ئاسایشەکەی یەکێتی کەبەرنامەی سۆشیال دیموکراتە:دوو مێردمنداڵ بەبێ تاوان ئەشكەنجەدەدات
بەپێی ئەوزانیارانەی کە بڵاوکراوەتەوە ئاسایشی یەکێتی نشتیمانی کوردستان کە بەرنامەی حیزبەکەیان سۆ شیال دیموکراتە،دوو مێردمنداڵ بەبێ تاوان ئەشكەنجەدەدات. یەکێ لە منداڵەکان گوتویەتی : “لە یەکەم لێدان و ئەشكەنجەدانم بێهۆش کەوتم”. ئەوەی شیاوی باسە ئەو دوو مێردمنداڵە برایەکی یەکترین کە تەمەنیان ١٢ ساڵ و ١٤ ساڵ بووە لەلایەن ئاسایشەوە ئەشکەنجەدراون، لەسەر تاوانێک کە دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەرکەوتووە بێ ئەم دوو مێرمنداڵە بێ تاوانن و ئازادکراون.
بەهۆی ئەنجامدانی ئەم کردەوە دژە ئینسانییەوە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی یەوە،دواتر لەلایەن باوکی منداڵەکان سکاڵای لەسەر ئاسایشی هەڵەبجەی تازە تۆمارکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی داتاکانی سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى، له‌ساڵی رابردوو له بنكه‌كانى پۆلیس و ئاسایشى هه‌رێم به‌چه‌ندین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌ى تۆمه‌تباران دراوه.
بەپێی بەدواداچوونەکانی بەرگری کەرانی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستانی عێراق ڕێژەی ئەشکەنجە وئازاردانی زیندانیان بەم جۆرەبووە:
*٥٥٪ی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى.
*٢٨٪ ى له پارێزگاى هه‌ولێر .
*١٧٪ ى له پارێزگاى دهۆك بووە.