگاییکردن و سزادانی پێنج ئازادیخوازەکەی بادینان چەند ڕاپۆرتێکی دیکەی جیهانی بەتەواوی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەیان بە نادادپەروەرانە لەقەڵمدا. لەئێستاشدا، وەک ڕێکخەری ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەیوەندیدام لەگەڵ پارلەمانی یەکێتی ئەوروپاو ۱٥ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ۲۰ خولەک لەگەڵ پارلەمانتاری ئەو پارلەمانە هەننا نوعمان باسمان لە دۆسیەی گیراوان و سزادراوان کرد و پێشنیارم کرد کە نامەیەکی ناڕەزایی ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ هەریەک لە مسرووربارزانی و نێچیرڤان بارزانی و تیایدا داوای دەستبەجی ئازادکردنی ئازادیخوازان بکەن. لەبەرانبەردا ئەو پالەمانتارەو یاریدەدەرەکانی و هەروەها دەستەی دیسکی عێڕاق لەپارلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئەو پێشنیارەیان پێ پەسەندبووەو هەوڵدەدەن فشارەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئازادبوونیان. لەڕۆژانی داهاتووش، پەیوەندی زیاترمان دەبێت لەگەڵ ژمارەیەک پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی فراوانکردنی لۆبی و پشتگیری ووڵاتانی ڕۆژئاواو دنیای دەرەوە بۆ ئەم دۆسیەیە و تەواوی ئەو پێشێلکارییانەی دژبە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دوو پارتی دەسەڵات ئەنجام دەدرێت.

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی:بەبۆچوونی ئێوە چۆن دەکرێت کۆدەنگی و تێکۆشانی یەکگرتووانە وهاوخەباتی زیاتر گەشەی پێ بدرێت بۆئەوەی لەوڵاتانی ئەوروپا وجالی یەی دەرەوە دۆسی یەی پێشێل کردن مافەکانی مرۆڤ لەکوردستانی عێراق زیاتر و باشتر کاری لەسەربکرێت؟

 ڕەگەز کەمال:بەداخەوە، لەسێ دەیەی ڕابردوو پارتی و یەکێتی بەجۆرێک هاوڵاتی و نوخبەکانی کۆمەڵگەیان بەسەر خۆیاندا دابەشکردووە زۆر بەدەگمەن تاکێکی سەربەخۆ و بێلایەن و دەرەوەی ئەم دوو حزبە و پارتەکانی دیکە دەبیندرێت. بۆیە، هەروا ئاسان نیە بتواندرێت کۆی ئەو هەوڵانە لەژێر چەترێکدا کۆبکرێتەوە چونکە هەریەکەیان بە ڕێگەیەکی جیاواز بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاردەکات. ئەوانەشی وەکو ئێمە بێلایەن و لەدەرەوەی دەسەڵات کاردەکات تواناکانمان لەو بازنەیەدا دەخولێتەوە کە لەم چەند ساڵەدا کاروچالاکیمان کردووە. وەک خۆم نائومێدم لەوەی بتوانین بەرەیەکی هاوبەشی دژبە دەسەڵات لەئێستادا درووست ببێت و کاریگەری هەبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.