دزی کردن لەشارێ!!!

0

نە جم محەمەد

دیاردەی دزی کردن لەهەڵەبجە دیاردەیەکی نوێ ی ئەمڕۆیی نیە بەڵکو دروست دەگەڕێتەوە بۆگەرمەی ڕودانی جینۆسایدی هەڵەبجە ١٩٨٨/٣/١٦ئەودەمەی هەڵەبجە هێشتا بۆنی مەرگ وگازوخوێنی لێ دەهات هێشتا هەڵەبجە شینی نەکردبوو بۆشاریک ..هێشتا کۆرپەکەی عومەری خاوەر گەرم وگوڕ بوو بە باوەشی عومەری خاوەرەوە.. هێشتا شار لەخەیاڵی ڕەوکرداندابوو …هێشتا قوربانیەکان تازە بەتازە کەوتبوون لەنیو کۆڵان وکوچەو شەقام وحەوشەی ماڵ و ژێر زەمینەکاندا.

هێشتا مەرگ دڵی نەدەهات گیانی مناڵانی هەڵەبجە بکێشێ ..کەچی دزەکانی شۆڕش زۆر نامرۆڤانە وبەربەریانەدەستیان کرد بەدزین وتاڵانکردنی شار . ئیتر لێرەوە دزیکردن لەهەڵەبجە دەستی پێ کرد وبوە کلوتورومۆڕاڵ کەتائەمڕۆش بەردەوامە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا هەربۆیە شتێکی زۆرنۆرماڵە کەلەمڕۆدا گوێ بیستی گەندەڵی ودزی کردن بین لەشاری هەڵەبجەدا شارێک لەگەرماوگەرمی جینۆسایدەکەیدا دزی لێ بکرێ چۆن لەم کەش وهەوائاساییەی شاردا دزی لێ ناکرێ دزی کردن لەهەڵەبجە مێژوو وپانۆرامایەکی دوورودرێژی هەیە هەرلە ساتی ڕوودانی جینۆسایدەکەوە تابەئەمڕۆ دەگات کاتی خۆی دوای ڕوودانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەئەوروپاو هەندەران زۆر کەس ولایەن وڕێکخراو بەناوی کۆکردنەوەی پیتاک وکۆمەکی وهاوکاری بۆخەڵکی هەڵەبجە گەلێ دزیان لەخەڵکی هەڵەبجەکرد ئەودزانەی دەرەوە ڕیک یەکسان بوون بەودزانەی ناو جینۆسایدی هەڵەبجەوە هیچ فەرقێکیان نەبوە.

دواتر دوای ڕاپەڕین گەلێ کەس ولایەن وڕێکخراو بەناوی خیرخوازی وهاوکاری مرۆییەوە گەلێ دزیان لە خەڵکی هەڵەبجەکرد دواتر دوای ئەوەی خەڵکی شار بەهەوڵ وماندووبوون وزەحمەتی خۆیان شاریان پاک وئاوەدان کردەو وداروپەردووە ڕووخاوەکانیان بەشانی خۆیان ڕاست کردەوە چەند ڕێکخراوێک هەستان بەدابینکردنی خواردەمەنی وئەرزاقی مانگانە بۆخەڵکی شاروڕێکخراوێکیش هەستا بەپێدانی بەتانی وچینکۆو داروتەختە بەخەڵکی شار بەڵام بەداخەو دیسان هەندێ لەدزانی شۆڕش بەناوی سەرپرشتیکردنی دابەشکردن دەستیان کرد بەدزینی نان وقوت وئەرزاق وتەختەو بەتانی وچینکۆی تەحالوف کەبۆخەڵکی هەڵەبجە دابین کرابوو. هەرئەودزانەی شۆڕش کاتێ لەئۆردگاکانی ئێراندا ئاوارەبووین لەخەڵکی هەڵەبجە دەپاڕانەوە کەنەگەڕێنەوە بۆعێراق ودان بەخۆتانابگرن بەڵێنتان دەدەینێ کەکوردوستان وهەڵەبجە ئازاد بیت بەڵێن بێ هەڵەبجەتان لەسەر جوانترین شێوە بۆ بنیات بنێینەوە ولەشوو شەو مەڕمەڕ هەڵەبجەتان بۆدروست بکەینەوە بەس ئێوە مەگەڕێنەوە عێراق بەڵام خەڵکی هەڵەبجە باش دەیانناسین وبەگوێیان نەکردن وگەڕانەوە عێراق ساڵ هات وچوو خەڵکی کوردستان ١٩٩١ڕاپەڕینیان ئەنجام داو ڕژێمی بەعسیان لەکوردستان ڕاماڵی وکوردستان وهەڵەبجەشیان ئازادکرد ئەوانەی کەبەڵینی دروست کردنەوەی هەڵەبجەیان دابوو بەخەڵکەکەی کەلەشووشەو مەڕمەڕ هەڵەبجە یان بەجوانترین شێوە بۆدروست کەنەوە هەرئەوانە یەکسەرکەوتنە دزینی تەختەوداروچینکۆی تەحالوفی خەڵکی شار ئەوەندەی تر هەڵەبجەیان کردە وێرانەو کەڵاوە تاوای لێ هات هەلەبجە نازناوی شاری زۆرتین کەلاوەی لێ نرا. ئائەمەبوو دروستکردنەوەی هەڵەبجە لەمەڕ مەڕو شووشە دوای ئەوە جۆرێکی ترلەدزیکردن لەشارێ لەهەڵەبجەدا سەری هەڵدا ئەویش دزیکردن بوو بەناوی ڤیستڤاڵێ یادی هەڵەبجەو بەناوی هونەرمەندوچالاکی هونەری وئەدەبی وڕووناکبیری وهتد یەوە لەم بوارانەشدا گەلێک دزی کرا لەشار دوای ئەوە کار گەیشتەئەوەی کەسەرۆکی یەکەی ئیداری شار کەقایمقامیک بوو بەناوی ووشکە ساڵی ودروستکدنی پرۆژەی وەهمی وهتد دەستی دایە دزیکردن لەشارێ.

دواین دزی کردن وگەندەڵی لەشار کەپێم وایە کۆتا دزیکردن وگەندەڵی نابێت وبەردەوامی دەبێت ئەویش لەبواری تەندروستی دایە کەئیستا هەرایەکی ئیعلامی گەورەی لەسەر دروست بوە ئەوەی سەیرە بەدرێژای ئەومێژوو وپانۆرامای دزیکردنە لە شاری هەڵەبجە تائێستاو ئەمڕۆ یەک دز لەودزە گەورانە نەگیراوەو سزانەدراوە تەنها سێ گەنج نەبێ لەساڵی ١٩٩٢ سزادران وگیران ئەویش لەسەر دزیکردن بوو لەتاکە سەخسێ نەک شارێ ئەویش دزین وسەربڕین وفرۆشتنی مانگای کابرایک بوو کەدواتر خاوە ن مانگاکە سەری بڕاوی مانگاکەی خۆی ناسیبوویەوە وبەوجۆرە دزیەکە ئاشکرابوو ئەوسێ گەنجە گیران ودانیان بەدزیکردنەکەدا ناو داوای لێبوردنیان کردوو وتیان هەڵەبووین بەڵام حاکمان ودەسەڵاتدارانی شارو چەند مەلایەکی ئاینی ئەم داوای لێبووردنەیان قبووڵ نەکردوفتوای ئەوەیاندا کەدەبێت ئەم سێ گەنجە بخرینە ناو لۆریەکی گەورەوەوسەرو وورگ ودەست وقاچی مانگاکە بکرێتە ملیان وبۆچەند سەعاتێک بەناوبازاڕی شاردا بگەڕینرین تاوەکوببنە پەندو عیبرەت ئەوەبوو هەرڕێک ئەوفتوایەیان جێ بەچێ کرد بەناو بازاڕوشاردا گەڕاندیان ودونیا بەردوپێڵاو تەماتەوقسەی ناشیرینیان تێ دەگیراکار گەیشتبوە ئەوەی هەندێ لەمەلای تووندڕەو گوتوبیان دەبێ یاسای شەرع جێ بەجێ بکرێت ودەستی هەرسێکیان ببڕدرێتەوە.

باوەڕ بەکەن بەدرێژای مێژووی هەڵەبجە هیچ وەختێ هەڵەبجە قەڕەباڵەخی وەهای بەخۆوەنەدیبوو کەئەوسێ گەنجەی تیادا لە ناولۆریەکدا سزادرا کەبەداخەوە دەکرا ببەخشرانایە ئیسلاح بکرانایە چوون ئەوان دانیان بەهەڵەکەیاندا نابوو زۆر پەشیمان بوون وزۆر پاڕانەوە کەعەفو بکرین نەک بەوشێوەیە سوکایەتی وئیهانەبکرین ومەسەلەکە بەوشێوریە گەورەبکرێت یان بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بکرایە بەهەرحاڵ من لەگەڵ هیچ شێوە دزیکردنیکدانیم خەڵکی هەڵەبجە ئەم جیرۆکەیان زۆر باش لەیادەوهەرگیزلەیادیان ناچێتەوە بەڵێ لەکاتێکدا ئەم سێ گەنجەی تیادا سزادرا گەرمەی کاتی ئاودیوکردنی شۆفڵ وگەڵابەو دەڕاسەوگرێدەروئۆتۆمۆبێلی فەرمانگەکان بوو بۆئیران لەلایەن دزەگەورەکانەوە بەڵێ ئەم سێ گەنجە دزیان لەشەخسێ کرد ئاواکرانە پەندی زەمانە بەڵام دزەگەورەکان ئەوانەی کەدزیان لەشاریک کرد ئەوانەی دزیان لەهەرێمێک کردموعەزەزوموکەڕەم دێن ودەچن وپلەو پۆستیان درایە وبوونە خۆشبەختی زەمانە نەتایەی شۆفڵ کرایە ملیان ونەسوکانی گەڵابە وگلێدەرودەڕاسە!!!

Leave A Reply

Your email address will not be published.