لەگەڵ پیرۆزبایی یەکێتی مامۆستایان دا پیویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکرێت

0

وەلید محەمەد ماموستا

بەبونەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ماموستایانی تێکۆشەری کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ مامۆستایانی قارەمان و دلسۆز دەخوازم.

ماموستا داینەمۆی پێشکەوتنی نیشتمان و گەل و نەتەوەکانەو هۆکاری سەرەکی پێشکەوتنە و ڕووناک کەرەوەی مرۆڤەکانە. ماموستا زانست دەدات بەفێرخوازان و فێریان دەکات.

ئەستە مە بەبێ مامۆستا هیچ گەل و نەتەوەو ووڵاتێک پێشبکەون. مامۆستایانی کوردستان لە هەموو شۆڕشەکانی گەلی کوردستان ڕولێکی کاریگەریان هەبووە لەپێگەیاندن و ووشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان. لە ساڵیادی دامەمەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستان داوا دەکەین:

یەکەم: ماموستایانی وانەبێژ دابمەزرێن.

دووەم: شکۆ بۆ ماموستایان بگەڕێتەوە.

سێیەم: ماموستا پارێزبەندی هەبێت هاوشێوەی پەرلەمانتاران.

چوارەم: ژیان و گوزەرانی ماموستا باشتر بکرێت.

پێنجەم: کۆتایی بە لێبڕینی موچەی ماموستایان بهێنرێت.

شەشەم: پلەی وەزیفی ماموستایان بەرزبکرێنەوە، کە نزیکەی حەوت ساڵە لەم مافەیان بێبەشکراوون.

حەوتەم: کردنەوەی خول بۆ ماموستایان لە هەموو قوناغەکاندا.

هەشتەم: ناردنە دەرەوەی ماموستایان بۆ مەبەستی خوێندن و بەرزکردنەوەی بڕوانامەکانیان.

نویەم: دەرچووانی کولێژەکانی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت و پەیمانگا پەروەردەییەکان دابمەزرێن.

دەمەوێت پرسیارێک ئاراستەتان بکەم ، ئایا دەزانن هۆکاری سەرکەوتنی ووڵاتی ژاپون چیبوو دوای کەوتنی لە جەنگی جیهانی دووەم؟

دەمێ ئەمریکا ڤیای یابانێ ژناڤببەت ، چەکێ کوم کوژ هاڤێتە هێروشیما و ناکازاکی و وێرانکر وێ هزرکر یابان خراپ کر ، پشتی ماوەکێ کێم کومبونەک چێبوو دناڤبەرا ئەمریکا و چەندین ووڵاتێن دیکە دا و نوێنەرێ یابانێ ژی تێدا بەشداربوو ، پشتی کومبین بدوماهیک هاتی رێکەفتنەک واژوکر ئەو پێنڤیسێ داکو واژویێ پێبکەن لسەر نڤیسیبوو made in Japan نوینەرێ ئەمریکا گوتە یێ یابانێ کێ ئەڤ پێنڤیسە ئینایە ڤێرێ ما مە ئەڤ وەلاتە خراب نەکربوو؟ نوێنەرێ یابانێ گوتێ ماموستای ئەو پێنڤیس یێ ئینایە ڤێرێ مە مووچێ وەزیری دا ماموستای و یابان ئاڤابوڤە ژبەرکو ماموستا زاناو وەزیراو ….. دروست دکەت. ل هەر ووڵاتەکێ مامۆستا بلندترین و گرنگترین توێژنەبیت چ جارا چاڤەرێیا پێش کەفتنێ لێ نەکەن. 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.