پەرەگرافێک لە دوا وتارم سەبارەت بە کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی و پرسی هاوسەرۆک.

0

عبداڵلە محمود 

هێنانی ئەلگۆی هاوسەرۆکی لەناو خانەوادەی بۆرژوازی کوردا، داهێنان و هەنگاوێکی پێشڕەوانە نەبوو بە ئاقاری وەڵامدانەوە بە کێشەی رابەریدا، بەڵکو بۆ پیرۆزراگرتنی سەرۆک لەنێو بزوتنەوەی کوردایەتیدا دەستی بۆ برا، ئەلگۆیەک بوو یەکێتی بەچەکوشکارییەکی نوێ لە قاڵبێکی نەخوازراودا ویستی دایبەسەپینێت تا ناکۆکیەکانی ناوخۆیی پێ دابپۆشیت…
پرسی هاوسەرۆک لەنیو ناسیونالیزمی کوردی تورکیادا، بەدیاریکراوی لە ناو پەکەکەدا و خەتی ئاپۆدا دەرکەوت، ئامانج لەو ئارایشە بۆ رابەری لەناو رەوتی پەکەکەدا ئەوەبوو، کە ئاپۆ بۆ ئەبەد سەرۆکە و لەجێگای ئەوە فۆرمی هاوسەرۆکیان بە دانانی پیاو و ژنێک وەک راگرتنی هاوسەنگی جیندەری، بەدەستەوە گرت و لەو ڕیگایەوە ویستیان ئاپۆ وەکو سەرۆکی قابیلی دەست لینەدراو بمێنێتەوە. بەهێنانی ژنێکیش بۆناو چوارچێوەی سەرۆکایەتی فۆرمێکی پێشکەوتنخوازی، لە قاڵبی پاراستنی ئاپۆی دەست بەسەرکراودا، ببەخشنە ئەو رەوتەی عەبدوڵا ئۆجەلان دای رشتبوو. دواتریش هەموو ئەو حزب و ریکخراوانەی ئیلهامیان لە سەرۆک ئاپۆ وەدەگرت، فۆرمی هاوسەرۆکیان کردە نەریتیکی سیاسی. بەکورتی خودی فۆرمی هاوسەرۆکی و بەخشینی جێگا بە ژنێک بەوێنەی هاوسەرۆک، هەرگیز بەمانای بەفەرمی ناسینی مافی ژن و پێشکەوتنخوازی پەکەکە نەبوو، بەڵکو بۆ ئەوە بوو دەست نەبرێت بۆ پێگەی ئاپۆ و عەبدوڵا ئۆجەلان بە سەرۆکی بمێنیتەوە.. هەر ئەو راستیەشە هێشتا هەموو لێدوانێکی ئاپۆ لەسەروی توانای بریاردانی هەموو هاوسەرۆکەکانی خەتی ئۆجەلانە، و هەموویان پەیرەوی دەکەن، واتە تائێستا ئۆجەلان لەگەڵ ئەوەدا دەستبەسەرەو ئیرادەی سیاسی ئازادانەی لێ سەلب کراوە، کەچی هاوسەرۆکەکان هەموویان گوێ لەمشتی ئەون بەبوونی هاوسەرۆکەکانیشەوە سەرۆک هەر ئاپۆیە… بەکورتی هێنانی پرسی هاوسەرۆکی لەلایەن پەکەکەو پاشان رەوتەکانی وابەستەیان بەهیچ جۆرێک نەپەیوەندی بەپێشکەوتنخوازی و نەپەیوەندی بەدابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە هەرەمدا و نە پەیوەندی بە بەخشینی پیگەی سیاسی و رابەری بەژنانە، بەڵکو راستەوخۆ بۆ ئەوە بوو کەس لە پیگەی سەرۆک ئۆجەلان کەم نەکاتەوە و ئەو وەکو سەرۆکێکی “بێهاوتا!!” بمێنێتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.