بیروبۆچونی حزبی شیوعی بەریتانیا لەبەرانبەرڕژێمی نوێی جیھانی

0
کۆسەلان ڕەشید هەورامی
لەڕۆژنامەی دەنگی گەل«صوت الشعب»ئۆرگانی ناوەندی حزبی شیوعی سوریاوەوەرگیراوە.لەکۆڕێکداکەلە٢٧/٢٥تشرینی یەکەمی ساڵی ٩٩٤داگیرابوولەیادی٧٠ھەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی سوری دا.
«ئەندریاس بروکس»سکرتێری پەیوەندی دەرەوەی حزبی شیوعی نوێی بەریتانیا,ووتی.ئەوشۆرشەدژایەتیەی کەدەستەوتاقمەکەی گۆرباچۆف بەھاوکاری دەوڵەتەئیمپریالیزمەکان نەخشەییان بۆکێشا.
ئەومەبەستەی نەھێنایەدی کەبۆیی دیاری کرابوو،کەئەبوایەھەموو،ووڵاتەسۆشیالیستەکان ھەڵبتەکاندایەوحزبەشیوعیەکان لەکاربخرانایەیان لەناوببرانایەلەڕێگەیی سەپاندنی ئایدیۆلۆژیەکی چەواشەوە،لەبریتی ئایدیۆلۆژیایی مارکسی لینینی ئەوئایدیۆلۆژیایەی کەداوای ھاوکاری چینایەتی ئەکات.
ڕژێمی نوێی جیھانی کەلەئەنجامی خیانتکاری پەیدابووڕژێمێکەکێشەیی چینایەتی تیادازۆرتوندوتیژئەبێ.ئەم سێ کۆمەڵەئیمپریالیزمەیی کەپەیدابوون،واتەئەمریکاویەکێتی ئەوروپی وژاپۆن،لەئەنجامی سەرەکیان داھاوکارن،کەئەویش تێکشکاندنی ڕژێمی سۆشیالیستی یە.
بەڵام ئەم ئامانجەیان شکستی ھێنا،ئەوەبوولێدانی شۆرشی چیتی کەگۆرباجۆف وویستی سەرپەرشتی بکات لەگۆڕەپانی «تیان ئان مین»داتێک شکێنراوکۆریایی دیموکراتی میللی وڤێتنام ولاوس وکوبایی خۆراگروکۆماری چینی میللی خۆیان ڕاگرت وھەرماون.
لەدەوڵەتەئیمپریالیزمەکاندابێکاری وھەژاری وتاوان ھەرلەزیادبووندایەشان بەشانی قوڵ بوونەوەی تەنگ وچەڵەمەیی ڕژێمی سەرمایەداری دڕندەوتوندوتوندوتیژبوونی کێشەلەنێوان ئەوکۆمەڵ وکەرتانەدا.
ئێمەوایی بەچاک ئەزانین کەیەکەمین ھەنگاودامەزراندنی«ئاژانسێکی ھەواڵی شیوعیەت »ھەبێت لەسەرانسەری جیھاندا،کەھەواڵ شارەزایی وخەباتی ئەوحزبانەلەھەرپێنچ کیشوەرەکەدائاڵ وگۆڕبکات.
ئەبێ ئەم ھەنگاوەبایەخی تەواوی پێبدرێ بۆپێکەوەنانی «بزوتنەوەیەکی بەکار»لەپاشەڕۆژداپشتی پێ ببەسترێ بۆڕووبەڕوبونەوە.
ئەوبەیان نامەیەی کەلەشاری بیۆنگ یانگ ،بەنوێنەرایەتی نزیکەیی ١٠٠حزب وبزوتنەوەمۆرکرا،بکرێ بەبناغەبۆپێک ھێنانی «یەکێتی کارکردن»دژی ئیمپریالیزم،جگەلەمەش شیوعیەکان لەھەمووجیھانداپێویستیان بەیەکێتی نێونەتەوەیی ھەیە،وەکوجاران،بۆبەرھەڵستی زۆرداران وچەوسێنەران.
گەورەترین گۆرانکاریەک کەلەم چوارساڵەداڕووی داوەئەوەی کەبزوتنەوەی شیوعیەت جارێکی ترخۆی کۆبکاتەوەدوای ئەوکارەساتەی بەھۆیی ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەری ھات.
چەواشەکردن ئەگەرفرەلایەنەکەی گۆرباچۆف بێت،یان بالۆرەکەی شیوعیەتی ئەوروپا،ھەردوولایان متمانەوڕاستیان پێ نەماوئەوحزبەشیوعیانەی دوای ئەوان کەوتن،بەتەواوی وازیان لەلینینیەت ھێناوبگرەلەمارکسیەتیش دورکەوتنەوە.
یەک شەمە
٢٠٢١/٦/٢٧
Leave A Reply

Your email address will not be published.