٣١\٨\١٩٩٦ ناسراو بە (٣١ ئاب) ……………….. خیانەتە گەورەكە

0
هەتا خاوەنی ئەم دوو خێزانە دیكتاتۆرەبین خیانەت و کارەساتی ٣١ ئاب هەرگیز كۆتایی نایەت ، خیانەتی ٣١ ئاب لە ڕۆژهەڵاتماندایە ، لە ڕۆژئاواماندایە ، لە باكوورماندایە ، لە باشورماندایە .
بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێكمان خیانەتی ٣١ ئاب نەبێت بۆ ئەوەی هەر چوار پارچەكەی كوردستان یەك بگرێتەوەو شادبین بە دەوڵەتی كوردستانی گەورە ، پێویستە خۆمان ڕزگار بكەین لەدەست ئەم دوو خێزانە دیكتاتۆرە خائین و خۆفرۆشە .
ئەگەر ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی فریامان نەكەوتنایە، هێزە دڕندەكانی (سەدام حسێنی) دیكتاتۆر تەواوی هەرێمی كوردستانی داگیر دەكردەوە و جارێكی تر خەڵکی هەژارو ستەم دیدەی کوردوستان ئەنفال دەكرایەوە ، ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی بە ئێستاشەوە بەرژەوەندیان هەیە لە كوردستاندا ، كوردستان چۆڵ ناكەن بۆ خائین و خۆفرۆشەکان ، شوورەییە لە ئێستادا ئەم خائین و خۆفرۆشانە لە دەسەڵاتدابن ، دەبوایە دادگاییان بکردنایە و گەورەترین سزایان بدانایە و شاربەربیان بکردنایە .
بورهان مەجید
سلێمانی – كوردستان٣١\٨\‌۲۰۲۰
Leave A Reply

Your email address will not be published.