ژیانی ڕاستەقینە لەناو سروشتدایە

0

نیان ٸیبراھیم

کاتێ ٸەگەمە ٸەو ساتە وەختانەی شێتی ٸەمگرێ و لەھەندێ پڕوپوچی دونیا کەلەیی دەبم سەری خۆم ھەڵ ٸەگرم و ٸەچمە ٸامێزی سروشت لەگەڵ زەردەی ٸێوارەدا کەوتمە پیاسە بەسەر گژو گیاکاندا. گەرەکمە درێژە بەم پیاسەیە بدەم بەناو تەلیسمی سیحراوی ٸەم دەڤەرەدا،دڵم زۆر پەیوەستە بەخاکەکەی ٸەوخاکەی ٸاشنابوم بە عەزابەکانی ،چونکە زیاد لە پێویست نزیکە لە دڵمەوە ٸازارەکانی لەو دیو ڕوخسارە قەشەنگە کەیە وە دەبینم ھەمو شتێ سادەیەکی مناڵانەی ھەیە ھیچ کێشەو گرفتێ ٸازارت نادەن لەو دیو ڕواڵەتەکانەوە ھەوایەکی دێھاتی .بۆنی پونکە و بەھێ لێدێت پەردەی چیاکان ،دۆڵەکان ،درەختەکان ،سەکۆی بەردین چێژێکی تەماعکارانەوە لەزەتت پێ دەبەخشێ کە ٸەیانەوێ پێت بڵێن مرۆڤیش نەوەی ٸاژەڵە، بەڵام تۆزێ عاقڵترو کەمێ نامۆڕاڵترە .

لەناو ٸەو دەشتە پڕ پڕٸەبم لە ٸارامی و میھرەبانی وەک مناڵێکی گچکە پاک و بێگەرد بەم لاو ٸەولا ڕادەکەم و ٸەڵێی بەدوای باوباپیرە بەربەریەکانما ٸەگەڕێم تا دەستێ بێنن بەسەرماو دوا بەرەکەتی خۆیانم بەسەرا بپڕژێنن .

لەمابەینی دوو لقی دارێکەوە تیشکی زەردە پەڕێ بەو ھەمو ناسکیەی خۆیەوە سەرەتاتکێم لێ ٸەکات منیش ٸەمەوێ دوا ھەمین یادگاریم لەناو وێنەیکدا پێش تاریک بون تۆمار بکەم خۆم خزاندۆتە نێو گوڵەکانو بۆنی گژو گیای تەڕم لێدێ ; چەن تابلۆیەکی دڵگییرە پەنجەکانم لەسەردوگمەی کامێراکەیەولە زومی کامێراکەوە پەردە لەسەرپەنجەرە و ژیان لا دەدەم بە ناسکی وزەردەخەنە وە سەیری چاوە ھەنگوینیو پڕ نوری کوڕە شوانێ دەکەم تاوێنەیەکی ٸەفسونا وی جوانم لە یادەوەریدا بۆ بەجێبێڵێ چەن جوانە کە ٸەم تولە ڕێگەیە پڕ ئەبێت لە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ ھەندێ لەو گوڵانە چەپک ٸەکەم گەرەکمە چایەکی گوڵە بەیبونتان لەسەر خەڵوز بۆ دەم بکەم گوایە بۆ ئازاری گەدە و کەم خەوی باشە لەولاوە دارێکی هەنجیرم بەدی کردلەناو سەبەتەیەکا چنگێکیانم بۆ مناڵەکانم هەڵ گرتوەو ئەمەوێ لەگەڵ ئەم هەمو شیرینیەی خۆیانەوە مرەبایەکیشیان بۆ دروست بکەم وا بەدووای هەنار دا عەوداڵ ممەراقمە دوو سێ هەناری دڵ پڕبۆ کوڕە بچوکەکەم لە دارێ لێ بکەمەوە لەو سەرەوە سەیری پێدەشتەکە دەکەم .

ئەم قەد پاڵانە هێندە جوان سەوز کراون ئەڵێی خودا تازە ئەم زەویانەی وەک کراسیێکی گوڵگوڵی خانمێ یەکێکیان زەردو بنەوشەییو و ئەمەی تریشیان پەمەیی چێکردوە ٸەیانەوێ پێت بڵێن پەیامی مەسیح وا ٸاسان نەبو ٸەو ھەمو ٸەشکەنجەو ٸازارەی چەشت تا گوناحە نەکەین کەچی زۆر بێبەزیانە و ژێر بەژێرانە کەڵبەکانمان لە پشتی یەک قوڵ قوڵ بەناو لاوازترین دەمارا گیر ٸەکەنو ٸێسکو پروسکی یەک ٸەشکێنین .

وا پڕ بەدڵە شکاوەکەم لە غوربەتی شاروحوزنی نادۆستی کەسەکانم سەیری ٸاسمان ٸەکەم وەک مەلێ کەلە گەرمەی بەفر باریندا لەسەر پەلکی دارێ ھەڵنیشتوەو ستران دەچڕێ لەپڕ دڵم داوای کراسێکی شین شین ئەکات لەم لاپاڵە جوانە گومان ئەکە ی سەرچاوەی ڕەنگەکان سروشتە یا ن تەلیسمە هێشتا نەبۆتە شەو و دەنگی بولبولو چریکەی پاساری و ویزە ویزی ھەنگ گوێمی تەنیوە لێ بۆنی قەرسیلە تەڕەکان تا کۆڵان هاتوون دارچوالە نەما نەیڕنمەوە لە دوورەوە ڕەزە ترێکان باوەشم بۆ ٸەگرنەوە بەخەیاڵی مەنجەڵێ یاپراخی گەڵامێوەوە بەردێ لەبن پێم ھەڵەزنێ ودێمەوە ھۆش خۆم بەقاچێکی ھەڵاوساوەوە شەلە شەل بەرەو ٸاوایی دێمەوە لەتاو ٸازار کوڵی گریانم ٸەتەقێ کەچی ھێشتا بەپێکەنینێکی فرمێسکاویەوە ھاوار ٸەکەمم وای لە م دەشتە چەنە ژیانیان تیایە ھەمو شتێ لێرە نەشئە ئەدەن بەم عەدەنە ووشکەڵاتوە ی ناونراوە جیھان.

ٸەزانن ٸێمەو مانان کە ھەست دەکەین ژیانی ڕاستەقینە لەناو سروشتایە چەندە تامەزرۆین بۆ کۆکردنەوەی گوڵ و گژو گیاو تەنانەت لەدڕکیش خۆشبەختیو دڵ خۆشی بێنینەوە بۆ ماڵەکانمان نزا دەکەین ٸەوانیش پڕ بەدڵو چاویان بۆنی کەن و وەک ٸێمە پێیان جوان بێ کاتی ٸاوابونی خۆر گوێ چەمەکان پڕ ئەبێت لەو منداڵو باوکانەی کە لەسەر باخو ڕەز گەڕاونەتەوەو بە ڕاکردن ئەڕۆنەوەچوون ئەزانن دایکێک لە چاوەڕوانی و میحبەتدا سفرەیەکی لەبەر باڵای ٸە واندا ڕاخستوە .

لە بانیژەی سەربانەکانیش وردە نان ڕۆکراوە ئاخر کوکوختیو پەڕەسێلکەکانیش بەشیان هەیە لەم سەفەری جوانی و میهرەبانییە ; ڕەنگە میهر لەم تولە ڕێیانەدا تا ئاسمان بەرز بێتەوە و ئەو دیودەرگاکان پڕیەتی لەو ژنانەی چاوەڕووانی گەڕانەوەی هاوسەرەکانیانن ; ٸای ژنەکان چەندە شەبیهی گوڵن لە پەرش کردنی جوانی بەسەر ژیانا خۆزگە ٸەیانزانی چەن ناشرینن کاتێ چنگ لەبرینەکانی یەکتر گیر ٸەکەن یان دەست ٸەخەنە بینە قاقای خەونە جوانەکانی ژنێکی دی,پیاوەکان وردە وردە بە مشتێ میوژوو باوەشێ سۆزو کۆڵێک هیلاکی ئەگەڕێنەوە لەسەری کۆڵانەوە حەوسەڵەی هیلاکیان نامێنێت و پێش ٸەوەی لە تەقو لبابی دەرگاکە بەتەواوی بدەن نزایەکی سپاس گوزاری واڵا دەبێ بۆ ئاسمان ٸێرە ٸەو شوێنەیە کە تەنھا ٸەتوانی پڕ بە دڵ سادە بی و خۆشەویستی ببەخشی و تا سەر ٸێسقان نزا دەکەی ھەموان تەنھا مرۆڤ بن جیاکاری نەکرێ لەنێوان ژنێتی و مرۆڤ بون نەفرەت ناکەی لە ڕەچەڵەک و خۆت وابەستەو پەیوەست دەکەی بەخاک بەڵام کاتێ ھەست دەکەی باوەشی نیشتمان واڵایە بتلاوێنێ وەک کۆرپە نازدارەکەی خۆی ٸەو گەرمیە جوانتر دەرە کەوێ ھیچ نەبێ دەزانی ٸەتەوێ لەناختدا مشتێ کەرامەتت پێ ببەخشێ ولەدەرەوەش ھەندێ عەدالەتو ٸازادی.

ٸەم سروشتە خۆشه‌وییستە چەن دڵڕفێنە ئه‌وه‌نده‌ش كاریگه‌ر و سیحری ڕاكێشانی هه‌یه‌؛‌ نه‌ پێگه‌ی ئاینیی ده‌ناسێ؛ نه‌ پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی؛ ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری زه‌لیل وبچووكردووه‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌م خۆیدا؛سه‌رسه‌خترینووشكترین مرۆڤی خستووه‌ته‌ بۆسەی خۆیه‌وه؛ ھەمو شتێ ٸاماژەیە ژیانی ڕاستەقینە لێرەیە مێژووی مرۆڤایه‌تی كه‌نموونه‌یه‌كی نییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌م نموونه‌ی پیاوانی ئانیی مه‌لاو مه‌لازاده‌ و شێخ و مورید ی نه‌بینیوه‌ كه‌ چۆن گیرۆده‌ بوون له‌ پێناو گه‌شتن به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یاندا لەناو جوانی سروشتا دەروێشانە نەژیابن لێرە ژیان فرەڕەنگە مەستی جوانی و تێڕامانو تەسوفی ڕۆحە ھەرچەنە مرۆڤ دەتوانێت بەفکروئیرادە وفەلسەفە ژیانێکی زۆرخۆش دروستبکات لەبیئەیەکی زۆر ناخۆشیشدا بەڵام لەناو ٸامێزی سروشتا بێتاقەی جێینابێتەوە وبێزاربون لەژیان واتای بێ ئێرادەیی ونەبونی فکرو ڕامانە بۆژیان واتای تەسلیم بونە واتای مردنە.

لەم ٸامێزە سەوزەدا ھەمو شتەکان پێمان ٸەڵێن ٸێمە ٸەوانەمان خۆش ٸەڵێ بەدیدێکی جوانەوەدەڕواننە مرۆژیانو کاروو ماندووبوونەکانیان لێرە پێت ٸەڵێ لەکوێدا وەستاوی تا ھەناسەی قوڵتر ھەڵمژیو ٸینجا گوڕ بەیتە خۆت بەگوژمێکی نوێ ھەمو شت پیرۆزە و ھەموخۆڕاگروکۆڵنەدەرین هەرچەندگەورەترین فاکتەری کاریشیان لێ وەرگیرابێ بەڵام جوانتر کاردەکەن و بێ هیوا نابـــن.

وەک یۆھان گۆتە لە ڕۆمانی [ئازارەکانی ۆرتەری لاو].دەڵێ :- سروشت هەمووانی لە نێو بازنەی خۆی دەستبەرسەر کردووە.مرۆڤ لەوە بێتواناترە بتوانێ سنوری بازنەکە تێپەڕێنێ،یانژی قووڵتر بەنێویدا ڕۆچێ بێ ئەوەی بمانەوێ یان چاوەڕوان بین،سروشت بە نێو چەرخی سەمائاسای خۆیدا دەمانبات و دەمانبات و دەمانبات،تا سەرەنجام شەکەت دەبین و لە باوشیدا خامۆش دەبینەوە.

• سروشت تا ئەبەد،بونەوەرگەلی نوێ دەئافرێنێت.ئەوەی ئێستا هەیە،هەرگیز نەبووە.ئەوەشی هەبووە،هەرگیز نابێ و ناگەڕێتەوە.هەموو شتێک نوێیە و وێڕای ئەمەش،هەر شتێک کە هەیە، هەر هەمان ئەوەی پێشووە ئێمە لە کۆشی سروشتدا دەژین و سەرەڕای ئەمەش،نامۆین پێی.سروشت، لەگەڵ ئەوەی بێ وەستان مشتومڕییەتی لەگەڵمان،بەڵام هەرگیز نهێنی خۆیمان بۆ ئاشکرا ناکات.

ئێمە هەردەم دەمانەوێ داگیری بکەین و بەسەریدا زاڵ بین،لێ لەزاڵبوون بەسەریدا شکست دەهێنین.سروشت بە ئاشکرا بنەچەی هەموو زیندەوەرانی لەسەر [تاکێتی] ڕۆ ناوە،لێ سەرەڕای ئەمەش،هیچ بەهایەک ناداتە تاک. کاری سروشت خولقاندن و وێرانکردنی ئەبەدییە و هەرگیز هیچ کەسێکیش ڕێی لە کارخانەکەی نەکەوتووە! • با لێیگەڕێین ھەروا ٸارام بێ دیوە جوانەکەی ژیان پیشان بدات سەرەڕای ئەو ھەموو وێرانکاری و جەنگ کارەساتانەی مرۆڤ بەرھەممیان ئەھئنێ ھێشتا سروشت جوانی ئەفسوناوی خۆی ھەیە ھاوکێشەکە ھاوسەنگ ئەکات . •

 10 -6-2021 سلێمانی

Leave A Reply

Your email address will not be published.