پشتیوانی کردنی خواست وداواکاری خوێندکاران وقوتابیان ئەرکی هەمووانە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ٢١/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی وهەولێر چەندین شاروشارۆچەکی تری کوردستانی عێراق خوێندکار وقوتابیان هەستان بەئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ هێنانەدی چەندین داواکاری کە ئەمانەبوون :
١-پێدانی بێمەی خوێندنکاران لەکاتی خۆی دا.
٢-گێڕانەوەی دەرماڵە بۆ خوێندکاران ،مانگانە ١٠٠ هەزار بدرێت بەهەر خوێندکارێک.
٣-پێویستە شوێنی شیاو بۆمانەوەی خوێندکاران دابین بکرێت.
٤-دامەزراندنی ئەو خوێندکارانەی کە خوێندن تەواو دەکەن
٥-دابین کردنی کارێکی شیاو کە لەگەڵ توانا ولێهاتووی ئەو گەنجانەی بڕوانامە بەدەست دەهێنن .