بەهۆی کاریگەری ڕەخنەی میدیایی یەوە توانی بڕیارێکی نوێ بەسەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەربکات

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
زۆر جار  ڕاگەیاندن دەبێتە کاریگەرێکی  زۆر باش  بۆ کۆمەڵگا وحکومەت.بەهۆی ڕەخنەیی  ڕاگەیاندنی میدیایی یەوە تواندرا بڕیارێکی نوێ بەسەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەربکات.
پێشتر رۆژنامەی ئیلتالیتیی ئەو وڵاتە بڵاوی کردبووەوە، خێزانی سەرۆکوەزیرانی فینلەندا بایی ١٤  هەزار یۆرۆ لە پارەی گشتی خواردنیان کڕیوە ئەمەشی وەک بەهادەردانی پارەی گشتی ناوبردووە،لەسەردەمی هەبوونی ڤایرۆسی کرۆنادا. 
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم ڕەخنەیە زۆرترین ڕەخنەی ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرا ،دواتر (ساننا مارین) سەرۆکوەزیرانی فینلەندا رایگەیاند: چی دیکە لە نووسینگەی خۆی لەسەر خەرجیی حکومەت نانی بەیانی ناخوات و لەمەودوا لەسەر ئەرکی خۆی خواردن بۆ نانی بەیانی بۆ خۆی و خێزانەکەی دەکڕێت.
-سەرۆک وەزیران تەمەن ٣٥ ساڵ
-سەر بەلیستی  سۆسیال دیموکراتە .
-بەڵێنی داوە کە ١٤ هەزار یۆرۆ هەحەقی ئەو خواردنە بدات کە خۆی و خێزانەکەی ماوەی ساڵ و نیوێکە لەسەر ئەرکی حکومەت خواردوویانە.
-پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هەموو باجەکانی ساننا مارین دەستپێکردووە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.