شاری سلێمانی:بەهۆی تەقەکردنەوە چەند کەسێک برینداربوون بەڵام کەسیش دەستگیر نەکراوە

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی سلێمانی /
ئێوارەی ٢١/٦/٢٠٢١ لەشاری سلێمانی،کوردستانی عێراق بەهۆی تەقە کردنەوە چەندین کەس برینداربوون .
بەپێی زانیارییەکان کە دوای ئەوەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەسەر پردی ئەبوسەنا بازگەی کاتیان داناوە،لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کچیێکی شێخ جعفر بە ئۆتۆمبێل کەوتۆتە ناو بازگەکەوە و هێزە هاوبەشەکەش وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی پشکنینیان بۆ کردوە، ئەم کچەی شێخ جعفر ڕەتی کردۆتەوە کە پشکنینی بۆ ئۆتۆمیلەکەی بکرێت بەپەلەتەلەفۆنی بۆ باوکی کردووە کێشەکەی باسکردووە .
دواتر هێزەکەی باوکی کەناوی  ( هێزی ئاڵتونیە )، چوونەتە شوێنەکە  و بە چەکی بیکەیسی و دۆشکە تەقەیان لە هێزە کانی ئاسایش  کردووە و ئەوانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/٦/٢٠٢١  جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم ڕووداوە  راگەیاندووە  لەکاتی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوودا لە هەولێر بووم و ئاگام لە بابەتەکە نەبووە. 
دادگا داوای هەرکەسێک بکات ئێمە ئامادەین بینێرینە بەردەم دادوەر ئاماژەی بەوەشکرد:” هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش با لێکۆڵینەوە بکەن و دادگا داوای هەرکەسێک بکات ئێمە ئامادەین بینێرینە بەردەم دادوەر”. 
بەپێی سەرچاوەیەک نەی ویست ناو ئاشکرابکرێت بەئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاند : ئەوا چەندین ڕووداوی تەقەکردن هاوشێوە ئەم ڕووداوە لەشاری سلێمانی ڕووی داوە لەماوەی ڕابردوو دا ،تایبەتە بەم ڕووداوەش ئەوەی خستە ڕوو کە بەهۆی رووداوکەی ئێوارەی دووشەممەوە ١٠ کەس برینداربوون کە بریتی بوون لە  پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی و ئاسایش و هێزە تایبەتەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
هەروەها ئەو سەرچاوە ئەوەشی باس کرد کە بەهۆی ئەم ڕوو داوەوە کەتێیدا چەندین کەس برینداربوون بەڵام تا ئێستا هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و بریندارەکانیش لەژێر نەشتەرگەریی و چارەسەری پزیشکیدان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.