بەجینۆسایدکردنی دارستاکانی کوردستان بێهێزی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا نیشان دەدات

0
کاوە نادر قادر
لەمێژووی داگیرکاری عوسمانی و کۆماری تورکیادا بۆ کوردستان ، ئەوا وەک وڵاتێکی داگیرکەر هەڵسوکەوتیان کردوەو بەبەردەوامی هەرچی خێرو بێری کوردستان هەبووە بە وەک خەسەڵەتێکی کۆلۆنیالیستی بەتاڵانیان بردوە و کۆنترۆلی شادەمارەکانی ئابووریان کردوە، وا چەند ساڵێکە لەدوای خاک داگیرکردن وقڕکردنی مرۆیی وتاواندنەوەی لەناو بۆتەی نەتەوەی سەردەستی تورک، هەڵمەتی تێکدانی سروشتی باشووری کوردستان بەڕێوە دەبا و لە ساڵی ٢٠١٨ وە لە رێگەی ٦ کۆمپانیای سەر بە وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستی کردوە بە بڕینی دارەکانی بە ناو ناوچە سنوورییەکانی بادینان لەگەڵ ئەو وڵاتەو لە سی رێگەی تایبەت بۆ ئەو پرۆسەیەی دروستکردوە بۆ شارەکانی باکووری کوردستانی (شرناخ ، وان بیت الشباب،سلوپی، جەزرە،…..) دەگوازێتەوە، بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە و بەتاڵان بردنی سامانی نەتەوەیی کوردستانی و سوتاندنی رەزوباخی هاوڵاتیان مەبەستیەتی:
_سیاسەتی خاکی سوتێنراو (ارض المحروقة) پەیڕەو بکا، ئەوەش نیشانەی ئەوپەڕی بێ مۆرالی و بێ تواناییە لەهێرشەکانیدا بۆ سەر خاکی کوردستان.
_تێکدانی سروشت و ژینگەی کوردستان وپێشێلکاریی و رێز نەگرتنی یاساو رێسای نێودەوڵەتییەکانە و سزادانی نێونەتەوەیی لەسەرە .
بێ دەنگی نێودەوڵەتی و ناوەندە مرۆیی و ژینگەییەکان لەبەرامبەر داگیرکردنی خاک و کوشتنی سڤیل و تێکدانی ژینگەی کوردستان، شەرمەزارییەکی زۆر گەورەیە و ئەوە دەسەلمێنێ کە بانگەشەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی ئابووری نیشتیمانی وڵاتی خۆیان قەتیس دەبێ بۆ، لەگەڵ ئەوەش پێویستە کوردستانیان هەوڵی ئەوە بدەن بە بەردەوامی:
_ لەرووی راگەیاندنەوە ئەو پێشێلکاریانە بە دیکۆمێنت بکەن و بۆ ریسواکردنی رەفتارە داگیرکارییەکانی تورکیا، رای گشتی لێ ئاگادار بکەنەوە.
_ لەرێگەی دبلۆماسیەتەوە ، ناوەندە سیاسی و مرۆییەکانی جیهانی لەو پێشێلکاریانە ئاگادار بکەنەوەو داوای فشار خستنە سەر ئەو وڵاتە بکەن .
ئەگەر تا ئێستا تورکیا وای بانگێشت دەکرد کە تەنیا دژی PKK شەڕ دەکاو هاوسۆزی خۆی بۆ کورد نیشان دەدا!!؟، هەندێک لەکوردانیش بۆ مەبەستی سیاسی ئەو مەسەلەیان کاوێژ دەکردەوە ، ئەوە ئێستا بۆ دۆست و دوژمنی کورد رون بۆوە و بەدیارکەوت کە تورکیا نەک هەر دژی کوردە بەڵکوو دژی خاک و دارو بەردی کوردستانیشە!!،
١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.