ناوچەی پشدەر:بەهۆی زیاد بوونی ڕاوکردنەوە.خەڵکی گوندی بێگەڵاس ئاگاداری یەک بڵاودەکەنەوە

0

بۆ ڕای گشتی ..

بابەت: ئاگادار کردنەوە

بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بە گشتی و ڕاوچیان بە تایبەتی

بەڕێزان وەک ئاگادارن ڕاوکردنی باڵندەو ئاژەڵی کێوی لە حاڵەت دەرچووە و بۆتە دیاردە کە بەشێک لە کەسانی نابەرپرس بێ گوێدانە هیچ یاسا و ڕێسایەکی زەمینی و ئاسمانی بێڕەحمانە لولەی چەکەکانیان ئاڕاستەی باڵندە و ئاژەڵە کێویەکانی سنوری پشدەر بە گشتی و هی گوندی بێگەڵاس و بناری چیای مامەندە بەتایبەتی دەکەن و راوکردن لە سنوری گوندەکەمان گەیشتۆتە ئاستێک کە بە دەگمەن لەو هەموو سروشتە باڵندە یان ئاژەڵێکی کێوی لێماوە و خەریکە ئێمە لێی بێبەش دەبین ئەمەش زیانی زۆری لە ژینگەی ناوچەکەمان داوە و ئاوا بڕوات شتێک لە سنوری گوندی بێگەڵاس نامێنێت بەناوی باڵندە و ئاژەڵی کێوی بۆیە لە دوای کۆبونەوە مان وەک ڕیشسپی و پیاوماقوڵان و گەنجان و خەمخۆرانی گوندی بێگەڵاس بڕیارماندا لەمەو بەدوا لەپاڵ هێزەکانی پۆلیسی دارستان و هێزە ئەمنیەکانی تر سنورەکەمان لەو دیاردە قێزەونەی ڕاوکردن دەپارێزێن و هەر کەسێک لە سنوری گوندەکەمان بە ئەدەواتی ڕاوکردنەوە بگیرێت یاخود ببیندرێت ڕوبەڕوی یاسای گەل و یاساکار پێکراوەکانی تایبەت بە ڕاو کردنی دەکەینەوە و چاو لە هیچ کەس و لایەنێک ناپۆشین لە هەر پلە و پۆستێکدابێت بۆیە تکامان وایە هاوکارمان بن لە پێناو ژینگەیەکی جوان و سروشتێکی جوان و لە هەر شوێنێکی سنوری گوندی بێگەڵاس لەهەر کاتێکدا ڕاوچی یەکتان بینی ئاگادارمان بکەنەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا .

بەشێک لە گەنجان و ڕیشسپی و پیاوماقوڵان و خەمخۆران

لە گوندی بێگەڵاس

Leave A Reply

Your email address will not be published.