ئامانجی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ چی بوو؟

0
عمرچاوشین ڕانیە/ئەلتەرناتیڤی شورایی
کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە١٨ی ئایاری٢٠٢١ وەک بەڵێنیاندابوو مامۆستایانی وانەبێژ لەزۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان گردبونەوەیەکی هێمنانەئەنجام بدەن ،بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژلەسنوری پەروەردەی ڕانیە گردبونەوەیەکیان لەبەردەم دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ئەنجامدا.
دوا خوێندنەوەی یاداشتەکەیان بەخۆپیشاندان بەرەوئیدارەی قەزاکەیان بەڕێ کەوتن.
کارۆخ عبدوڵاگوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەکوردستان ئامانجی ئەوخۆپیشاندانەی ئاشکراکرد،تایبەت بەئەلتەرناتیڤی شورایی گووتی: ئەمانجمان لەوخۆپیشاندانە بەدەستهێنانی مافی مامۆستایانی وانەبێژە ، کەچەندین ساڵە دەوام دەکەین بە دڵسۆزیەکی زۆر ئەرک و ماندوبوونێکی زۆر دەکێشین بەڵام ماف وشایستەیەکی کەم وەردەگرین .
مامۆستاکارۆخ بەنیگەرانیەوە دەڵێت :بەڵام بەداخەوەکەمی ڕێژەی بەشداری کردنی مامۆستایانی وانەبێژ لەناڕەزایەتیەکان دەگەڕێتەوە بۆ خەمساردی حکومەت کە لەڕابردوو تا ئێستا بەئەنجامدانی چالاکی مەدەنی هیچ وڵام بەخواستەکانی خەڵک نەدراوەتەوەوخەڵک بێ ئومێدکراوە، هەروەها لاوازی تێگەیشتنێکی کراوەی ڕۆشنبیری تاک بۆداواکردنی مافەکانیان .
ئەونوێنەرەی مامۆستایان گوتیشی ،مامۆستایان بەهۆی لاوازی هەڵوێستیان حکومەتی بێ باک کردووە لەئاست ماف و داواکاریەکانیان،بۆیەپێویستدەکات گشت مامۆستایانی وانەبێژو هەمیشەییەکان هاوهەڵوێستبین و پەرت وبڵاو هەڵوێست لەسەرمافەکانمان نەکەین و پێویستمان بەیەکگرتن ویەک دەنگی ویەک هەڵوێستی هەیە.
مامۆستابەختیارآحمدهەرتەلی یەکێکی ترەلەمامۆستایانی ناڕازی وانەبێژ گوتی: تاکە ئامانجی ئێمەی وانەبێژانی دانەمەزراو داواکردنی دامەزراندنمانە بەشێوەیەکی هەمیشەییە.بەدەست هێنانی قوت و مافی خۆمان دوای چەندین ساڵ لەدەرچونمان و چاوەڕوانیەکی زۆر بۆئەوەی بتوانین هیج نەبێت ژیانی خۆمانی پێ بەرێبکەین.
ئەومامۆستایە لەباسکردنی ژیانەناخۆشەکەی خۆیاندا دەڵێت ،هەندێک لەمامۆستایان بۆیەبەشداری ناڕەزایەتیەکان ناکەن چونکە حکومەت بێ باکەو دەستەڵاتیش لەکوشتن وقڕکردن و ترس و تۆقاندنی تاکەکان هیچ کات ڕانەوەستاوەو حزبەکان بەگشتی دەستیان خستۆتەناوناڕەزایەتیەکانیش، هەروەها جیاوازی بیروبۆچونی حیزبایەتی دیسان ئەمەش کەلێنێکی گەورەی خستۆتە ناوتاکەکانی گۆمەڵگا بەگشتی ،ئەوەش دەرفەتی داوە بەدەستەڵا بۆئەوەی بەئارەزوی خۆی یاری بەتاکەنی کۆڵگە بکات و کۆمەڵگە لەبەریەک هەڵوەشێنێت.
بۆئەوەی کۆمەڵگەنەخوێندەواربێت وبازاری حزبەکان نەکەوێت، ئامانجی سەرەکی حکومەت کەم کەردنەوەی چینی خوێندەوارەوگرنگی بازنەی پەروەردەی لاوازکردوە .هەروەها ئامانجێکی تری دەکردنی سلکی پەروەردەیە لەکەرتی گشتی و بۆکەرتی ئەهلی .هەروەک ئێستاکە دەی بینین بەتەواوەتی پەروەردەو فێکردنی پەک خستوە بۆیەتاکەکان زیاتر پەنایان بردۆتەبەر کەرتی ئەهلی.
مامۆستامحمد کەریم ،بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند :کە داوای مامۆستایانی وانەبێژداوایەکی ڕەوایەو ئێمەبەرزی دەکەینەوەبۆسەروی خۆمان وڕێزلەداواکانیان دەگرین کەدامەزراندنیانەبۆهەمیشەیی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.