شــەڕى فــەڵـەسـتیــن و ئـیـسـڕائـیـل پــــەیــوەنـــدى بــە ئـیــسـلام و یــەهــوودیــیـەت نــیـە، ناکۆکیەکە پەیوەندی بەخاک وداگیرکاریەوە هەیە

0

ئا.عمرچاوشین :کێشەو خوێنڕشتنەکانی نێوان وڵاتانی ئیسرائیل وفەلەستین جیاوازەلەوەی پەیوەندی بە مەزهەبیەوەهەبێت ،لەهەمانکاتدا گواستنەوەی هۆکارەکان سۆزی خەڵک ڕادەکێشن بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی تراژیدیاو تێکەڵکردنیان بە جیاوازی مەزهەبی لەنێوان ئیسلام ویەهودیەتدا، بەڵام بەهەمان مەبەست چەند نوسەرێکی ڕەخنەگرو شارەزالەمێژو ئەوەڕاستدەکەنەوەو ڕەخنە لە تەرەفدارانی ئیسلام و جیهادیە ڕیاکارەکان دەگرن.

مامۆستا یونس ڕاوی ڕەخنەگری دیارو شارەزالە مێژوو نوسیویەتی: ئەوە عەرەبە ئۆرشەلیم (قودس) بە خاكى خۆى دەزانێت، پێی وایە جووەکان داگیریان کردووە.

لە کاتێکدا خاکى عەرەب تەنیا نیمچە دوورگەى عەرەبییە، عەرەب بۆ فەرهوود و کەنیزەک و کۆیلە (عێراق و سوریا و فەڵەستین –ئیسڕائیل- و لوبنان و ئوردن و میسر)ی داگیر کرد، پاشان تەعریبیان کردن، لە پێشدا هیچ یەک لەم وڵاتانە عەرەب نەبوون، بەڵکوو ئەکەد و ئاشوور و ئارامى و کەنعانى و فینیقی و قیبتى بوون. ئا ئێستا حەرەکەى حەماسى ئیخوانیزم لە رێگاى دەغدەغەى عاتیفە موسڵمانانى جیهان، دەیەوێت قەزیەى فەڵەستین لە نیزاعێکى عوڕەبەت بکات بە کەیسێکى ئایینى. بەمەیش کۆمەڵێک عەوامى لە جیهاندا خستۆتە گریان و شین و رۆڕۆ.

مامۆستا (مەریوان هەلەبجەیی) ڕەخنەگرو شارەزالە مێژوی ئیسلام و قورئان بەتوانجەوە یەکێک لەمێژوەکانی پەیوەند بەو بابەتە دەگێڕێتەوەونوسیویەتی: (گەر ئێوە ڕاست دەکەن، خەرجیتان دەکێشم )ئەوەچیرۆکێکی ئیسلامەکانی شاری بەغدادە بەوشێوەیە دەگێڕێتەوە: کاتێک کە نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، هەزاران موسڵمانی بەغدا، ڕۆژانە دەڕژانە شەقامەکان‌و خۆپێشاندانیان دژی ئیسرائیل دەکرد، هاواریان دەکرد بڕوخێ، بڕوخێ، بڕوخێ.

چەندینجار ئاڵای ئیسرائیلیشیان دەسوتاند، ڕۆژانە شەقام و شوێنە گرنگەکانیان دەگرت و هاتوچۆو کاروکەسابەتیش تا ڕادەیەک پەکی دەکەوت. ئەم دیاردەیە بەردەوام بوو تا ڕۆژێکیان نوری سەعید چوو بۆ لایان، سوپاس و ستایسی کردن و پێی گوتن: خۆپێشاندان بەسە، لێرەوە قودس ڕزگاری نابێت، ئەوەی ڕاست دەکات با ڕۆژی هەینی لێرە ئامادە بێت، نوێن و قاپ‌و کەوچک لەگەڵ خۆی ئامادە بکات، سواری پاسی دەکەین‌و لەسەر خەرجی خۆمان تا سنوری فەلەستینی دەبەین، لەوێش جلوبەرگ‌و پێداویستی تری دەدەینێ تا لە ئیسرائیل جیهاد بکات‌و بەئارەزووی خۆی جولەکە بکوژێت، ئەگەریش کوژرا ئەوە شەهیدەو دەچێتە بەهەشتەوە. لە رۆژی دیاریکراودا، لە مەیدانی خۆپێشاندانەکە، جگە لە پاسەکان، لەو هەزاران موسڵمانە تەنها چوار کەسیکی لێبوو، خستیاننە ناو پاسێکەوەو چاوەڕوانی ئەوانی تریان دەکرد، بەڵام یەک کەسی تر نەهات، بەم شێوەیە کۆتایی بە درۆو دووڕووی و ترسنۆکی خۆپێشاندەران هات.

ئەوەی لە کوردستانیش دەگوزەرێت هەمان فاکوفیکی دیندارەکانی زەمەنی نوری سەعیدە کە دەیان ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، کەچی لە ئێستای خۆماندا جار جارە سەرهەڵدەداتەوە.

ئەوەی گەنجی کۆمەڵگای ئێمەی فکر وێران و ژیان کاول بوو کردووە، دروشمی بریقەداری گوتارەکانی دین و سیاسەتە.

دیندارەکان دووجار تاوانبارترن چونکە بەناوی خوداوە پەیام بڵاودەکەنەوە. گەنجان هان دەدەن لە پێناوی ئەڵڵاکەیاندا خۆیان شەهید بکەن و بەحۆریەکانی بەهەشت شاد بکەن، بەڵام خۆیان پاسەوانیان هەیە تا زووتر نەمرن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.