فەرەنسا:پاش هەرەشە کردن ساندرا بەچەقۆ کوژرا،٥٦ ژن تەنها لەساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتی فەرەنساکوژراوە

0
تایبەت بەئەڵتەرناتیڤی شورایی: 
ڕۆژی هەینی ٢/٧/٢٠٢١ ، لە بۆردۆ  لەفەرەنسا ژنێک بەناوی (ساندرا ) لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دا بە چەقۆ ئەکوژرێ.
بەگوێرەی زانیارییەکان پێشتر هەڕەشەی کوشتنی لەلایەن هاوسەری کۆنی لێکراوە ، دواتر سکاڵای لەسەر هاوسەری تۆمار کردووە، ئەوەی شیاوی باسە چەندین جار سکاڵای لەسەر هاوسەرە کۆنەکەی تۆمارکردووە، هەر بەهۆی هەڕەشەکانی هاوسەرەکەیەوە  ئەم ژنە کەدایکی کچێکی چوارساڵە نامەی بۆ سەرۆکی فەرنسا (ئیمانیۆل ماکرۆن) نوسیووە باسی هەڕەشەکانی کەلێی کراوە کردووە و ترساوە لەکوژرانی.
(ئیمانیۆل ماکرۆن) وەڵامی نامەکەی ساندرای دابۆوە بۆی نوسی بوو کە موچرکی بەلەشیداهاتووە لەکاتی خوێندنەوەی نامەکەیدا چونکە ئەو ژنە زۆر باسی معاناتی وبارودۆخی خەراپی خۆی کردبووە.
بەداخەوە ساندرا لە ڕۆژی هەینی کوژرا ،بەم کوشتنەش لەوڵاتی فەرەنسا تەنها لەساڵی ٢٠٢١ ئەوە ٥٦ هەمین ژن بکوژراوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.