پارێزەری دۆسی یەی قادر قادری ڕەخنەی لەبڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر هەیە سەبارەست بە سزای بکوژانی قادر قادری

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

 ڕۆژی دووشەممە ٢-٨-٢٠٢١ دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر ۳ لە بکوژانی قادر قادری کە فەرماندەیەکی  پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا  سەپاند.

به‌ گوته‌ی پارێزه‌رانی دۆسییه‌كه‌، له‌ به‌رانبه‌ر كوشتنی قادری یه‌ك ملیار تمه‌ن وه‌رگیراوه‌.
دادگای هەولێر رۆژی دووی ئاب/ئۆگەست حوکمی لەسێدارەدانی بۆ سێ لە بکوژانی دەرکرد و دوانەکەی تریش پێنج سال زیندانی دەکرێن.
تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید “قادر قادری”، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆتادانیشتنی دادگا، بڕیاری سزادانیان لەسەر درا و لە دادگاش پشتڕاست کرایەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو پیلانە تێرۆریستییەدا بووە.
پارێزەرانی کەسوکاری تاوانلێکراو، بە ئاماژە بە دانپێدانانی تۆمەتباران ڕایانگەیاند کە تۆمەتباران دانیان بەوە داناوە کە دەستێکی دەرەکی، بەڵێنی پارەی پێداون بۆ تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری کە بڕەکەی یەک میلیارد تمەن بووە و دواتر پارەکەشیان بۆ زیاد کراوە.
دەستەی پارێزەرانی ئەو پەروەندەیە هەروەها ڕایانگەیاند کە بە گشتی سێ کەس دانیان بەوە داناوە کە لە بەرانبەر بەڵێنی وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن ئەو کارەیان کردووە و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو سێ کەسانە دەرکردووە و دوو کەسی دیکەش کە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە تێرۆرکردنی ئەو فەرماندەیەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە ٥ ساڵ زیندان و سزای نەختی حوکم دراون.
هەروەها پارێزەر  ( سورابی ڕەحمەتی  ) دەڵیت  :ئێمە بەو سزایە وحکومە ڕازی نین لەبەرئەوەی بەڵگەی تەواو دەدەین کەئەم تاوانە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم تیرۆرکردنەی ئەنجامداوە ،بەڵگەکانیش ئەوە کە ئیعترافی تاوانبارانە کە دەڵێن یەک میلیارد تمەن  بووە و دواتر پارەکەشیان بۆ زیاد کراوە ،تاوان باران دەڵێن لەسەر ڕاسپاردەی سوپای پاسدارانی ئێران ئەوکارە تیرۆریستی یە ئەنجام دەدەین.ئێمە داواکارین لەدادگای پێداچوونەوە کە ماددەی ٤٠٦ی سزاکە بگۆڕێت بە سزای ماددەی٢ی تیرۆر  ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠٠٦ بێت.
جێگای ئاماژەیە کە  قادر قادری فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، له‌ حه‌وتی ئادار/مارسی٢٠١٨  لە کوردستانی عێراق  تیرۆر كرا.سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، تەرمی شەهید” قادر قادری” لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە و هەر ئەوکات حزبی دێموکراتی کوردستان سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە تیرۆرکردنی ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار کرد.
Leave A Reply

Your email address will not be published.