بەیاننامەی هاوپشتی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان بۆکرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە!

0

سەرلەبەیانی دوشەممە رێکەوتی ١٢ی تەموزی ٢٠٢١جارێکیتر کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە بۆخواستی قازانجی ساڵانەو دەستەبەری سەڵامەتی شوێنی کارو سەرفکردنی کۆمەڵێك شایستەی دارایی خوپیشاندانیان ئەنجامداو دەستیان لەکارکردن هەڵگرت.

مانگرتنی کرێکاران دوای ئەوە راگەیەنرا کە تەوای رێکارە یاساییەکانیان گرتۆتەبەر و بەقەولی خۆیان تەنها بەرێوەبەرایەتی کارگەیە کە دەستی دەستیان پێدەکات و شایستە داراییەکانیان بۆسەرف ناکات،بۆیە ناچار دەستیان بۆ خۆپیشاندانومانگرتن لەکارکردن بردوەو هوشداریشیان داوە بە خاوەنی کارگە کە ئەگەر بەزوترین کات خواستەکانیان جێبەجێ نەکەن ئەوە بە تەواوەتی کارکردن لە کارگەی ناوبراو رادەگرن.

ئێمە لەرێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەکوردستان هاوپشتی خۆمان بۆ داواکاریەکانی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە رادەگەیەنین وداوالە گشت سەندیکاورێکخراوو یەکێتیە کرێکاریەکان دەکەین کە پشتگیری خۆیان بۆ ناڕەزایەتی و خواستەکانی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە ڕابگەیەنن و فشار بۆ ئیدارەی کارگە بهێنن تا خواستەکانی کرێکارەکان جێبەجێ بکات.

هاوکار داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بەرپرسیاریەتی خۆیان نیشان بدەن بۆ ناچارکردنی ئیدارەی کارگەی ناوبراو بە ڕەچاوکردنی یاسای کار و دانی قازانجی ساڵانە و باقی خواستەکانی دیکەی کرێکاران، بەتایبەتی کە بڕیاری پێدانی قازانجی ساڵانە بە فەرمانی وەزاری ئاراستەی کارگە کراوە و سنورێك بۆبریارە یەکلایەنەکانی خاوەن کومپانیا دانین.

بژی خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکار

دەستەی کارگێری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەکوردستان

١٢یتەموزی ٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.