شارۆچکەی حاجیاوا:پیاوێک بەدەستڕێژی گوللەکوژرا

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی / ڕانیە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممە 21/4/2021 لەناحیەی حاجیاوا سەربەقەزای ڕانیە پیاوێکی لەدایک بوی ساڵی 1988بەناوی (سەرهەنگ خاڵەند ) دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا لەگەڕەکی دابان بەدەستڕێژی گوللەکوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە کە، دۆسیە بۆ ڕوداوەکەکراوەتەوەو لەشوێنی ڕووداوەکە قاوانی چەکی کڵاشینکۆف دۆزراوەتەوە،بۆیەدەرکەوتوە کەبەکڵاشینکۆف کوژراوەوشوێنەواری چەندفیشەکێک بەتەرمەکەوەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕونکردنەوەکەدا زیاترنوسیویەتی، لەدوای ڕووداوەکە تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری لەنەخۆشخانەی ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. پۆلیس هۆکاری ڕوداوەکەی ڕون نەکردۆتەوە،بەڵام نوسیویەتی تاوانلێکراو پیشەی کاسب بووە،لەدوای تاوانکە دوو کەس دەستگیر کراون بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت .

Leave A Reply

Your email address will not be published.