سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان:داوایی ڕاگرتنی لێ بڕینی موچە دەکات

0
لەنامەیەکی کراوەدا یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی کە ئاراستەی حکومەت وپەرلەمانی کوردستان کراوە تێیدا داوایی کۆتایی هێنانی لێ بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستانە وەک خۆی :
 
بەناوی خوای بەخشندە و میهربان

 

یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان
لق سلێمانی
ژمارەیی
بەرواری/٦/۷/۲٠۲۱
                                بابەت/بەیانامەی ناڕەزای ئیتر بەسە لێبڕینی مووچە
ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەڕۆکی هه رێم و سەڕۆکی پەرلەمانی کوردستان
سە ڕۆکی حکومەتی هه رێمی کوردستان کۆتایی بە بڕینی مووچە بهێنن سەڕەرای ئەوەی کەوا نرخی نەوت (۲٠)دولارەوە بووە (۷٦) دوڵارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی۱٠٠٪زیادی کردووە هێشتا حکومەت  هه ر زۆڵم  دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە ۲۱٪موچە  دەبڕێت داواکارین بە زووترین کات کۆتایی بهێنی بە لێبڕینی موچە وە ئەگەر کۆتایی پێ نەهێنی ئەوە خراپ دەشکێتەوە بەسەر حکومەتدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەست پێ دەکات داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەی و ئەوانەی کە دەرکراون بگەڕێتەوە سەرکارەکانیان
سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان
لق سلێمانی

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.