زڕ دایکێک دەبێتە پەناگەی سێ منداڵی هاوژینە مردوەکەی

0
(فەرمان چۆمانی) تایبەت بە ئەلتەرناتیڤی شورایی :
فەخریە عەبدوڵڵا دانیشتووی شارۆچکەی سەرکەپکانی ئیدارەی راپەرینە.
ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ شووی بە پیاوێک کرد کە خاوەنی سێ منداڵی دایک مردوو بوو، بەڵام لە شەڕی داعش دوای ساڵێک و پێنج مانگ لە هاوسەرگیری کردن، مێردەکەی لەشەری داعش دەبێتەیەکێک لەگیانبەختکردوانی ڕیزی پێشمەرگە، فخریەلەتەمەنی گەنجێتیدایە.
لە نێوان دووبارە هاوسەرگیری کردنەوە و ٣ منداڵی هاوسەرەکەی، بەخێو کردنی منداڵەکانی هەڵبژارد ، ئێستا بۆتە پەناگەیەک بۆیان ، پێچەوانەی ئەو زر دایکانەی کە مامەڵەی خراپ لەگەڵ منداڵی هاوسەرکەیان دەکەن، ئەو وێنایەکی جوانی بە زر دایک بەخشیوە. لەم فیچەرەدا سەرنجتان بۆ ژیان و گوزەرانی فەخریە و مندالەکانی رادەکێشین.
*ئەوبەدواداچونە لەخولێکی( ڕێکخراوی ئەنتەرنیوز)لەژێرناونیشانی( دەنگەکانمان) بۆژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی کوردستان لەسەر (هەستیاری جێندەری) ئامادەکراوە.
ئەمەی خوارەوەش ڕاپۆرتی ڤیدۆی یەکەتایبەت بە  ئەڵتەرناتیڤی شورایی یە لەگەڵ ئەندامانی ئەو خانەوادە یە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.