کوشتنی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین و ئیسرائیڵ بەهەر بیانویەک مەحکومە.

0

شەڕی نێوان ئیسرائیڵ و فەلەستین،هیچ پەیوەندی بە خەبات و تێکۆشانی هەقخوازانەی خەڵکی ئازادیخوازی ئیسرائیڵ و فەلەستین بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی، نەمانی ستەمی نەتەوایەتی,ئازادی و گەیشتن بە ژیانێکی باشترەوە نیە. هەروەکو چۆن هەرێمی کوردستان لە ماوەی سی ساڵی رابردوو، بەناوی خەبات بۆ سەربەخۆیی نەتەوایەتی ، رزگاری نیشتیمانی و ئازادی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دوو حیزبی بنەماڵە وەکو مافیا، دەستیان گرتوە بەسەر سەروەتو سامانی هەرێمی کوردستان، بەئاشکرا تاڵان و دزی لە قوتی خەلک دەکەن ، رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان تیرۆر و زیندانی دەکەن.

هەروەها هاوکاری و پشتیوانی لە هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکان دەکەن. بەهەمان شێوە حکومەتی ئیسرائیل و هێزە ئیسلامی و ناسێۆناڵیستەکانی فەلەستینیش بەناوی رزگاری نێشتیمانی و سەبەخۆیی نەتەوەیی، کەوتونەتە مژینی خوێنی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێش و بەتالان بردنی سەروەتو سامانی فەلەستین و ئیسرائیل. لەلایەکی تریش لەبەرامبەر وەرگرتنی هاوکاری مادی و سەربازی، پشتیوانی لە هێزە کۆنەپەرستەکانی ئیسلامی سیاسی وەکو کۆماری ئیسلامی ئێران و ئۆردوغانی داعش دەکەن. پەیوەندی سیاسی و هاوکاری مادی نێوان ئیسرائیڵ و حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، یان پەیوەندی سیاسی و هاوکاری مادی نێوان فەلەستین و حیزبە کوردیەکان لە ئێستا و ڕابردودا، هیچ پەیوەندی بە قازانج و بەرژەوەندی کرێکارو خەلکی زەحمەتکێشی ئەو ولاتانەوە نیە، حیزبەکانی هەرێم ، فەڵەستین و ئیسرائیل، هەمیشە لە پێناو دەولەمەندبون و مانەوەی دەسەڵاتی سیاسی خۆیان پەیوەندی دبلۆماسی و هاوکاری مادی و کاری جاسوسیان بەیەکەوە ئەنجام داوە. ئیسرائیل یەکێک بوە لەو ولاتانەی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی کردوە بۆ فێرکردنی جۆری ئەشکەنجە، لێدان، زیندانی کردن، هەڵواسین، روانان و لێکۆلینەوە لە نەیارانی دژ بە دەسەڵات. مەحکوم کردن یان نەکردنی شەری نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەسەر بنەمای ئەوەی کامەیان پشتیوانی خەباتی نەتەوەی کوردی کردوە یان نا! هەڵوێستێکی زۆر نا دورست و نا مرۆیانەیە، کە دژ بە خواست و ئارەزوەکانی کرێکارو خەلکی زەحمەتکێشی کوردستان، ئیسرائیڵ و فەلەستینە.

خەبات و تێکۆشانی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، سەربەخۆیی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، نەمانی ستەمی نەتەوایەتی،بەرابەری و ژیانێکی باشتر. مافێکی رەوای خەڵکی ستەم لیکراوی ئەم ولاتانەیە پێویستە پشتیوانی لێ بکرێت. پشتیوانی کردن لە و مافە، هیچ پەیوەندی بە هاوکاری کردنی نێوان حکومەتی هەرێم، فەلەستیین و ئیسرائیلەوە نیە. نابێت مەحکوم کردنی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل پەیوەست بکرێت بەوەی، کێ هاوکاری و پشتیوانی کوردی کردوە!

نەخێر بۆ شەڕ بەڵی بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.