ڕانیە:بۆڕۆژی دووەم مامۆستایانی کوردستان لەبەردەم پەروەردەکان گردبونەوە

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ڕانیە

ئەمڕۆچوارشەممە١٩ی ئایاری ٢٠٢١ بۆ ڕۆژی دووەم خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لەڕانیە گردبونەوەی ناڕەزایەتیان بەردەوام بوو.

مامۆستایان داوایانکرد بەهەمیشەیی دابمەزرێن ،بەڵام ڕایانگەیاند کە حکومەت بەردەوام بێ هەڵوێست وبێ دەربەستە لە سەر ناڕەزایەتی وداوای خەڵکی کوردستان.

لەئەگەری بەردەوامی بێ دەنگی حکومەت مامۆستایانی وانەبێژ جۆری چالاکی خۆیان دەگۆڕن بۆ خێوەت هەڵدان لەبەردەم پەروەردەکانی کوردستان و بایکۆتی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.