فەرەنسا:لە مێرینیاک پیاوێک ژنەکەی بە بەنزین سوتاند.لەماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا ٣٩ ژن کوژراوە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە

0

لەئەمڕۆ لە ٥/٥/٢٠٢١ لە فەرەنسا لە مێرینیاک پیاوێک کەتەمەنی ٤٤ساڵە بە ناوی (منیر ) ،ژنی پێشوی ناوی (شاناز)  تەمەنی ٣١ ساڵ،ئەم ژن و پیاوە  کە لێک جیابونەتەوە  شاناز دایکی ٣مناڵە ،پیاوەکەی ئەمڕۆ  لەبەردەم ماڵەکەی دا بە تەنەکەیەک بەنزین شانازی  سوتاند. کابرا تاپڕێکی ڕاویشی بەدەستەوە بووە لەکاتی سوتاندنی ژەکەی دا. لەکاتی ئەنجام دانی ئەو تاوانەدا خۆشبەختانە مناڵەکانی لە ماڵەوە نەبون سەلامەت بوون بەڵام بەداخەوە شاناز گیانی لەدەستدا ،سەرجەم ماڵەکەشی سوتا .
بەگوێرەی زانیاری یەکان ئەم پیاوە پێشتر حوکمدراوە لە دادگا سزادراوە بە زیندانیبەهۆی لێدان لەشانا  کە ژنی بووە.

لەماوەی  ٥مانگی ڕابردوودا واتە هەرلەساڵی ٢٠٢١دا لە وڵاتی فەرەنسا  ٣٩  ژنە کوژراوە  بەدەستی هاوسەرەکانیان .
بەگوێرەی زانیاری یەکان کە دەست بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە لەماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ (ماوەی ٥ مانگی ٢٠٢١ ) بەم جۆرەیە ئاماری ژنکوشتن لە وڵاتی فەرەنسا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
*لەساڵی ٢٠١٩  کە ١٤٦ ژن بونەتە  قوربانی وکوژراون .
*لەساڵی ٢٠٢٠  کە ٩٠ ژن بونەتە قوربانی وکوژراون .
*لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢١ کە ٣٩ ژن کوژراون بەدەستی هاوسەرەکانیان.
*هەر ئەم ساڵ لەمانگی ٢ ی ٢٠٢١ بەژمارە ١٣ ژن کوژراون .
Leave A Reply

Your email address will not be published.