ئەوەی زلەیەکی کێشابەسەرۆک فەرەنسا تەرەفداری هێلک زەردەکانە ئەمڕۆ دادگایی کرا:
تایبەت بەئەڵتەرناتیڤی شورایی فەرەنسا/
ئەمڕۆ ١٠/٦/٢٠٢١ ئەو پیاوەی کە زلەیەکی لەئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دا دادگایی کرا ،پاش لێکۆڵینەوە دانی نا بەوەی کە تەرەفداری هێلک زەردەکانە . تایبەت بەم کردەوەیە دادگا بڕیاری دا بە چوار(٤) مانگ زیندانی کردنی . هەروەها هەتا (٣ ) سێ ساڵی تر مافی دەنگدانی نیە.
*ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەکاتی گەڕان و سەردانی کردنیکردنی شار وناوچەکانی فەرەنسا دا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن داوایی لەخەڵک دەکرد دەنگ بە خۆی حیزبەکەی بدەن.لە ٨/٦/٢٠٢١ لەناوچەی درۆم ( Drôme ) ،لەکاتی کۆبونەوەی خەڵک، ئیمانوێل ماکرۆن چووە ناو خەڵک بەڵام پیاوێک یەک زلەی لەئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دا.ئەمڕۆش دادگا سزای دا.
*هێلک زەردەکان بریتین :خەڵکی ناڕازی لەکرێکاران وخانەنشینانی فەرەنسا کە ماوەی نزیک بە دوو ساڵە خۆپیشاندان دەکەن بۆ باشتر کردنی ژیانیان وجێبەجێکردنی داواکاری وخواستەکانیان.