میدیای کوردی بەگشتی کاتێ دامەزران دوای ئینتیفازە ھەرچەندە ڕەخنەیان لەسەر بوو کە دابەش بوون بەسەر حیزبەکانداو ھەر یەکێکیان سەر بە پارتێکن بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ھەموو ھەوڵیان بۆ خزمەت و کوردایەتی بوو بەرنامەی جوان و مونافەسەی پێشکەوتنیان دەکرد بەڵام ئەوەی جێی داخ و شەرمە کە چەندین بەرنامە لە زۆربەی کەناڵەکاندا تەنھا بۆ ئەوەیە کات بڕوا بەردەوامبن بێ گوێنەدانە ھیچ پێوەرێکی کۆمەڵایەتی و دین و ڕێزو پەروەردە ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بەرنامەکە بڕوات .
جاران پێشکەش کارو مدیاکاران ڕێزو پێگەی خۆیانیان ھەبوو خۆشەویستی ناو خەڵک بون ئێستە لەجیاتی ڕێزو خۆشەویستی و کەسایەتی بۆتە گاڵتەجاڕی و پێکەنینی بێسودو خۆبادان وشەی نەشیاو بە ھەردو ڕەگەزەوە تەنھا بۆ بەدەست ھێنانی بیبەری زۆر .
من دژی پێشکەوتن و ڕۆشتن لەگەڵ پێشکەوتنی دونیا نیم بەڵام کاتێک گوێ نەدەن بە ھەندێ پێوەر وە ھیچ فلتەرێک نەبێت بۆ ھەڵسەنگاندن و ڕوشاندنی مرۆڤایەتی پەروەردەی لێرەدا پێویستە ھەڵوێستەمان ببێ.
من مافی ھەندێ بەرنامە پێشێل ناکەم کە کاریان بەرز دەنرخێنم بەڵام ھەندێ بەرنامە ھەن کەناڵەکانیشیان ناشرین کردوە بەداخێکی زۆرەوە داماڵدراون لە سود گەیاندن نەک ھەر سود ناگەیەنن بگرە بونەتە زەرەر ھۆکار بەلادا بردنی تاکی کۆمەڵگە کۆمەڵگەی کوردی ھەزارەھا پەروەردەکارو پڕۆفیسۆرو دکتۆرو مامۆستاو کار بەدەست و بەھرەمەندو کەسانی شایستەوە دەست ڕەنگین لە ھەموو بوارە جیاجیاکان خاوەن کلتوری ڕەسەنی خۆمانین زمان و دین و پەروەردەی خاوەنی پۆشاکی خۆمانین .
لەھەموو وكاتێ میدیا ڕۆڵی گرنگی ھەیە لە بەرەو پێش بردنی وڵات و پەروەردەی کۆمەڵگە بەداخەوە لەوڵاتی ئێمەدا وەک ھەموە شتەکانی تر ھۆکاری دواخستن و کێشەیە .
لێرەدا دەمەوێ بڵێم کاتێک بەرنامەیەک کەناڵێک کارێک دەکات ڕەچاوی ڕێژەی سود گەیاندنی کرد ئەوە بەزۆرو کەمەوە جێی دەست خۆشیە سودی تەنھا بە ئێمە نەگەیاندوە بە خێزانی خۆیشی گەیاندوە بەڵام کارێکی ناتەندروست و زیانی پێشکەش کرد پێش ھەموومان زەرەری خێزانی خۆی داوە کە ھەموی گرنگتر ئەتەکێتی پرسیار کردنو سنور نەبەزاندن .
لەم ساتە وەختەدا میدیای کوردی ڕۆڵێکی زۆر خراپ دەبینێت وە ھۆکارێکی زۆر گەورەیە لەدواکەوتنی تاکی کۆمەڵگەی کوردی ،
ھەموان بەرپرسین لە ھەڵەکانی کۆمەڵگە وە بەھەمووانیش چاک دەبێ ئەگەر وابڕوات لەدەست دانی ڕێزو کەرامەت و متمانەیانە پێش ھەموشتێ دەبێت .
٢٠٢١/٥/٢٣ ئەڵمانیا