کوڕی بەرپرسێک خاوەن نانەواخانەیەک بەدەمانچە برینداردەکات

0

تیبەت بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠/١٠/٢٠٢١ لە شارۆچکەی حاجیاوا، لەسەر نان کڕین؛ کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەدەمانچە تەقەی لە وەستایەکی نانەواخانە کرد.

بەپێی هەواڵێک کەتایبەت بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی نێردراوە،لە ناحیەی حاجیاوا کوڕی بەرپرسێکی یەکێتیی چووە بۆ نانەواخانەیەک نان بکڕێت و وەستای نانەواخانەکە پێی وتووە، “دەست لەم نانانە مەدە، ئێستا نانی دیکەت دەدەمێ.” دوای ئەو قسەیەی کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتیی بە گولـلە وەستاکەی بریندارکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەدەست ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە خاوەنی نانەواخانەکە تەمەنی ٢٦ ساڵەو ناوی (بەهرۆز عوسمان محمد ) ،گولای (فیشەکی )دەمانچەی بەر سمتی کەوتووە  ئەوکەسەی تەقەی کردوە  واتە کوڕی بەرپرسەکە ناوی (سەرکۆ ) کە برایەکی بەناوی (سەرهەد )سەرۆکی شارەوانی بۆسکین هەروەها  باوکی بەرپرسێکی پێشمەرگەیە بەڵام خانەنشینکراوەلەئێستادا بەناوی (ڕەسوڵ حمە مستەفای بەردەشانی) ئەوەی شیاوی باسە لەسەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی بەعس بەرپرسێکی دیاری ناوچەکەبووە.

بەگوێرەی دوازانیاری تائێستا کوڕی ئەو بەرپرسە کە وەستای نانەواخانەکەی بریندارکردووە دەستگیر نەکراوە.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.