کوردستان پێویستی بە ئاڵوگۆڕە!

سەرەتا وکۆتایی دەرەیەک!

0

ابراهیم حسێن:
لە سەری بەرز مان بۆ موچە نەوی ناکەین تا دەسەڵاتی تۆ و قۆندەرەی ئێمە ، ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرای سەرەتا ۈکۆتایی دەسپێکردنی ژیانکردنە لە سایەی دەوڵەت و دەسەڵاتی بۆرژوازی خۆیی و خۆ وڵاتیدا، لە ژێر سایەی کوردایەتیدا.

لەسەرەتای ئەم دەوریەدا ،هەمان ڕۆژەکانی سەرەتای بە نان و نەوای بە دەسەڵاتگەیشتن و بە کوێخابوونی ئەم بورژوازیە ، جەماوەرێکی ئێجگار زۆر لە و خەیاڵەدابوون ڕەنگە ئیتر چاویان بەسەر ژیانێکی ئازادتر دا بکرێتەوە، ڕەنگە هەر ئەوەندەی کابوسی ترس و ئیختیناق و دیکتاتۆریەتی بۆرژوایی غەیرە خۆی یەخەیان بەردا، ئیتر ڕەنگە دیکتاتۆریەتی بەشەکەی تری بۆرژوازی خۆیی کەهەمان زمان قسە دەکا، هەمان جلوبەرگی لەبەرە و هەمان ئەفسانە و داستانی هەیە ، ئەوەندە نائازاد، دیکتاتۆر و کۆنەپەرەست نە بێ.
ئەوەندە دژی ژن و بێ پڕنسیپ و له پیادەکردنی کۆنەپەرستیدا ئەوەندە بێ دەربەست و بێ هەوسار نەبێ.
ئەم خەیاڵە، ئەفسانە دەرچوو.ئەم کۆنەپەرەستیە بورژوازیە ، تەمەنی نەوەیەکی لەگەڵ خۆی برد. هەزاران کەسی لەونەوەیە ی بۆ ڕاکردن لەوشێوە ژیانە و بۆ دەسڕاگەیشتن بەژیانێکی باشتر، ناچار بە سەرهەڵگرتن و ژیانکردن لە گۆشەوکەنارەکانی ئەم دنیایە کرد، هەندێکیان گەیشتن و هەندێکیان هەرگیز لەو گەشتە ناچاریە دا نەگەڕانەوە و لە دەریاکان خنکان، سەدانی تریان کرانە قوربانی دەسەڵات و دابەشکردنی پارە و سەروەت. هەزارانی تری گۆڕی بە چەکداری داماوی دەسەڵاتی ئەم کەمایەتیە سەرمایەداره و ئەم کۆنەپەرەستە بۆرژازیە تازە پێگرتوە.

لەهەمان ڕۆژەکانی سەرەتای پێگرتنی ئەم کۆنەپەرەستیە بورژوازیە نەوپایەی کوردایەتی، کۆمۆنیزم ئاڵای یەکگرتن و یەکێتیەکی چینایەتی تری هەڵکرد، ئاڵای یەکێتی چینایەتی وڕیزی سەربەخۆی کرێکاران وئۆردوی ئینسانیەتی بێبەش وشورا و جوڵانەوەی شورایی هەڵکرد، تەنها دەنگێک کە ڕایگەیاند یەکێتی نەتەوەیی درۆیە و خورافەیە ، ئازادی و ژیانی ئازاد و خۆشبەختی، بە فەڕزی دەسەڵاتی سەرمایە و کۆنەپەرەستی بورژوایی، ئەفسانەیە و بۆرژوازی لەهەر بەرگ و لەژێر هەر ئاڵاو پەرچەمێکدا وهەر ئیددیعایەکی هەبێ ، دژی ئازادیە، دژی خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی و کۆنەپەرەستە.

لەدڵی چەکەرەکردنی ئەمکۆنەپەرەستیەبورژوازیە ئەم کۆمۆنیزمە تەنها هێزێک بوو قسەی دڵی ئینسانیەتی کرێکار و بێبەش بکا، تەنها هێزێکی سیاسی کە بوو کە لە(نا)ی خۆی بەو هەلومەرجە نەهاتەخوار، سەرباری هەمموو درۆهەڵبەستن و بایکۆتێک کە بورژوازی بۆی هەڵبەست وبەسەریداسەپاند، لەسەر قسەی خۆی مایەوە و قسەی دڵی کرێکار و ئۆردوی ئینسانیەتی بێبەشی کرد.جوڵانەوەی شورایی و بێکاران وجوڵانەوەی یەکسانیخوازی ژنانی بەڕێخست و خستەسەرپێ.ڕابەرانێکی ڕادیکاڵی دایە کۆمەڵگە کە لە دڵی خۆشباوەڕیەجەماوەریی فراوان، لە و پەڕی مڵهوڕی و هەڕەتی گەنجێتی ئەم کۆنەپەرەستیە بورژوازیەدا، قسەی دڵی ئینسانیەتی کرێکار و بێبەشیان ، نوێنەرایەتی کرد.شتێک کە بۆ ئەو بۆرژوازیە نەوپایە قابیلی قوتدان نەبوو، درۆ هەڵبەستن و بایکۆتی هەمەلایەنە سەپاندن بەسەر ئەو کۆمۆنیزمە کە تەنها هێزێکی واقیعی بوو کە قسەی دڵی ئینسانیەتی کرێکار و بێبەش بکا بەس نەبوو بۆ دابڕینی ئەو کۆمۆنیزمە لە کۆمەڵگە، بەس نەبوو بۆ بێبەش کردنی بەشی موحتاجی کۆمۆنیزمی کۆمەڵگە لە کۆمۆنیزم، بەڵکو بەشێوەی هەر کۆنەپەرەستیەکی بورژوایی تر، بۆ ئەوەی چینی کرێکار و کۆمەڵگە بێدەنگ بکا، دەبوایە ، لەم کۆمۆنیزمە بدا و هەمان کاریان کردو کۆمۆنیزمیان پەلاماردا .لە دڵی هەلومەرجی کۆمەڵگەیەکدا کە کۆمۆنیزمەکەی لێدراو سەرکوتکرا، کۆنەپەرەستیەکی بۆرژوایی لەوپەڕیخۆیدا کەوتەسەرپێ، ئەم خەفەتخانە وژیانەپەست وناقابیلە داسەپێنرا.

لئەگەر سەپاندن و سەرپێخستنی ئەم کۆنەپەرەستیە بورژواییەی کوردایەتی سەرپێدانەواندنی چینی کرێکار و ئیسانیەتی بێبەش ، لەگرەوی لەمەیدان بەدەرکردن و سەرکوتی چەپ و کۆمۆنیزمدا بوو ، ئەوا لە کۆتایی ئەم دەورەیە ئەمڕۆ ، دڵی ئەو کومۆنیزمە لە ئاڵۆگۆڕخوازیە کۆمەڵایەتیە، لەم نەفەسە قوڵەی داواکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان، لە م نایە کۆمەڵایەتیە و لەو خواستە ڕەوایەی تێپەڕاندنی ئەم کۆنەپەرەستیە بۆرژوازیە، لە شەقامەکان ، لە کارگەو فەرمانگەو قوتابخانەو هەر کۆڕوکۆمەڵێکی خێزانی و لە هەر ناڕەزایەتیەکی گەورە وبچوک دا دەجۆشێ ولێدەدا.ئەمە ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی پڕ بایەخە، ئەگەر چەپ ئەوڕاستیە نابینێ و دانی پێدانانێ، بەهۆی ئەوەیە کە سەرکزی و ژیانی لاوەکی وقبوڵ کردوە، بەڵام کۆمۆنیزم خۆی، دەبێ ئەم هێزه و ئەم توانا کۆمەڵایەتیە بەڕەسمی بناسێ .ئەمە سەرەتای کاری سیاسی گەورەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریە.

بەڵام ئەمە هێشتا لایەکی واقیعیەتەکەیە ، نیوەی دیمەنی پڕ لە شکۆی ئاڵوگۆڕخوازیە.ئەگەر ئەم ئاڵوگۆڕخوازیە، ئەم داوایە بۆ ئازادی و ژیانی ئازاد، بیەوێ سەربکەوێ، بیەوێ و ئارەزو ئیرادەی ئەوەی هەبێ ئەم کۆنەپەرەستیە بورژوازیە، شکست پێ بهێنێ، دەبێ ئەم کۆمۆنیزمە بەدەست بهێنێتەوە و بیکا بە هی خۆی، دەبێ پەیوەندیەکەی بەم کۆمۆنیزمە لە هەر کات زیاتر، بە هێز تر و قوڵتر بکاتەوە.بە هۆ و لە ڕێگای ئەم کۆمۆنیزمە، خۆی ڕێکخراو بکاو یەکگرتویی چینایەتی خۆی بەرێتەسەر، لە ڕێگەی ئەم کۆمۆنیزمە بۆ بە دەستەوەگرتنی کۆمەڵگە، بۆ گێڕانەوەی ئیرادەی بە دەستەوە گرتنی چارەنوسی خۆ، بچنە جەنگی ئەم بورژوازیە و بە هۆی ئەم کۆمۆنیزمە ، بۆ یەکگرتویی هێزەکانی ئەم بەرە ئینسانی و چینایەتیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیەکی سیاسی جیددی، پێ بنێتە مەیدان.
بێ هۆ نیە لەهەر جێگایەک و لەهەرسەەردەمێکی مێژوویی دا کۆمۆنیزم هێز بووە لەکۆمەڵگەو لە نێوچینەکەی ولەسیاسەتدا، لە هەر جێگایەک چەپی کۆمەڵگە سەرزیندو و خاوەن ئیرادە دەرکەوتوە و پێی ناوەتە مەیدانی سیاسەت، یەکگرتویی و ڕێخراوبوون هەبووە، شوراو سەندیکا و کۆمیتەی کارخانە و کۆبوونەوەی گشتی هەبووە، قسەی ئاڵۆگۆڕ و شۆڕش و ئومێد و ئیرادە قسه و سیاسەتی باوبووە.
ئەم کۆمۆنیزمە، بۆ سەرکەوتن، بۆ یەکگرتنێکی چینایەتی جیددی، بۆ سەرکەوتنێکی سیاسی جیددی لە جیدال لەگەڵ ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارە لەسەرئازادی، لەسەر خۆشبەختی و تێپەڕاندنی ئەم فەلاکەت وبەربەریەتە، پێویستیەکی حەیاتی و یەکلاکەرەوەیە.

دیمەنی سەرنج ڕاکێش لە مێژووی کوردستانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەم دەورەیەی تەمەنی ئەم کۆنەپەرەستی بورژواییەی کوردایەتی، ئێستا ئەم کۆمەڵگایە لە هەر سوچێکیدا، ئەم قسەیەدوبارەدەکاتەوەکە ئەم کۆمۆنیزمە و جوڵانەوەی شورایی و بێکاران و ژنانی دەوری ئەم کۆمۆنیزمە هێنایە سەرزمان.
هەمان ئەو قسەو هاوارە بە گەرمی و لەدڵەوەدەڵێتەوە کە کۆمۆنیزم، لەپێناوی خوێنی دا،فیداکاری کرد و حیزب و ڕێکخراوی جەماوەریی پێکهێنا، بەڵام ئێستا لە ڕاددەیەکی میلیۆنیدا. ئیتر سەری بەرز بۆ موچە نەوی ناکەین، بووە بە دەسەڵاتی تۆ و قۆندەری من!

٦.١٢.٢٠٢٠a

Leave A Reply

Your email address will not be published.