لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەڕانیە گردبونەوەی ناڕەزایەتی ڕێکخرا

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی وەک ناڕەزایەتی لەبەرامبەربە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان و بڕینی نان وکارو پەل وپۆکردنی دادگاکان، کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ چالاکوانانی مەدەنی لە چەند شاروشارۆچکەیەکی پارێزگای سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

ئایا پێویستە خەڵک چ ڕێگایەک بگرێتەبەربۆ فراوانکردنی ڕیزی ناڕەزایەتیەکان؟ بۆوڵامی ئەم پرسیارە ، ئارام دەروازە دەڵێت: پێویستە هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەڕوانگەی یاساو مافە گشتیەکان زیاتر بڵاو بکرێتەوەو خەڵکی هانبدرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و زوڵم و ستەم ،،ئەرکی ڕێکخراو حیزبی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆشنبیرو نوسەرو چالاکانی مەدەنیە کەبەژداری کارایان هەبێت لەگردبونەوەو خۆپشاندان و هەڵوێست وەرگرتندا،، دەبێ تاکی کورد زیاتر چاوکراوەتربێت بەدنیای مۆدێرنی ئەمڕۆ. دەبێت تاکی کورد زیاتر چاوکراوەتر بێت بەدنیای مۆدێرنی دەرەوە. پێویستە ویژدان بکرێتە سەنگی مەحەک لەبەرامبەر ئەو هەموو نادادیەی کە دەبیندرێت.

مامۆستا یوسف جعفر :ئامانجی گردبونەوەکەی خستەڕوو گوتی، ئێمەوەک کومەڵێک چالاک وان و خەڵکی ناڕازی لەسیستەمی حوکمرانی و تێکەڵ کردنی دەسەڵاتەکان و خۆسەپاندنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەر دەسەڵاتەکانی دیکەدا، ئەمرۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەئێدارەی ڕاپەرین و گەرمیان و سلێمانی چالاکیەکمان بەڕێوەبرد وەک، هاوخەمی و پشتیوانی و بۆ زیندانی کراوانی بادینان، بۆ ئەوەبوو فشارەکان زیاتر چڕبکەینەوە لەسەر دەسەڵات بۆ پاشگەزبونەوەی لەم جۆرەکارە جاڕەوایانە. لەسەرفراوانکردنی ڕیزی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ناڕازی.

فەرمان چۆمانی ڕۆژنامەنوس وچالاکەوانی مەدەنی دەڵێت: دەبێت خەڵک زیاتر بەشداری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بکات تا کۆدەنگی دروست بکات، بۆ ئەوەی دەسەڵات ناچار بکات گوێ بگڕێت وبە دەم داوای خەڵکەوە بێت. ئەوەی ئێستا گرفتە خەڵک شەڕ لەسەر مافەکانی ناکات و خۆپارێزی هەڵبژاردووە لە ئاست دەسەڵات.

ئاسۆس عوسمان کرێکاروچالاکی مەدەنی دەڵێت:گردبونەوەو ناڕەزایەتی لەبۆنەیەکی کۆمەڵایەتیدا پەیامێکی توندە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم دوای ئەوەی نانی چین و توێژەکان بەتەواوەتی دزرا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەمجارە کەوتونەتە داپڵۆسینی ئازادیخوازان و بەرتەسک کردنەوەی ئازادیە گشتیەکان، وەئەم گردبونەوەیەی شارو شارۆچکەکان دەلالەت لەوشیاری چین و توێژەکان دەکات دەربارەی هەرزوڵمێک لەهەرجێگەیەک بکرێت. وەجیاوازی نابیندرێت لەسنوری ئیدارەدانی دەسەڵاتدارانی سنورە بەشبەشکراوەکانی بەشی باشوری کوردستان، چۆن لەڕابردوو ئێستادا ڕەخنەمان لەئیدارەدانی دەسەڵاتدارانی یەکیەتی هەیە، هەروەها لەدەسەڵاتدارانی پارتیش بەهەمان شێوە ڕەخنەیان ئاراستەدەکرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.