تاڵیبان چۆن گەڕایەوە

0
وەستا جەلال 
تاڵیبان،داعش،مافیاکانی نەوت، دەسەلاتدارانی بنەماڵە و حیزب لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی لە ئەفغانستان،عێراق و کوردستان. لەهەناوی سیاسەتی ئابوری لیبرالیزمی نوێی سیستەمی سەرمایەداری هاتونەتە دەروە. ئەو دەسەڵاتەی بە کۆمپانیاو قاچاخچیانی نەوت درا، ئەو دزی و تاڵانیەی لە عێراق و ئەفغانستان و سوریا دەکرێت، ئەو بێکاری، هەژاری. برسیەتی و گرانیەی بەسەر خەلکی ئەو ولاتانە سەپێنراوە، بنەمای سیاسەتی ئابوری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بو.
سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و خۆپیشاندانەکانی تاران، بەغدا وکوردستان کەلە دەروەی دەسەڵاتی ئەمریکاو حیزبەکانی هاوپەیمانی ئەمریكا دەستی پێكرد. شکستی حکومەتی ئەفغانستان و عێراق لە حکومڕانی و پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری ئەمریکا بە پشتیوانی خەلک. دەخاڵەتی راستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و سوریا، بەهێز بونی حەشدی شەعبی، هەرورها تاكو ئێستاش بیروباوەڕی بەشێكی زۆر لە خەڵكی ئەفغانستان وەكو بیروباوەڕی تاڵیبانە، هەموو ئەمانە ناکۆکی زۆری لەگەڵ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسەت و ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە پەیدا کردوە.
ترسی ئەمریکا لە گۆرینی دەسەلات و حکومەتەكانی سەر بە ئەمریكا لە رێگای خۆپیشاندان و نارەزایەتی خەڵک، چونە پێشەوەی ئاستی وشیاری و بەردەوام بونی خۆپیشاندانەکان، کەڵەکە بونی قەیرانی ئابوری و چونەسەری ڕێژەی هەژاری و برسیەتی، وەلام دانەوە بە پرسیارەکانی خەلکی ناڕازی لە ئەمریکا سەبارەت بە مانەوەیان لە ئەفغانستان و عێراق. باشترین رێگا چارەی سیاسەتی ئابوری ئەمریکا بو بەبی گوێدان بە ژیان و گوزەرانی خەلکی ئەفغانستان، بەبی گوێدان بە مافی ئازادی و سەربەخۆیی ژنان، لاوان، رۆژنامەنوسان،…‌هتد،
یەکێک لە بەرپرسە بالاکانی سەربازی لە ئەمریکا دەڵیت: ( ئێمە لە ئەفغانستان توشی شکستی سەربازی نەبوین، ئێستاش لەروی سەربازیەوە دەتوانین لە بەرامبەر گەورەترین زلهێزی دونیا شەری بکەین).
کەواتە رێکەوتن لەگەڵ تاڵیبان، کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە کۆنەپەرستەکان لە ناوچەکە، شکستی سەربازی ئەمریکا نیە. مەبەستی سەرکی ئەمریکا لەو رێکەوتنەی لەگەڵ تاڵیبان، گێرانەوەی ئەو هێزە کۆنەپەرستە بۆ ئەفغانستان و ناوچەکە بە مەبەستی سەرکوتی هەر دەنگێکی ناڕازی و پێشکەوتوخوازە كە بەرژەوەندی ئەمریکاو هاوپویمانەکانی دەخاتە مەترسیەوە. بۆ پێش گرتنە لەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە سەربەخۆیەی کەلەداهاتودا بەبێ کۆنتڕۆلی ئەمریکا، دەیەوێت حکومەت بگۆڕێت .
رێگا چارە بۆ رزگار بون لە زولم ، چەوساندنەوە و کۆنەپەرستی سیستەمی سەرمایەداری، تەنها وشیاری مرۆڤە، مرۆڤ لە رێگای وشیاریەوە دەتوانێت ئەقل بەدەست بێنێت، تاکو بتوانێت ژیانێکی باشتر بۆ هەموان پێک بهێنێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.