سەرنجێک لەسەرحزبی “شیوعی وکۆمۆنیستەکان”

0
عبدالرحمن رسول
کاتێک نەخۆشی یان پەتایەک بڵاودەبێتەوە ،بەهۆی هەرهۆکارێکەوە بێت ،پێویست دەکات بەزوویی شارەزایان وپسپۆڕانی بواری تەندروستی شەو ڕۆژ بخەنە سەریەک بۆ دۆزینەوەی دەرمانی چارەسەر .دواتر بە هەوڵی ماندووبوونی شارەزایان دەتواندرێت دەرمانی چارەسەر بۆ جۆری نەخۆشی وپەتاکە بدۆزرێتەوە و هەنگاوەکانی چارەسەر دەست پێ دەکات.دواتر هەنگاوەکانی ڕوبەووبوونەوەی دەست پێ دەکات وسەرکەوتوو دەبێت.
لەڕووی کۆمەڵناسی یەوە دەرکەوتووە کە چەند کارێک مرۆڤ پێویسته خۆی لێ دوور بگرێت لەپێناوی سەرکەوتن بۆ هێنانەدی ئامانجە ئینسانییەکانیدا .
کەزۆر بەسادەی بریتی یە لە: ١-هەرگیز لەومرۆڤانە ناکرێت خۆش بیت کە فێڵ ودزو درۆ لەگەڵ خەڵک ودەوروبەریان دەکەن .لەبەرئەوەی هاوڕێ یەتی یان نیزیک بوون لەکەسی درۆزن وفێڵ باز ودز وگەندەڵکار ،وەک ئەوە وایە خۆشەویستی لەگەڵ جگەرەو نێرگەلەدا بکەیت چونکە نێرگەلە وجگەرە لەگەڵ هەر مژێک زۆرترین ژەهر ڕاپێچی جەستەت دەکات دواتر هەروەک بەچەقۆیەکی ژەنگاوی گیانت بکێشرێت بەئازارێکی زۆرەوە.
٢-هەرگیز باوەڕ بەو مرۆڤە مەکەرەوە کە جارێک متمانەتی لەدەستدا لەژێر هەر بیانوێکدا بێت .چونکە ئەوانەی جارێک متمانە لەدەست دەدەن هەرگیز ناتوانن لەگەڵ هەبوونی متمانەو ڕاستگۆی دا هەڵبکەن .
ئەمەش لەبەرئەوەیە لەئەساسدا مرۆڤی بەرامبەر بەساویلکە ونەزان سەیر دەکات بۆیە درێژە بەبێ متمانەیی خۆی دەدات ناتوانێت وازی لێ بهێنێت.لەوەتی مێژووی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کەبارزانی وخانەوادەکەی سەرۆکایەتی دەکات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە تاڵەبانی وخانەوادەکەی سەرۆکایەتی دەکات،بناخەکەیان لەسەر ئەساسی کردەوەی دژە مرۆڤایەتی ودزی وچەوسانەوە وگەندەڵی و هاوکاری کردنی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە کەڕاستەوخۆ لەکارگەی فاشیزمی کوشندەوە بەرهەم هاتوون ،هەتا دوایی ساڵی ١٩٩١ وپێکهێنانی بەناو حکومەت وپەرلەمان لەباشووری کوردستان هەتا ڕۆژانی ئێستاش بۆیەک چرکەش بەئاشکراو نهێنی دەستیان هەڵنەگرتووە لەدزی وچەتەیی وگەندەڵی ودژە مرۆڤایەتی ،هەموو ئەمانە بۆ ئێوەی خوێنەری ئازیز ڕوونە پێویست بە بەڵگە ناکات ،لەبەرئەوەی هەرکاتێک خۆیان لەناو خۆیاندا ووردە کێشەیەکیان دەکەوێتە نێوان لەپارەی دزراوەکانی خەڵک تەپووتۆزی کردەوەی دژە ئینسانی یەکتری بەیان دەکەن بۆخەڵکی کوردستان.هەرگیزاوهەرگیز کەحکومەت وپەڕلەمان گەندەڵ ودز چەوسێنەربێت،نابێت چاوڕێ یان لێ بکەی کە داواکاریت جێبەجێ بکات بەڵکودەبێت شۆڕش بکەی بۆگۆڕانکاری لەجۆری سیستەم ودەسەڵات.دەمەوێت لێرەدا باسی خاڵێکی کوشندەی شیوعی وکۆمۆنیستەکان بکەم .
ئەویش نەگۆڕانیانە لەجۆری هەڵسوڕان وکاردنیانە.ئاخر حزبی شیوعی بەکام پێوەرەی سۆشیالیزم لەپێش ساڵی ١٩٩١بەرەی جود وهاوپەیمانی لەگەڵ کۆنەخوازترین هێزی ناوچەکە پارتی دیموکراتی بارزانی پێکدەهێنیت .
ئەزیزانم بۆچی فێر نابن لەهەڵەی سەرکردایەتی ڕابردووتان کە هاوپەیمانیتان لەگەڵ فاشیزمی بەعس پێکهێنا لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەگەر ئەندامی حزبی شیوعی عێراق نەبایە ئەوا دۆستی بوو .ئەتوانم بڵێم بەهەزارەها ئەندامی هەبووە بەڵام سەرکردایەتی شیوعی لەجیاتی خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست دەسەڵاتیان بەهاوپەیمانی تەسلیمی حیزبی بەعس کرد.هەربۆیەش دواتر بەسەدەها کادیروسەرکردەی شۆڕشگێڕی لەزیندانەکانی بەعسدا کرانە قوربانی وئازاروئەشکەنجەدران ولەسێدارە دران بەهۆی شیوعی بوونیانەوە.
لەدوایی ١٩٩١حزبی شیوعی هەروەک یەکێتی وپارتی شاباشی بۆبەرەی کوردستانی لێدەدا ،کەهەر ئەوکاتەی یەکێتی وپارتی بزوتنەوەی شوراکانی سەرکوت دەکرد وکوڕە شۆڕشگێڕە هەژاروبرسی یەکانی فیشەک باران کران کە تێکۆشانیان بۆ هێنانەدی حکومەتی شورایی دەکرد.ئەو دەسەڵات وحکومەتەی کە ڕاستەوخۆ خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش تێدا ڕاستەوخۆ لەڕێگای شوراکانی یەوە بەشداربێت ئەوکاتە حزبی شیوعی لەهەمان بەرەی یەکێتی وپارتی وئیسلامی یەکاندابوو .
ئەوا چەندین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرا لەعێراق وکوردستان بەڵام بارودۆخی خەڵک ساڵ دوای ساڵ خەراپترە لەسایەی هەبوون ودرێژپێدانی سیستەم ودەسەڵاتێکی چەوسێنەروکۆنەخواز لەکوردستان کەبنەماڵەکانی خێڵ ڕابەرایەتی دەکەن بەناوی حکومەت وپەرلەمانی کوردستانی عێراق .بەڵام حزبە شیوعی یەکەی شاباش بۆهەمان دەسەڵات وسیستەم لێدەدات ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەکاتە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەت ودواتر دەیان کاتە وەزیرو ئەندام پەرلەمان.سکرتێرەکەی دەکات وەزیر لەهەمان سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەرودژە ژنەودژ بەئازادی ڕادەربڕین و دژ بەهەرچی جوانی ئینسانی بوون.
ئەم حزبەش هەمان هەڵەی سیاسی حزبی شیوعی عێراقی کردەوە کە بەرەی هاوپەیمانی لەگەڵ کۆنەخوازترین هێزی عێراق بەسەرکرایەتی موقتەدا سەدر پێکهێنا بەڵام بەبێ ئەوەی هەنگاوێک بەرەوپێش بچێت لەئاراستەکردنی کۆمەڵگای عێراق بەرەو هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر.سی ساڵە لەژێر هەمان دەسەڵاتی خێڵایەتی بارزانی وتاڵەبانی کرێکاران وزەحمەتکێشانی کوردستان بەتوندترین شێوە دەچەوسێنەوە وبێ ماف دەکرێن،سی ساڵە بەردەوام درێژە بەژن کوشتن وتیرۆرکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی ڕەخنەگر دەدرێت ،شاعیرو ڕۆژنامەنووسان دەکوژرێن وزیندانیدەکرێن پێم ناڵێن چ جۆرە تێکۆشانێک دەکەن بۆڕزگاری کرێکاران وزەحمەتکێشان لەکاتێکدا هەرچی گەنج ولاوانی کوردستان هەیە پۆل پۆل کوردستان بەجێ دەهێڵن بەهۆی دزی وگەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە کەئێوەی حیزبی شیوعی دڵخۆشن بەهەبوونی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتیتان وەک ڕاوێژکارو وەزیرو ئەندام پەرلەمان .
تاکەی لا ملی بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ماچ دەکەن باسی یەکگبوونی خەباتی کوردایەتی ونیشتمانی لەگەڵیان دەکەن کەهەموو خەڵکی کوردستان باش دەزانن ئەوانەدزوگەندەڵ وچەوسێنەرن، کەچی ئێوەی شیوعی شاباشیان لەگەڵ لێدەدەن.ئیتر بەسە یان حزبتان هەڵوەشێنن بچنە ناوپارتی ویەکێتی یەوە یاخود ڕاستەوخۆ بەئیرادەی بەهێزەوە نەفرەت لەکورسی ڕاوێژکاری و وەزیری وئەندام پەرلەمانی بکەن وبچنە ناو خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش وبرسی یەکانی کۆمەڵگاوە بۆڕێکخراوبوونیان بەرەو شۆڕش وڕاپەرین لەدژی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرودزوگەدەڵکاران هەنگاوی شۆڕشگێڕانە بەرن.ئیتر بەسە شەقامەکان بۆ هێزە بۆرژوازی و کۆنەخوازەکان چۆل مەکەن باچیتر هیچ حزب وگرووپێک بەسەرشانی گەنجانی ناڕازی وکرێکاروچەوساوەکاندا سەرنەکەوێت دواتر بچێتە بەرەی دەسەڵاتەوە .ئێوەی حزبی شیوعی ببنە ڕابەری تێکۆشانە جەماوەریەکان بۆ ڕووخان ولەگۆڕنانی دەسەڵاتی دزوچەووسێنەرانی کوردستان.ئیتر بەسە هەنگاوبنێن بەرەو گەشەی بزوتنەوەکۆمەڵایەتی وجەماوەرییەکان بەڕێکخستنیان لەناوئەنجون وشورا شۆڕشگێڕەکاندا.
چەوسێنەران گەمژەیی وپێستی ڕوویان زۆر بەهێزە،هەتا خەڵک نەیان خاتە زبڵدانەوە هەر لەسەر ملهوڕی گەمژەییان بەردەوام دەبن. ئەوەش ڕوونە کەبەحزبی شیوعیش عاقڵ نابن بەقسەی ڕاوێژکارو وەزیر ئەندام پەرلەمان چاکسازیی ناکەن لەبەرئەوەی هەریەکەیان گەشەبە چەوسانەوەدەدەن ،بەسوود وەرگرتن لەزانستی ئیداری سەرمایەداری خودی سیستەمی سەرمایەداریش بەڵایەکی گەورەوکوشندەیەبۆ مرۆڤایەتی،هەتابمێنێت بەردەوام مرۆڤەکان زەلیل وهەڕاچ دەکات.
کەوایە گەشەدان بە شۆڕشی چەوساوەکان ئەرکێکی پێویستی شۆڕشگێڕی یە یەکێک لەهەنگاوە سەرەتاکانیشی ڕێکخستنی خەڵکی ناڕازی بەئامانجی لەگۆڕانی ئەودەسەڵاتەملهوڕو دزە نەک بۆ دەنگ کۆکردنەوە بەئامانجی زیادکردنی ئەندام پەرلەمان ووەزیروڕاوێژکاری سەرکردایەتی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ی ئەوا چەندین کۆنگرەی بەست بەڵام لەڕوویی جەماوەری یەوە ساڵ لەدوایی ساڵ لەپاشکشەی زیاتردایە ئەمەش بەهۆی ئەوەیە ئەم حزبە هەرگیزاو هەرگیز دانی بەهەڵەوکەم وکوڕی یەکانی دا نەناوە،بەردەوام سەرکردایەتی وڕابەرایەتی یەکەی وەکو مەلایەکی ئایینی ووتاریانداوە وئامۆژگاری خەڵکی یان کردووە بەڵام خۆیان وەکو ڕابەروسەرکردەی شۆڕشگێڕ لەناو جەماوەری کرێکاروزەحمەتکێش وبرسی وبێکارانی کوردستاندا نەبوون.خاڵێکی کوسشندەتریش ئەوەیە کە ڕابەرایەتی ئەم حزبەدوای نەمانی مەنسورحیکمەت هەرچی ئەدای شۆڕشگێڕیشی هەبوو لەخۆی داماڵی هەربۆیە ڕۆژ دوایی ڕۆژ بێ کاریگەرتر مایەوە لەئاراسته کردنی کۆمەڵگادا .
لەوەش خەراپتر ئەوەیە کە تائێستاش دوورە پەرێزی تێکۆشانی کرداری شۆڕشگێڕی جەماوەریین.ئەمەش بۆهەموو ڕێکخراو حزبەکانی کەلەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق جیابوونەوە هەر ڕاستە ئەوانیش هەتا بڵێی وێرانن دوور لەجەماوەری ناڕازی وچینی کرێکاروزەحمەتکێش وبێکاران حزبایەتی دەکان بەڵام بێ تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری چیانەیەتی خۆیان کەنارگیر کردووە.لەدوایی ساڵی ٢٠٠٠وە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەر ڕابەرایەتی وهەڵسووڕاوێکی زیاتر بەرەو نیشتەجێ بوون لەوڵاتانی ئەوروپا وکەنەدا و وڵاتانی تر هەنگاوی نا،لەدوایی لەدوای هێرشی دژە ئینسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تیرۆرکردنی چەند هاوڕێ یەک مەیدانی تێکۆشانەکانی کوردستان وعێراق ڕاستەوخۆ ڕادەستی حزبەکانی ئیسلامی یەکان وبزووتنەوەی گوڕان کرد لەوڵاتانی دەرەوە تەنها وەک مەلایەکی دینی تەنها ووتاریان نووسی و ئامۆژگاریان بڵاودەکردەوە. ئاخر ئەمە چ جۆرە خەباتێکی شۆڕشگێڕییە،ئەوەش هیچ بیانوێکی دروستی ئینسانی نیە کەبگوترێت من ئازادم لەکوێ دەژیم وسەفەر بۆ کوێ دەکەم لەکام وڵاتە ژیان دەکەم ئەگەر ئەوە بیانوو بێت کەوایە گەنجان ولاوانی کوڕە کرێکارو زەحمەتکێش و جوتیارو بێکارەکانی کوردستان کە کوردستان بەجێ دەهێڵن وناڕەزایەتییەکان خاڵی دەکەنەوە هەقیانە ،بەڵام کێ زەرەر دەکات جگەلە خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش وبرسی یەکان وهەژارەکانی کۆمەڵگا نەبێت کەدەبێت باجی زیاتر بدەن .
کۆمەڵگا چۆن حزبەکانی دەسەڵات و حیزبەکانی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان ونەوەی نوێ ڕەد دەکاتەوە دڵنییابن ئەم جۆرە حیزبایەتی یەی حزبی وکۆمۆنیست وشیوعی یەکانیش بۆیە چەند ساڵە ڕەت کردۆتەوە چونکە حزبی شیوعی لەپارتی ویەکێتی وئیسلامی یەکان وبزوتنەوەی گۆڕان پیشنیاری دڵسۆزانەتری لەڕێگای ڕاوێژکارو وەزیرەکان وئەندام پەرلەمانەکانی ئاراستە ئەم دەسەڵاتە دزو فێڵ بازو گەندەڵ کاروچەوسێنەرە کردووە کەئەم جۆرە حیزبایەتی یە زۆر کوشندەیە ڕاستەوخۆ کوشتنی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی کادیرانی شیوعی یە هەرئەمەش وای لە کادیر وهەڵسوڕاوانی حزبی شیوعی کردووە کە پێشبڕکێ بکەن لەناردنی گەنج ولاوەکانیان بۆ دەرەوەی کوردستان لەبێ ئومێدی دا ئەم بڕیاریان بدەن.هەروەها حزبی کۆمۆنیست و حزبەکانی تری وە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی ویەکێتی کۆمۆنستەکان تەنها وەکو مەلایەکی دینی لەفەیسبوک وماڵپەڕە حزبی یەکانیانەوە ووتاری ئامۆژگاری یان بڵاوکردۆتەوە بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بەرپرسیارێتێکی شۆڕشگێڕی لەناوجەماوەری کرێکاروبێکارو زەحمەتکێشانی کوردستان وعێراق لەئەستۆ بگرن کە ببنە بەشێک لە چارەسەری شۆڕگێڕانەی خەباتی هاوبەشی جەماوەری یانە.
ئاخر پێم ناڵێن ئێوە چ جۆرە حزبێکی شیوعی وکۆمۆنیستێکن کەئەو کاتەی سەختی ژیانی ماڵە هەژاریک بەرانبەر بار گرانی و قورسی نان پەیداکردن دەگاتە ترۆپک وسەرجەم خانەوادەکەی لەبێکاری وهەژاری وبرسێتی دا بێ هیوا وبێ ئومێدە لەژیان هەر ئەوکاتەیە کە دەنگی دەنگی ناڵەو ئازاری برسیەتی منداڵێکی ناو خانوە هەژار نشینەکان کە ڕاتان نەچڵەکێنێت بۆ بانگەوازی خەباتی هاوپشتی ویەکگرتووانەی حزبە کۆمۆنیست و شیوعی یەکان بۆئەوەی لەناو بزوتنەوەی جەماوەری ناڕازییەوە ببنە ژیلەمۆی پشتیوانی هێنانەکایەوەی ئەنجومەن وشورا شوڕشگێڕەکانی کۆمەڵگا کەتان. کەخۆتان ناگۆڕن بۆ تێکۆشانی شۆڕگێڕانەی ناوجەماوەری ناڕازی خەڵکی کرێکارو بێکاروبرسی یەکان باشتر حزبەکانتان هەڵوەشێن وکادروئەندامەکانتان ئازادبکەن .
ئەی حزبایەتی بۆچی دەکەن ولەپێناوی چی دا دەکەن وچۆن دەتوانن بەتەنها سۆشیالیزم بدی بهێنن ؟؟ ئاخر مارکس لینین و گیڤارا و ترۆتسکی هیچیان لەئێوە نەدە چوون بۆیە لەشۆڕش وڕاپەڕینەکاندا سەرکەوتووبن. ئەو کاتەی هەژاران داوای نان و مافی ژیان دەکەن .ئێوە لەفەیسبوکەوە یان لەبەیاننامەیەک لەسائیتەکانتانەوە جگە لەووتاری ئامۆژگاری کۆمەڵگا هیچی تر نابیستێت بۆیە ناتوانن کۆمەڵگا ئاراستە بکەن .
ئاخر ئەو کاتەی کۆی حزب و ڕێکخراوە شیوعی وکۆمۆنیستەکان مناقەشە وگفتوگۆی جۆری فکرو ئایدیاکانیان لەگەڵ یەکتری دەکەن لەهەمان کاتدا خەڵک پێویستی بەدیلی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریانە هەیە بۆئەوەی سیستەم ودەسەڵاتی چەووسێنەرودز ڕابماڵێت.پێویسته حزبی کۆمۆنیست وشیوعی یەکان ڕاستەوخۆو ڕاشکاوانە خۆیان ببنە بەشێک لەخەڵکی ناڕازی کە ببنە ژیلەمۆی ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان نەک لەچوارچێوەی حزبەکەیاندا بەڵکو بۆ هێنانەکایەوەی بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەجۆری بزوتنەوەی شورایی وئەنجومەنە شۆڕشگێڕەکاندا .کەئامانجی لەگۆڕنانی سیستەم و دەسەڵاتی چەوسێنەرو کۆنەخواز ودز بێت دواتر هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی بێت کە بەواتای دەسەڵاتدارێتی خەڵک دێت.بزووتنەوەی شووراکانی خەڵکە بەئیدارەدانی خۆبەڕێوەبەری خەڵک، دەتوانێت کۆمەڵگا ڕزگاربکات لەدەست دەسەڵاتی گەندەڵ ودز مافیاوسەرکوتگەر.
٭تێ بی نی :ئەم بابەتە لە ١/١١/٢٠٢١ لەڕۆژنامەو بڵاوکراوەی بۆ پێشەوەبڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.