شاری ڕانیە:ژنێکی بەساڵداچوو خۆی خنکاند

0

عمرچاوشین ڕانیە /ئەلتەرناتیڤی شورایی لەڕۆژی 4ی ئایاری 2021 ژنێکی بەساڵداچوو بەنێوی (ئایش باڵونەبی) دانیشتوی گەڕەکی کێوەڕەش لەقەزای ڕانیە، بەهەڵواسراوی لەماڵەکەی خویدادۆزرایەوە.

فەرمان آحمدبەڕێوەبەری بەشی کارگێری لەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەئەلتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندکە، نەخۆشی ناوبراو لەکاتی ڕوداوەکەدا ڕزگارکراوەوفریای کەوتون کەپەتەکە لە ملی بکەنەوەو بەزیندویی لەلایەن کەس وکارەکەی گەیاندراوەتە بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانە ، دوای چارەسەری سەرەتایی و ڕێکارەپزیشکیەکان دەرکەوت کە شوێنی پەت بەملیەوە دیاربووەو کاریگەری لەسەربڕبڕەودەمارەکانی هەبوەو مەترسی لەسەرژیانی دروست ببوو .

بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەی ڕانیە ڕاشیگەیاند ، نیشانەکان دەری دەخەن کە ڕوداوەکە خۆهەڵواسینەو خۆخنکاندنە ، لەبەرئەوەی ژیانی لەمەترسیدابوو بۆئەوەی لەمەترسیەکە ڕزگاری ببێت گواسترایەوەبۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، بەڵام لەڕێگا گیانی لەدەستداوەو نەیتوانیوەبژیت.

بەپێی زانیاریەکان ئەوژنە نەخۆشبوەو لەسەرجێگەبووە. وە چەندساڵێک لەمەوبەر کوڕێکی ئەوژنە بەهۆی توشبونی بەنەخۆشی دەرونی خۆی وهاوژینەکەی کوشتوەو باسیش دەکرێت کە ، کەسی تریش لەخانەوادەکەیدا نەخۆشی دەرونی هەیەو لەئێستاداپێویستیان بە چارەسەرهەیە. لەسەرئەم ڕووداوە تائێستاپۆلیسی ڕاپەڕین هیچ ڕونکردنەوەی نەداوەو نەزاندراوە ژنێکی بەتەمەن بەچ هۆکارێک ناچاربە خۆکوشتن کراوە؟!

Leave A Reply

Your email address will not be published.