به‌یان نامه‌ی ده‌سته‌ی وانه‌بێژانی ناڕازی
بۆ / په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ / حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان ئێمه وه‌ك مامۆستایانی وانه‌بێز زۆر نیگه‌رانین له دواخستنی دانیشتنی ( 2ی 6)ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ و تێكه‌ڵ كردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ چینه‌كانی تر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواده‌كه‌ین به زووترین كات دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت و چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كلا بكرێته‌وه. به‌ڕێزان مامۆستایانی وانه‌بیژ له دۆخێكی سه‌ختی ده‌رونی و دارایی ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و تاوه‌كو ئێستا نازان چاره‌نووسیان به‌كوێ ده‌گات ، ناكرێت مامۆستایه‌ك دوای زیاتر له چه‌ندین ساڵ خزمه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده هیچ هیوایه‌كی بۆ دامه‌زراندنی نه‌بێت و هه‌مووكاتێك ئه‌گه‌ری لادانی هه‌بێت به هۆی هاتنی میلاك و پله دوو بێت. به‌ڕێزان پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پلانی خۆی هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وانه‌بێژان به‌تایبه‌ت له پڕۆژه یاسایی بووجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیتر به‌م شێوه‌یه وانه‌بێژان ناتوانن به‌رده‌وام بن و ئه‌گه‌ر چاره‌نووسیان دیاری نه‌كرێت ناچارن هه‌موو ڕێگه مه‌ده‌نیه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه. لێره‌دا چه‌ند داواكاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو: 1- پێویسته له دنیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و بووجه‌ی ئه‌م ساڵ مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن یاخود هاوشێوه‌ی وانه‌بێژانی عیراق چاره‌نووسمان یه‌كلای بكرێته‌وه.
ده‌سته‌ی وانه‌بێژانی ناڕازی
2ی6ی2021