بژی یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەی چینی کرێکار

0

سیستەمی سەرمایەداری لە پێناو بەدەست هێنانی سودی زیاتر، نەک بەتەنها ژیان و گوزەرای کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی لەسەر گۆی زەوی خستۆتە مەترسیەوە، بەڵکو لە پێان و بەرژەوەندی زیاتری کۆمپانیاکانی نەوت و دورستکردنی چەک و مانەوەی ئەو سیستەمە ژیانی مرۆڤ و ژینگەشی لەناچون نزیک کردۆتەوە. بە تایبەتی کردنی کەرتی گشتی، هەڵگرساندنی شەرو گەرمکردنی بازاری فرۆشتنی چەک، فرۆشتنی نەوەت و دەرمانی بە قاچاخ، دروست کردنی هێزی چەکداری کۆنەپەرست دژ بە مرۆڤ، تەنها لە پێناو باڵادەستی هەژمونی سیاسی و ئابوری نێوان زڵهێزەکان، کوشتن و ماڵ وێران کردنی هەزاران خەڵکی بێتاوان، پەرەپێدانی هەژاری، برسیەتی و بێکاری. هەموو ئەمانە پایەکانی مانەوەی سیاسەت و ستراتیژی سیستەمی سەرمایەداریە. سیستەمی سەرمایەداری چۆن بۆ پاراستن و مانەوەی خۆی کەڵک لە، میدیا، دەزگای پۆلیس و هێزی سەربازی سەر بەدەوڵەت وەردەگرێت.

هەر بەوشێوەیەش کەڵکی زۆر لەجیاوازی بیروباوەڕی نەتەوەیی ئاینی و فەرهەنگی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش وەردەگرێت، لەو ڕیگایەوە توانیویەتی پێش لە یەکڕیزی و یەکگرتویی چینی کرێکار و چونەپێشەوەی خەباتی چینی کرێکار دژ بە سەرمایەداری بگرێت.

لە هەرێمی کوردستانش لەژێر دەسەڵاتی بۆرژوازی، حیزب و بنەماڵە، سەرەڕای دزی و گەندەڵی لە سەروەت و سامانی خەڵک،تاڵانکردنی بەرهەمی نەوت، دەستکەوتی گومرگەکان، قاچاخچیەتی بە دەرمان و فرۆشتنی کەرتی گشتی، نەک هیچ مافێکی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان بە فەرمی ناناسن. هەتا کە موچەکەیان هەقی کاری رۆژانەی خۆیانە بە باشی پێنادەن.

چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، سەرەڕای داواکاری و داخوازیەکانیان، لە یەکی ئایاری ئەمسالدا. کە نەبونی ئازادی، موچە، بیمەی بێکاری و نەبونی خزمەتگوزاریەکانە، پێویستە ڕێکخراوە کرێکارو جەماوەریەکان پێک بهێنن و لە دەوری یەک کۆببنەوە.

*تەنها وشیاری و ڕێکخراوبونی چینی کرێکارە،کە دەتوانێت پێش بە زوڵم و چەوساندنەوەی سیستەمی سەرمایەداری بگرێت و کۆتایی بە هەژاری، برسیەتی و بێکاری ئەو چینە بهێنێت و بە ئازادی بگات!

پیرۆزبێت یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی خەباتی چینی کرێکار.

Leave A Reply

Your email address will not be published.