بەریتانیا:کوردێک ژنێک لەمردن ڕزگاردەکات

0

عمرچاوشین تایبەت/ئەلتەرناتیڤی شورایی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١لەلایەن کوڕەکوردێکی دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا ژنێک لەمردن ڕزگارکرا،لەکاتێکدا ئەوژنە ویستویەتی لەسەرپردێکی ١٠مەتری خۆی فڕێبداتەخوارەوخۆی بکوژێت.

توانا خۆشناو ئەوکوڕەکوردەیە کە ژنەکەی لەمردن ڕزگارکرد ،لەسەر ڕووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ ئەلتەرناتیڤی شورایی گوتی، لەگەڵ وەستاو کرێکارەکانم لەسەرکاربووم، لەدووری نزیک بە ١٠٠مەتر لەپردێکەوەدوربووین بەڵام بینیم ژنێک لەهەوڵی ئەوەدابووکەلەسەرپردەکە خۆی فڕێبداتەخوارەوە،چەندجارێک بانگم کرد کە ئاگاداری خۆی بێت و ئەوکارەهەڵەیە،بەڵام گوێی بەقسەکانی من نەدا.

توانا زیاتر باسی لەوڕووداوەی کردوو گوتی، لەگەڵ ڕاکردنم بەرەولای ژنەکە بەتەلەفوونەکەتایبەتیەکەم پۆلیس وبنەکەی نەخۆشخانەوشوێنەکانی ترم ئاگادارکردنەوە،بەڵام من لەگەڵ کەسێکی تر زووترگەیشتین و گرتمان ،دواتر هێنامانەوە سەرپردەکەو ئەودیوڕاگری سەرپردەکە.

توانادەڵێت دوای ڕزگارکردنی ئەوژنە پۆلیس گەیشتەشوێنی ڕووداوەکەو بردیان بۆنەخۆشخانە.

وەک توانا گوتی ،ئەوژنە تەمەنی لەنێوان ٣٥بــۆ٤٠ساڵیدابووەو بەمەستی ویستویەتی لەوپردە١٠مەتریەوەخۆی فڕێبدات وخۆی بکوژێت، بەڵام خۆشبەختانە ڕزگارمانکرد.

لەدوای ئەوچیرۆکە تراژیدیە توانادەڵێت ،ئەوڕووداوە زۆرکاری تێکردم وهەستێکی ناخۆشم لەلادروستبوو .لەهەمان کاتیشدادڵم خۆشە کەسێکمان لەمردن ڕزگارکردوە. توانا خۆشناو ئەوپردەی ناساندو دەڵێت کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەبوو. پردەکەناوی (سیمێتری ڕۆد)ەو دەکەوێتە ناوچەی (هۆڵبێیك بریج)لەشاری لیدز ،ژێرەوەی پردەکە وەک لەڤیدیۆکەدادیارە هێڵی تیژڕەوی وخێرای جەنجاڵە، شوێنەکەخەتەرە بۆیەلەکاتی بینینی ڕووداوەکە لەسەرکارەکەم لەقادرمەوە نەهاتمەخوارەوە بەڵکو بەسەربەشەکانی ئەسکەلەکاندا لەبەرزی ١٢مەترەوە هاتمەخورەوە .

توانا خۆشناو کەناسراوە بە تواناملاحسن ،لەدایک بووی کوردستانە لە شاری ڕانیە، نزیک بە15ساڵە لەوڵاتی بەریتانیادەژی کرێکاری بیناسازیە لەو وڵاتە .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.