ئێران:لەسێدارەدان درێژەی هەیە،بەندکراوێکی سیاسی سزای لەسێدارەدانی بەسەرداسەپا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

لە٣٠/٧/٢٠٢١ بەندکراوێکی سیاسیی سزایی لە سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بەگوێرەی زانیاریی ەکان ئەو بەندکراوە ناوی (“حوسێن خەیری” خەڵکی کرماشان )  کە یەکێکە لە دەست بەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی سزایی لە سێدارەی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی زانیاری یەکانی ناوخۆی ئێران  ڕۆژی چوارشەممە ٣٠/٧/٢٠٢١ ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی، پارێزەری “حوسێن خەیری” حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراوی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە پشتڕاست کردەوە.

کەلەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سەرۆکایەتی قازی ئیمان ئەفشاری، به تۆمەتی “موحاربه لە ڕێگەی خاپوورکردنی مڵک و ماڵی گشتیی بەمەبەستی دژایەتیکردنی ڕێژێم “، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

پارێزەری ناوبراو وتی: “تاوانی موحاربە، لەگەڵ تاوانی حوسێن خەیری، یەک ناگرێتەوە و هۆکاری موحاربەشیان بۆ وێرانکردنی مڵک و ماڵی گشتیی بە مەبەستی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.